ترۆتسکی زۆر ناڕازییه*
نوسینی: ئیما گۆلدمان
وه‌رگێڕانی له فه‌ره‌نسیه‌وه: سه‌لام عارف
بڵاوکراوه‌ی (Vanguard) بڵاوکراوه‌یه‌کی مانگانه‌ی ئه‌نارکی بوو له -New York- ده‌رئه‌چوو، وا بڕیار بوو ئه‌م گاڵته‌پێکردنه pamphlet له ژماره‌ی مانگیjuillet 1938دا بڵاوبکرێته‌وه، به‌ڵام لهبهرتهسکی بواری بڵاوکردنه‌وه، به نیوه‌ناچڵی بڵاوکرایه‌وه، وا ئێستا هێناومه‌ته‌وه به‌رده‌ست، به‌و هیوایه‌ی بره‌وی پێبده‌م و به‌مجۆره بڵاویبکه‌مه‌وهE.G.
ترۆتسکی گومانی له‌وه‌دا نههێڵاوهتهوهو، ڕای وایه، که هه‌رچی ڕه‌خنه‌یه‌ك له‌ڕۆڵی ئهوبگیرێت له کۆمه‌ڵکوژیه‌که‌ی (کرۆنشتات)دا ده‌بێته هاندهرو هێز بۆ (ستالین) ترۆتسکی نایه‌وێت له‌وه تێبگات و بیهێنێته پێشچاوی خۆی، که هه‌موو که‌سێك ئه‌توانێت ڕقی له پاشا دڕنده‌که‌ی (کرملین)بێت و له‌هه‌مان کاتیش‌دا ڕه‌خنه له‌ڕۆڵی دڕندانه‌ی ئه‌و بگرێت لهکۆمهڵکوژیهکهی (کرۆنشتات)دا به‌بیروبۆچوونی من، هیچ جیاوازیه‌کی ڕیشه‌یی نییه له‌نێوان ئه‌و دووانه‌دا (ترۆتسکی) و (ستالین) هه‌ردووکیان خۆبه‌خشانه، لایه‌نگرو خزمه‌تکاری سیستمێکی دیکتاتۆرین ته‌نها ئه‌وه هه‌یه ئه‌میان (ترۆتسکی) له ده‌سه‌ڵاتدا نه‌ماوه، ئه‌وه‌ش بۆی بووه به خێروبه‌ره‌که‌ت داباریوه به‌سه‌ریدا، هه‌رچی خێرخوازی و پیاوچاکی و ده‌ست ودڵفراوانی هه‌یه به‌ر ئه‌میان که‌وتووه، پێچه‌وانه‌که‌شی به‌ر ئه‌ویان (ستالین) که‌وتووه، چونکه هێشتهههر له‌ده‌سه‌ڵاتدایه، ئیتر له‌به‌رئه‌وه پیاوخراپه، هیوادارم، که وانه‌زانرێت من به‌وجۆره به‌رگری له‌سه‌روه‌رانی ڕوسیا ده‌که‌م نه‌خێر من دژی ئه‌وانم
ئه‌رکمه بڵێم (ستالین) له ئاسمانه‌وه نه‌هاتووه‌و چه‌وسانه‌وه‌و سته‌می له‌گه‌ڵ خۆی هاوردبێت و بووبێته مایه‌ی داخوحهسرهتی گه‌لی ڕوسی، ئه‌وه‌یان (ستالین) خۆی به‌به‌خته‌وه‌ر ئه‌زانێت و بسکه‌ی سمێڵی دێت، که به‌بێبه‌زه‌ی وبه دڕندانه‌ترین شێواز به‌رده‌وامی ئه‌دات به خونه‌ریتی به‌لشه‌فی و بۆته سه‌رکاروانی ئه‌و پرۆسه‌یه، واته (چه‌وسانه‌وه‌و داپڵۆسین) سه‌ره‌تای ده‌ستپێکردنی ئه‌و پرۆسه‌یه‌ش ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و کاته، که (لینین) و حزبه‌که‌ی ده‌سه‌ڵاتیان گرته‌ده‌ست و جه‌ماوه‌ر مهحرومکرا له شۆڕشه‌که‌ی، ئه‌و ده‌مه ده‌ستکرا به دروستکردنی پسپۆڕی و دروستکردنی جیاوازی له‌بواری دابه‌شکردنی جێگه‌ی نیشته‌جێبوون و بڤه‌کردنی ئازادی سیاسی، ڕاونان و داپڵۆسین و کوشتن کرایه خۆراکی ڕۆژانه‌و تا ئیسته‌ش هه‌ربه‌رده‌وامه، ڕاسته، سه‌ره‌تا ئه‌و داپڵۆسینه هه‌موو ئه‌ندامانی حزبی نه‌گرته‌وه، به‌ڵام ئه‌وه، هیچ له‌و ڕاستیه ناگۆڕێت، که زۆر له کۆمونیسته‌کان له‌زه‌بری ئه‌و گورزه قوتار نه‌بوون، زۆریان به‌ناوی حه‌وانه‌وه ڕه‌وانه‌ی که‌مپه قهڵهباڵغهکانکران(Chliapnikov)ڕه‌وانه‌ی قهفقازکران(Alexandra Kollantai) ده‌ستبه‌سه‌رکران و، هه‌موو به‌رهه‌ڵستکاره‌کان (مه‌نشه‌فیکه‌کان-سۆسیالیسته شۆڕشگێڕه‌کان-ئه‌نارکیسته‌کان-ڕۆشنبیره لیبراله‌کان) له به‌ندیخانه‌ی(Tcheka) به‌ندکران و کوژران، زۆری‌تریش دوورخرانه‌وه بۆشوێنه دووره‌کان، وه‌ك سیبریا تا له‌وێ حوکمی مردنی هێدی هێدی ته‌واوبکه‌ن.
