ئەنوەر فەتاح
٢٨/٠١/٢٠١٣
له‌دوای ڕوخاندنی ڕژێمه‌که‌ی بەعس دوو دیارده‌ی زه‌ق له عێراق دا ده‌رکه‌توون و به‌رجه‌سته بوون؛ یه‌که‌میان په‌یدابوونی توێژاڵێکی سیاسی ده‌سه‌ڵاتدارە، كە هەر بەگهیشتنه کورسی ده‌سه‌ڵات،پێكھێنەرانی بوونه سهرمایەدارێکی فه‌له‌کی، که زۆرینه‌ی داهاتی عێراق به کوردستانیشه‌وه له گیرفانی ئه‌و سیاسه‌تمه‌دارانه‌دایه، ئیتر چی دامه‌زراوه‌کانی حکومه‌ت و ناحکومه‌تییه‌کان هه‌ن به په‌رله‌مان( ده‌ڵاڵه‌کانی ده‌سه‌ڵات)یشه‌وه بۆ مسۆگه‌ری ئه‌به‌دی کورسی ده‌سه‌ڵات به‌کارده‌برێن، له‌لایه‌کی تریشه‌وه به‌شێکی که‌می ئه‌و سه‌روەت و سامانانەی ده‌سه‌ڵاتداران دهستیاندهکهون؛ وه‌کو به‌رتیل و یان کڕینی که‌سه‌کان کە له‌لایه‌ك به‌مه‌به‌ستی پێشێلکردنی داوای خه‌ڵکی و ده‌مکوتکردنیان به‌کار دەهێنرێن و لەلایەكی تریشەوە چاندنی تۆوی دووبه‌ره‌کی له‌نێوان دانیشتواندا به‌ناوی جیاجیاوه؛ له‌وانه‌ش خانه‌نشێنی خه‌ڵکی به‌ئاره‌زووی حزبه‌کان، پشتگیری عه‌شایر و خێڵەکان و ئیمتیازات بۆ مه‌لاکان ..هتد. واته ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵ له عێراقدا کارێکی کردووه، كە له‌سه‌ر برسیکردنی خه‌ڵکی کرێكار و بێبەش، به‌شێکی زۆری خه‌ڵکی له‌گه‌نده‌ڵییه‌وه ئاڵاندووه.
ئاشکرایه کۆمه‌ڵگە به‌م شێوه‌یه به‌ڕێوه‌ناچێت، داواکانی خه‌ڵکیش له زیادبووندان و دەنگیشیان لە بهرزبونهوهدایە، بۆ خزمه‌تگوزارییەکان، کار، ته‌ندروستی، چاکردنی خوێندگاکان،مانه‌وه‌ی خه‌ڵکی به‌ندکراو به‌بێ لێپسرینه‌وه و دەسبەسەراگرتنی ماڵی خه‌ڵکی که به‌شێکی زۆریان هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌یه، که نهچوونەتە ژێر ڕکێفی ده‌سه‌ڵاتی دهسهڵاتدارەکانەوە، هه‌تا کار گەیشته ناڕه‌زای کهوتنەوه، که خۆپشاندانی 17ی شوباتی سلێمانی لێکه‌وته‌وه و بەدەستی چەکدارە قارەمانەکانی حکومەتی هەرێم ١٠ که‌سی تێدا کوژرا و چه‌نده‌های تری تێدا بریندارکران، که تاوانه‌کانیان ته‌نها خۆپیشاندانێک بوو بەدەربڕینی ناڕەزاییان دژی گەندەڵی و دیکتاتۆریەت و داخوازی کۆمەڵایەتی، کە هیچێک لەمانە هیچ مەترسییەکی نە بۆ سەر دەسەڵات بەگشتی و نە بۆ کورسی هیچ پەڕلەمانتارێک و نە پلەوپایەی هیچ ناودارێک، نەبوو.
ئێستا له ( ئه‌نبار، فه‌لوجه، صلاحهدین، دیالە، کرکوك و موصڵ) خۆپشاندەران ڕژاونه‌ته سه‌ر شه‌قامه‌کان و داوای ڕه‌وایان هه‌یه، له‌وانه به‌ربوونی گیراوە سیاسییه‌کانیان، که له به‌ندیخانه ئاشکرا و نائاشکراکانی عێراقدا، بەندکراو ، گوایه سه‌ر به حیزبی به‌عسی ڕوخاو بوون یان له کوشتن وکاولکردنی عێراقدا به‌شداریانکردووه و ده‌بێت له دامه‌زراوه حکومیه‌کاندا ڕیشه‌کێش بکرێن، که به‌شێکی زۆریان له سوپا فەرمییەکەی صدامدا بوون.
