بۆ ھەموو ئەوانەی كە لە ئاڵمانیا كاردەكەن – بە بوونی مۆڵەت یا بەبێ مۆڵەت – ئەم مافانەیان ھەن

مافەكانی خۆت بناسە

 

بۆ ھەموو ئەوانەی كە لە ئاڵمانیا كاردەكەن – بە بوونی مۆڵەت یا بەبێ مۆڵەت – ئەم مافانەیان ھەن:

 

– ڕێكەوتننامەی نووسراو (شوێنی كار، جۆری كار، ماوەی كار، كرێی كار/ ڕادەی و جۆری كرێ ، پشووی ساڵانە)

 

– مافی وەرگرتنی كرێی كار لە كاتی نەخۆشبووندا ( لە پاش ٤ ھەفتەی دەستپێكردنی كارەكەوە)

 

– كاتەكانی پشوودان ( لایەنی زۆری ماوەی كار ٨ تا ١١ سات، بەلایەنی كەمەوە ٣٠ خولەك پشوودان لە ٦ ساتەوە)

 

– بژاردنی ساتەكانی زیادەكاری (وەك پشوو یا بە پارە)

 

– پشووی ساڵانە بەتەواوی كرێوە( بەلایەنی كەمەوە ٢٤ ڕۆژی كار بەكاتی تەواو، لە پاش ٤ ھەفتەی دەستپێكاركردنەوە)

 

– شوێنكاری پارێزراو(كەرەستەكانی خۆپاراستن، ئاساییشی كار)

 

– دابینكراوی بیمەی ڕووداوی سەركار و ھاتوچۆ بۆ سەركار و گەرانەوە لە كارەوە بۆ ماڵ (Berufsgenossenschaft)

 

– پاراستنی لاوان ( لە نێوان سات ٠٦ بەیانی -٢٠ ئێوارە، لایەنی زۆر ٨ تا ٩ سات لە ڕۆژێكدا، لە پاش ٤ و ٥ ساتەوە بەلایەنی كەمەوە ٣٠ خولەك پشوو)

 

– پاراستنی دایكان (٦  ھەفتە پێش و ٨ ھەفتە پاش منداڵبوون)

 

– پاراستن لە ھەڵاوارن و توندوتیژی

 

– تۆماری كار و مووچەی مانگانە ( بە بەڵگەی نووسراوەوە)

 

مافی دیتنی پەروەندەی خۆت ( لەتەك ئەندامانی سەندیكا یا پارێزەر)

 

-دەركردن بە نووسراو( بەلەبەرچاوگرتنی ماوە دیریكراوەكان)

 

– بڕوانامەی كار دەستبەجێ پاش دەركردن ( لەتەك یا بەبێ ھەڵسەندگاندن )

 

–       ئازادی سەندیكاكان (ئازادی ڕێكخراوبوون لە ٣ كەسەوە)

 

 

نیوەكاری (كاری ٤٠٠ ئۆرۆیی):

 

 

– بەھرەمەندی لە پشووی ساڵانە ( بەپێی كارێكی تەواو كات)

 

– مافی خۆتۆماركردن لەلای نێوەندی نیوەكار(Knappschaft)

 

كاری كاتی:

 

بەتەواوی ڕیكەوتننامەی كارەكەت بخوێنەوە و لێی وردبەرەوە:

 

چەند سات كاركردن؟

 

پێویستە لە كوێ كار بكەیت؟

 

كێ خەرجی ھاتوچۆكردن بۆ سەر كار دەدات؟

 

ئایا كۆمپانییەكە كەرەستەكانی پاراستن دابین دەكات؟

 

ئایا ڕێكەوتننامەی كاریی بە كۆمەل، دیاریكراوی لایەنی كەمی كرێ یا یەكسانی لە بژاردنی كرێدا (كرێی یەكسان)ھەیە؟

 

 

 

*بۆ زانیاری زیاتر بڕواننەwww.leiharbeit-abschaffen.de

 

*وەرگێڕان/ ئامادەكردنی:سەكۆی ئەناركیستانیكوردستان(KAF)

 

*بلاگ www.anarchistan.tk

 

*سایت www.anarchistan.co.cc

 *ئیمەیل anarkistan@activist.com

لێدوانێک بنووسە

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.