من هیچ لارییه‌کم له‌وه نییه، که دیکتاتۆریه‌ت له‌سه‌ر ده‌ستی (ستالین)دا دڕنده‌تر بووه، به‌ڵام ئه‌وه هیچ له‌وڕاستیه ناگۆڕێت ، که(ترۆتسکی) له دراما شۆڕشگێڕیه‌که‌دا، ئاکته‌رێکی خوێنڕێژی (کرۆنشتات) بووه، ئه‌و ئه‌ڵقه‌یه‌ش خۆێناویترین ئه‌ڵقه‌ی ئه‌و درامایه بوو.
دوو ژماره‌ی مانگی Février و Avrilی New intarnationalی (ساڵی1938)م له‌به‌رده‌ستدایهNe intarnational ئۆرگانی ڕه‌سمی ترۆتسکیيه، له‌و دوو ژماره‌یه‌دا چه‌ند بابه‌تێکی (G.Wright)ی تیادایه، ئه‌و زه‌لامه یه‌کێکه له سه‌رکاره‌کانی ئه‌و ئۆرگانه، ئه‌و له ترۆتسکی خۆی ترۆتسکیتره، هه‌موو تێکسته‌کانی بۆ به‌درۆخسته‌وه‌ی ئه‌و تاوانانه‌یه، که ترۆتسکی پێتاوانبارکراوه له‌مه‌سه‌له‌ی کرۆنشتاتدا، ئه‌و هه‌ر قسه‌کانی سه‌روه‌ره‌که‌ی واته (ترۆتسکی) ئه‌جوێته‌وه، دۆکیومۆنتهکانیشی دۆکیومۆنتی ده‌ستی یه‌که‌م نین، چونکه ئه‌و 1921 له ڕوسیا نه‌بووه، هه‌ربۆیه من وای به باش ئه‌زانم، له‌و رووه‌وه گرنگی بده‌م به قسه‌وباسه‌کانی (ترۆتسکی) خۆی، هه‌رهیچ نه‌بێت، ئه‌وخۆی به‌شداری ئه‌و ڕه‌شه‌کوژیه‌ی کردووه‌و فه‌زڵ وشانازیهکهشی بۆخۆی ده‌گه‌ڕێته‌وه، بابه‌ته‌کانی Wright ورده‌کاریان تیادا نییه، جگه‌له‌وه پڕیشن له‌هه‌ڵه‌ی کويرانه، له‌به‌رئه‌وه هه‌رچیه‌کم کردووه، ئه‌بێت په‌رده‌یان لهسهرلابدهم ، بۆئه‌وکاره، سه‌ره‌تا هه‌وڵئه‌ده‌م بزانم به‌ڵگه‌و بیانووه هزریه‌کانی سه‌روه‌ره‌که‌ی ئه‌و زه‌لامه چین؟
John G.Wrightله هیچی نه‌بوو (Alexandre Berkman) تاوانبار ئه‌کات، که گوایه سۆسیالیسته شۆڕشگێڕه‌کان ساڵی 1921 له پراگ نوسینێکیان نوسیوه به‌ناوی ڕاستی ده‌رباره‌ی ڕوسیا، ئه‌و کردوویه‌تی به سه‌رچاوه هه‌موو زانیاریه‌کانی له‌وێوه وه‌رگرتووه بۆ نوسینی (ڕاپه‌ڕینی کرۆنشتات).