به‌ڵام ئایا هه‌ر ئه‌وانه به‌عسی بوون؟ ئه‌ی برا شیعه‌کان به‌عسییان تێدا نه‌بوو؟ کە ئەمەش بەپێی یاساكەی( پۆڵ برێمه‌ر ) که حاکمی یه‌که‌می عێراق بوو، هاوکاتیش ئەمەریکا و لایەنەکانی تریش جێبەجێکردنی ئەم سیاسەتەیان پێباشبوو. ئەی خۆ ئێستاش ئه‌و سوپایه‌ی که خه‌ڵکی خۆپیشانداران ده‌کوژن سوپای عێراقی نین و بەشێک لەمانە لە سوپاکەی بەعسدا نەبوون؟!!! دوای ئەمەش خۆ هەر خەڵکی ئه‌و پێنچ شارەش به‌عسی نەبوون .لە هەمووش گرنگتر ئەوەی بە هەر هۆیەک گیراون، نابێت بۆ هەمیشە بەندبکرێت، ئەبێت دادگایی بکرێن، بەڵام دەبێت مافی هەبوونی پارێزەریان هەبێت و گوێ لە دەعوا و شەکواکانیان بگیرێت و دواتر بڕیاریان لەسەر بدەن. بەڵگەکان وا نیشانیدەدەن، کە هەندێک لەو گیراوانە لە سەردەمی ڕوخانی ڕژێمی پێشووەوە گیراون، ئێ باشە خۆ نە ئەمان ئەمەریکان و نە بەندییەکانیش تالیبان و القاعیدەن لە گوانتەنەموا بەندکرابێتن!!!
پاشان ئه‌ی ده‌رکردنی به‌شێکی زۆری کرێکاران له وه‌زاره‌تی نه‌وت و هاتوچۆ و ئه‌وانی تر، هۆکاری ده‌رکردنیان چی بوو یا چییه کە ڕەنگە جیاوزی ئایدۆلۆجی و مەزهەب و ناڕەزاییدەربڕینیان بێت لەباروودۆخی سیاسی و هەل و مەرجی سەر کاردنیان. ئه‌وە نەبێت ئەو دیارده ناشیرین و ناڕەوایە له کوردستانیشدا پهیڕهونەکرێت. هەڵبەتە ئەوەی کە لە کوردستانیش دەکرێت بە بەراورد لەگەڵ توانای ئابووری و سیاسی و ژمارەی دانیشتوان، چەپی کەم نییە و نەبووە لەوەی کە لەوێ دەکرێت.
من پێموایه به‌م کاره ناشایسته و ستهمکارانە ده‌یانه‌وێت تێکۆشانی خه‌ڵکی بۆ داواکردنی مافه‌کانیان تێکبشکێنن، تاکو ئه‌و زوڵم و نادادوەرییەی کە به‌رامبه‌ر خه‌ڵکی ده‌کرێت ئاشکرا نه‌بێت. ئه‌وه‌تا بۆ ماوه‌ی پێنج هه‌فته‌یه له‌و شارانه‌ی کە لە سەرەوە ناویان هاتووه له‌سەر داواکانی تریشیان کە نه‌بوونی کار و خزمه‌تگوزاری و نزمی ئاستی خوێندن و نەبوونی قوتابخانه و ئاوی پاکی خواردنه‌وه، کارەبا و زێراب، کە ئەمانە مافی سروشتی هاووڵاتیانن و زۆربەیان لە سەردەمی ڕژێمی بەعسدا هەبوون، کەچی ڕژێمی ئێستا نەک بۆیان دەستەبەر ناکات، بەڵکو داخوازییەکانی خەڵکی و هەوڵی بەدیهێنانیان، بەمەترسیەکی گەورەی دانا، ئەوە بوو لە ڕۆژی ١٨ی ئەم مانگەدا ( ١٨/٠١/٢٠١٣) سوپای دەوڵەت زۆر بە دڕندانە هێرشی کردە سەر خۆپیشاندەران و ته‌قه‌یان له خۆپشانداران کرد و ١٠ که‌سیان کوشت و 60 که‌سیش زیاتر برینداربوون، خۆ ئه‌وانه قانونی (مسائل عداله) ئه‌وانه‌ی نه‌ده‌گرته‌وه، ئه‌ی بۆ کوشتنیان. هاوکاتیش لە دەسگەی ڕاگەیاندندا سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق چه‌نده‌ها جار ڕایگەیاندووە، که داخوازییەکانی خه‌ڵکانیی ڕاپه‌ڕیوو، ڕەوان.
