ئەنوەر فەتاح
٢٧/٠١/٢٠١٣
له دووه‌مین ساڵڕۆژی خۆپیشانه‌کانی مصر بۆ لابردنی ڕژێمی موباره‌ک و پێکهێنانی حکومه‌تێکی تری ئیسلامی به سه‌رۆکایه‌تی ( ألاخوان ألمسلمین) به سه‌رۆکایه‌تی مرسی، ئه‌وه‌تا پاش دوو ساڵ جارێکی تر خه‌ڵکی کەوتنهوه خۆپیشاندان بۆ دواکارییه ڕه‌واکانی خۆیان، که بریتین له دروشمی ( ده‌سته‌به‌رکردنی نان، ئازادی، عەداله‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی).
ڕژێمی ئیسلامی ئیخوان له 25ی شوباته‌وه که دووه‌مین ساڵرۆژی حکومیانه، پاش دامه‌زراندی ئه‌و حزبه زیاتر له 70 ساڵ، که یه‌که‌مین جاریانه ده‌سه‌ڵات بگرنه‌ده‌ست و له‌و مێژووه درێژه‌یاندا خۆیان به‌نوێنه‌ری ڕاسه‌قینه‌ی خه‌ڵکی دائه‌نا و له‌پێناو لابردنی زوڵم و زۆری دیکتاتۆریه‌ت و سوکایه‌تی و برسیکردنی خه‌ڵکی، به‌سه‌دان ئه‌ندامیان ئیعدام‌کران و له به‌ندیخانه‌ی حکومه‌ته یه‌ك له دوایه‌کانی مصر ژیانی به‌ندایه‌تیان به‌سه‌ربرد، که‌چی هه‌ر ئه‌و حزبه به‌هه‌مان به‌رنامه و دروشم و ئه‌ندامه‌کانیانه‌وه، که‌وتونه‌ته کوشتنی خه‌ڵکی ڕاپه‌ری، که داوای مافی ژیانیان ده‌که‌ن.
ئه‌وه‌تا له‌ماوه‌ی دوو هه‌فته‌دا زیاتر له 60 که‌سیان له خۆپیشانداران کوشتوون و به‌سه‌دانی تر بریندارکراون، ته‌نها له‌به ئه‌وه‌ی که داوای مافی خۆیان ده‌که‌ن و به‌درۆ و وه‌عدی ده‌سه‌ڵاتی سیاسیاکانیان ناڕازین، که له ده‌سه‌ڵاتی خه‌لیفه‌کانی ئیسلام ده‌چێت، که ته‌ناته‌ت زۆرینه‌ی ئه‌نجومه‌نی داڕشتنه‌وه‌ی ده‌ستوری میصری ئه‌ندامی حیزبی ئیخوانن، که ئه‌وه‌ی دژی سیاسه‌تی ئه‌وان بێت یانی دژی ئیسلامه و هه‌ر بۆیە خه‌ڵکی ڕاپه‌ری به گێره‌شوێن و جه‌رده و مرۆڤ‌کوژ و سهرسهی ده‌زانن و خۆشیان به مەلائیکهتی سه‌رزه‌مین.
ئه‌وه‌تا خۆپیشانده‌کان تا ئێستا له په‌ره‌سه‌ندن و کڵپهسهندان و جگه له شارانی سوید، پورسعید، اسماعلیه، قاهره و وا به‌ره و ده‌ڵتای سه‌روو و شوێنه‌کانی تری مصر ده‌گرێته‌وه، هه‌ر بۆیه جامعەی ئه‌زهه‌ر له حیزبه لیبراڵ و ئیسلامی و چهپەكان داواده‌کات، که خه‌ریکی ئههۆنکردنهوهی خه‌ڵکی ڕاپه‌ڕیو بن ، ئه‌زهه‌ر ده‌ڵێ چونکه خۆپێشاندان زه‌ره‌ر به ئابوری وڵات و پرۆسه‌ی سیاسی گۆران به‌ره‌و دیمکراتییه‌ت ده‌گه‌یه‌نێ و ته‌نانه‌ت ئێستا حیزبی ألانقاد که یه‌کێکه له حیزبه گه‌وره‌کانی ئوپۆسێۆن و که لیبڕاله، توانای کۆنترۆلکردنی شه‌قامی نه‌ماوه.
ته‌نانه‌ت بۆ دورخستنه‌وه‌ی خۆپیشانده‌ران له ناوچه‌ی سفارهتهکان و ئوتێله گرانبه‌هاکانی قاهره و کۆشکی کۆماری و تا ئه‌م کاته‌شی له‌سه‌ر بێت به وته‌ی ڕۆژنامه‌ی الشرق ألاوسط (چاپی له‌نده‌ن) 2ی شوباتی 2013پیکادان له‌و شار و ناوچانه‌ی ناویان هاتووه به‌رده‌وامه و به‌شێکی زۆری خه‌ڵکی ئه‌ندام و لایه‌نگری هیچ حیزبێکی سیاسی دهسهڵاتخوازنین.
ئه‌وه‌تا له حه‌فته‌ی ڕابردووه هاتوچۆی خه‌ڵکی قه‌ده‌غه‌ده‌که‌ن، یاسای عورفی له ناوچه ڕاپه‌ڕیوه‌کاندا ده‌سه‌پێنن بەبێئهوهی ھیچ لە داواکاری و وره‌ی خه‌ڵکی ڕاپه‌ڕیو نزمبکاته‌وه. ئه‌وه‌تا له زۆر شوێن خۆپیشانده‌ران داوای ڕوخاندنی ڕژێمه ئیسلامیه‌که‌ش ده‌که‌ن، حکومه‌تیش په‌یمانی هه‌ڵبژاردن ئه‌دات بۆ گۆڕینی حکومه‌ت و ئەمەش کاریگه‌ری له‌سه‌ر خۆپیشانداران نییه.
من لەو بڕوایەدام، که دروشمی حکومه‌ته ئیسلامیه فه‌رمانڕه‌واکه و حیزبه ده‌سه‌ڵاتخوازه‌کان، که ده‌ڵێن “به‌ئاشتی به‌ئاشتی”، بۆ ئەوەیە تا بتوانن له پشت ده‌رگە داخراوەكانەوه بۆ به‌شداربونیان له ده‌سه‌ڵاتدا و به‌خشیشی حوکم مساوه‌مه بکه‌ن و دیسانه‌وه ئاشتییەك كە ئەوان مەبەستییانە نه نانه له برسێتی، نه ده‌رمانه له نه‌خۆشی، نهخانووه له سه‌رما و گه‌رمای ژیان ڕزگارمان بکات، نه کوژراوه‌کانی راپهرینەکانی پێزیندوودهبێتهوه و نه برینداره‌کانیشی پێچاک ده‌بێته‌وه . دروشمی” به‌ئاشتی ، به ئاشتی” دروشمی حیزب و گروپە دهسهڵاتخوازەكانه، نه‌ک دروشمی خه‌ڵکانێک، که خەریكن بۆ باشتركردنی ژیانی ڕۆژانەیان و گۆڕنی كۆمەڵگە خهباتدەكەن.
www.facebook.com/anarkistan.net ***** sekoy-anarkistani-kurdiy-zman@riseup.net ***** https://i-f-a.org