یا بۆ ئەوەی كە ئۆپۆزسیۆن ببێتە دەمراستی ناڕازییان و فشاری خرۆشانی جەماوەر وەك كارتی سەر مێزی گفتوگۆ لەسەر بەشەتاڵانی بۆ خۆیان و پارلەمانتارەكانیان بەكاربھێنن ؟؟؟؟؟؟؟
ئەگەر بێتو جارێكی دیكە جەماوەری ناڕازی و كەسوكاری قوربانیان دوای پارت و ڕێكخراوە ڕامیارەكان بكەونەوە و داواكاری و داھاتوویان بەوان بسپێرن، بەدڵنیاییەوە گاڵتەجارییەك لە چەشنی ئەوەی پێشوو، كە دەستەبژێرێكی ڕۆشنبیر و دەسەوتاقمێكی ڕامیارییان كردە دەمراسی خۆیان، دووبارە دەكەنەوە، بەڵام ئەم جارە جیاوازتر دەبێت، بەوەی گاڵتەجارییەكە خەمناكتر دەبێت !!!
بۆ ئێمە سەكۆی ئەناركیستانی كوردستان، خرۆشانی “١٧ی شوبات” ھەڵكشانی قۆناخی ناڕەزایەتی جەماوەر بوو بەرامبەر دەسەلاتی مشەخۆرانی ھەرێم، بەڵام لەبەرئەوەی ھێشتاكە جەماوەری ناڕازی بە قۆناخی ھوشیاری سەربەخۆیی و بڕوابەخۆبوون نەگەییشتبوو و ھەروەھا ھێشتاكە بە ئەگەری ھەبوونی سەركەردەی باش و میرایەتی باش و پارلەمانی باش، خۆشباوەڕ بوو، نەیتوانی ڕیزەكانی خۆی لە ڕیز و پارت و ڕێكخراوە دەسەڵاتخواز و مشەخۆرەكان جیابكاتەوە و لەژێر كارایی خۆشباوەڕیی بە كەسایەتییەكان و لیستەكان و دەنگە ناوچەگەراكان دەربچێت و سەربەخۆ ڕیزەكانی خۆی لە ڕێكخراوە سەربەخۆ جەماوەرییەكانی چین و توێژەكانی خوارەوەی كۆمەڵگەدا ڕێكبخات و ھەنگاو بە ھەنگاو جلەوی كۆمەڵگە بگرێتە دەست.
بەپێی وانەكانی مێژووی خەباتی ھاوچین و ھاودەردەكانمان لە سەرتاسەری جیھاندا چ لە ڕابوردوودا و چ لە ئێستادا لە ڕاپەڕینەكانی ولاتانی عەرەبی و یۆنان و ئیسپانیا و ئەمەریكادا، شكستی خۆمان و ھاوچینەكانمان ئەم ھەنگاوانە وەك بەرەنجامی تێكشكانەكانمان دەخەنە بەردەممان:
– خۆڕێكخستنی سەربەخۆی جەماوەریی چین و توێژە ناڕازییەكان لەسەر بنەمای ڕێكخستنی ئاسۆیی (دژە ھەرەمی) لە سەندیكا و ھەرەوەزی و ئەنجوومەن و گروپە خۆجێییەكاندا …
– یەكگرتنەوەی ڕێكخراوە جەماوەریی و گروپە كۆمەڵایەتییەكان لەسەر بنەمای فێدراسیۆنە سەربەخۆكان لە تۆڕی سەرتاسەری و كۆمەلایەتییدا …
– ھەوڵدان بۆ كردنەوەی بنكەی خۆجێی بۆ ڕێكخراو و گروپە خۆجێیەكان لە شوێنی كار و ژیانی ڕۆژانەدا و لێدان لە ھەر ھەوڵێك كە بیەوێت ناوەندێك بۆ بڕیاردانی ناوەندییانە قوتبكاتەوە …
– بەرگرتن بە دەستتێوەردانی پارت و گروپە ڕامیارەكان لە ڕێكخراو و گروپە خۆجێیە جەماوەرییەكاندا …
– بەرگرتن بە ھەر كەس و دەستەیەك كە بیەوێت خۆی بكاتە دمراسی جەماوەر و قوتكردنەوەی دەستەبژێرەكان …
– بەرگرتن بە ھەر ھەولێك چ لەلایەن دەسەڵاتداران و چ لە لایەن ئۆپۆزسیۆنەوە، كە بیەوێت نوێنەر و قسەكەر بۆ بزووتنەوەكە قوتبكاتەوە و لەوێوە سازشی پێبكات …
– ھەوڵدان بۆ ڕێكخستنی كاروباری ژیانی ڕۆژانە لەڕێی ڕێكخراو و گروپە خۆجێییە سەربەخۆاكانەوە و كەمكاراكردنی دەسەڵات و بەڕێوەبەرایەتی دەوڵەتی لە كۆمەڵگەدا …
– ھەوڵدان بۆ ڕێكخستنی بزووتنەوەی گێرانەوەی خوێندنگە و كارگە و فەرمانگە و كارگێرییەكان بۆ ژێرڕكێفی ڕێكخراوە سەربەخۆكان و پیادەكردنی دێمۆكراسی ڕاستەوخۆ (دێمۆكراسی ڕاستەقینە) لەنێو كۆڕ و كۆمەڵە جەماوەرییەكاندا…
– پیادەكردنی دێمۆكراسی ڕاستەوخۆ (ڕاستەقینە) لەنێو گروپە خۆجێیی و ریكخراوە جەماوەرییەكان و گەڕەك و كارگەكاندا وەك ئەلتەرناتیڤی دێمۆكراسی پارلەمانی …
– پێكھێنانی كەرتی ھەرەوەزیی و كۆمەڵایەتی وەك ئەڵتەرناتیڤی كەرتی تایبەت و كەرتی دەوڵەتی …
– ھەنگاوناون بۆ ھەڵوەشاندنەوەی سیستەمی پەروەردە و خوێندنی (فەرماندەریی و فەرمانبەریی) و ھەنووكەیی و جێگرتنەوەی بە سیستەمی ئازاد و گەلیی پەروەردە وخوێندن ….
– سەندنەوەی ئەو زەمین و كێڵگە و كارگانەی كە لەلایەن كۆمپانیای پارتەكان لەوانە ( كۆمپانیای كۆڕەك، كۆمپانیای نۆكان و كۆمپانیای وشە )وە داگیركراون و گێڕانەوەیان بۆ ژێر خۆبەڕێوەبەرایەتی گەلییانەی ڕێكخراوە جەماوەرییەكان و گروپە خۆجێییەكانی كۆمەڵگە …
– ئەمانە و دەیان داخوازی و كار و چالاكی دەستەبەجێ و پێویست، كە دەكرێت لە كۆبوونەوەی گشتی گەرەك و كارگە و فەرمانگە و خوێندنگە و دانشگەكان و گوندەكان بخرێنە بەر راوێژكاریی گشتی بەشداربووان و بڕیاردانی راستەوخۆ لەسەر ھەر داخوازییەك و سەپاندن و جێبەجێكردنی لەلایەن خودی داواكارانیانەوە …
یەكگرتوو و سەركەوتوو بێت خەباتی سەربەخۆی جەماوەری
ڕسوایی بۆ بكوژانی ١٧ی شوبات و ئۆپۆزسیۆنی ھەلپەرست و سازشكار