لە کاتێکدا دەسەڵاتدارانی کوردستان ڕەخنەی تووند لەو کوشتن و بڕینە دەگرن، کەچی لێرە نەک هەر بەداواکانی خەڵکی ناڵێن، ڕەوان، بگرە گەر بەو لێشاوە خەڵک بێتە سەر شەقامەکان، ئەمان مەناعەتیان نابێت، کە زۆربەیان خەڵتانی خوێن بکەن. ئا ئەمەیە ناوەرۆکی سیاسەت و دووڕویی سیاسییەکان و سەرکردەکان!!!!!
ئه‌وه‌ی کە لێرەدا گرنگه و دەبێت جەختی لەسەر بکرێتەوە و بوترێت، ئەوەیە کە خۆپیشانده‌ران به حکومه‌ت دەڵێن سەبارەت بە نوسینی داواکانمان، لیژنە مه‌نێرن بۆ لامان، ئێمه‌ی خۆپیشانداران داواکانمان له ڕادێو و ته‌له‌فزیۆندا ڕاگەیاندوون و ئەوەی کە دەمانەوێت وتوومانە. ھەروەھا دەڵێن” کاتی خۆشتان و ئێمه‌ش به‌فیڕۆ مه‌ده‌ن، داخوازییه‌کان جێبه‌جێ بکه‌ن، ئێمە ده‌چینه‌وه ماڵی خۆمان. ئێمه‌ی خۆپیشاندەر نمایندهمان نییه و کات به‌فیڕۆمه‌ده‌ن، بابچینه‌وه سه‌رکاری خۆمان. هه‌ڵبه‌ته حکومەت به‌مه‌بەستی گهندەڵکردنیا بە کڕین و بەخشینی پارە و پایە، تاکو دەستبەرداری داخوازییەکانییان ببن، واز له‌و لیژنە و لیژنەکارییه ناهێنێت. لەلایەکی تریشەوە لە هەوڵی ئەوەدا دەبێت، کە بیانکات بەگژ یەکتریدا و بەمەش ده‌سه‌ڵات له تاوانباره‌وه ببێته ناوبژیکه‌ر.
ئێستا سیاسییه ده‌سه‌ڵاتخوازه‌کانی عێراق به سووننە و شیعه و ده‌سه‌ڵاتی کوردی و ئه‌وی تریشه‌وه( له حیزبی (ده‌عوه)وە که مالکی سه‌رۆکییه‌تی، تا صه‌درییه‌کان و مجلسی ئه‌علای عمار حه‌کیم و موئتمەری وطنی ئه‌حمه‌د چه‌له‌بی و ئیسلاحی برایم جه‌عفه‌ری و کوردەکانی یه‌کێتی و پارتی، كه‌وتوونەته به‌شکردنی ده‌سه‌ڵات و ڕێکه‌وتن بۆ ئمتیازاتی خۆیان و مانه‌وه‌یان له ده‌سه‌ڵاتدا، ئیتر هه‌رچی داوای خه‌ڵکه‌که‌ش هه‌یه، به خۆپیشاندهرانیشهوە له‌لایه‌کی تر خراونەتە ژێرده‌ستی مه‌لا و پیاوانی دیاری سهرۆكعهشیرەتەکانهوه، که هه‌ڵبه‌ته ئه‌وه‌ش به‌ره‌و شکستێکی تری داواکارییه‌کانی خه‌ڵك دەڕوات، له كرۆكە چینایهتییهكەیان خاڵیان ده‌که‌نه‌وه. ئەمەش هەرچۆنێک بێت، ده‌بێته ئه‌زمونێک ، ئیتر ئه‌م جاره ئاین و عه‌شایه‌ر ناتوانن خه‌ڵك چه‌واشه بکه‌ن، جارێکی تر ئەمەیان بۆ ناچێتەسەر. نموونەی زیندووش خۆپیشاندانەکانی ئێستای میسرە، کە دەیسەلمێنن خه‌ڵکی دژی سیاسه‌تی ئیسلامییه‌کانه و دەڵێن کوا ئیمه بۆ شه‌ریعه‌تی ئیسلامی دروشمان هه‌بووە، ئێمه داوای نان و کار و مافمان کرد نه‌مانوت دکتاتۆرییه‌کی نادینی بگۆرین بۆ دکتاتۆرێکی دینی!
www.facebook.com/anarkistan.net ***** sekoy-anarkistani-kurdiy-zman@riseup.net ***** https://i-f-a.org