ئه‌و (ئه‌لکسندر) تاوانبار ئه‌کات، که (که‌سێکی دووڕووی پهچهپۆشه، ئه‌وشتانه‌ی وه‌ریان ئه‌گرێت، دوای ڕتوشکردنیان، بڵاویان ئه‌کاته‌وه، که گوایه بیرکردنه‌وه‌ی خۆیه‌تی) ژیان و ڕه‌فتاری (ئه‌لکسندر) وه‌های کردووه، که خاوه‌نی بیرکردنه‌وه‌ی خۆی بێت و تێکۆشه‌رێکی کارامه‌ش بێت، ئه‌و گشت ژیانی خۆی کردبووه قوربانی ئایدیاله‌که‌ی، ئه‌وه‌ی ئه‌وی ناسیبێت شایه‌تی ئه‌وه ئه‌دات، که ئه‌و که‌سێکی بێوه‌ی و نێتپاکبووه، له‌هه‌مان کاتیش‌دا نوسه‌رێکی باشیش بووه (1).
کۆمونیستێکی مامناوه‌ندی به‌وه‌فا بۆ (ترۆتسکی) یان (ستالین) ئه‌رکیه‌تی له‌ئه‌ده‌بی ئه‌نارکی بزانێت، هه‌روه‌ك چۆن کاسۆلیکێ‌ك Voltair یان Tomas Pain ئه‌ناسێت، له‌به‌ر هیچ نا له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌خۆیه‌وه دۆ و دۆشاو تێکه‌ڵ نه‌کات، یان شته‌کان فڕێنه‌داته ناو ئاگرێکه‌وه، تا ئه‌و کۆمونیسته مامناوهندیيه بتوانێت داهێنانێکی کۆمونیستانه بکات، پێویسته شاره‌زای هه‌ڵوێستی به‌رامبه‌ره‌که‌ی بێت، ئه‌وکاته داخی دڵی خۆیپێبڕێژێت، به‌ڕای من هه‌ڵوێستی ئه‌و زه‌لامه به‌رامبه‌ر (ئه‌لکسندر) زیاتر له کهمزانیاریهوه سه‌رچاوه‌یگرتووه، ئه‌و ته‌واو بێ‌ئاگا بوه له‌وه که (ئه‌لکسندر) به درێژایی ته‌مه‌نی پەڕاوەیهکی به‌رباخه‌ڵی پێ‌بوو، ته‌نانه‌ت ئه‌و چواردهساڵهش، که تاڵاوی به‌ندیخانه‌یWesternی ئه‌چێشت له‌ده‌وڵه‌ته یه‌کگرتوه‌کان، ئه‌و -23-مانگه‌ش که‌له ڕوسیا ماینه‌وه ئه‌و پەڕاوەیهی ههربهدهستهوه بوو، هه‌رچیه‌کی بنوسیایه بۆ منی ئه‌نارد، له‌و پاپۆڕهشدا S.S.Bufordهه‌موو شتێکی ئه‌نوسی، ئه‌وانه‌ی له پەڕاوەکهیدا ئه‌ینوسین، نه‌ك ههرسهرچاوهی نامیلکه‌که‌ی بوو ده‌رباره‌ی کرۆنشتات، به‌ڵکو بووه که‌ره‌سه‌یه‌کی ئه‌فسانه‌ی به‌لشه‌فی، به‌ڕاستی سوکی وگرگنیيه، که ئه‌و تاوانباربکرێت، که قسه‌وباسه‌کانی (فۆرمه‌له‌کراو و هه‌ڵبه‌ستراون)و له کتێبی سۆسیالیسته شوڕشگێره‌کانه‌وه وه‌رگیراون
فه‌نتازی تاوانبارکردنی (بیرکمان) وه‌های له Wrightکردووه ئه‌وه له‌بیربکات، که جه‌نه‌راڵ (Kozlovsky) له کرۆنشتات بووه، ئه‌و ده‌مه ترۆتسکی له‌وێ دایمه‌زراندبوو، وه‌ك پسپۆڕێکی بواری تۆپهاویشتن.
له کتێبی (ڕاپه‌ڕینی کرۆنشتات) لاپه‌ڕه-15-براده‌ره دێرینه‌که‌م (برکمان) نوسیویه‌تی کۆنه جه‌نه‌راڵ (Kozlovsky) له کرۆنشتات بوو، ئه‌وده‌مه ترۆتسکی له‌وێ دایمه‌زراندبوو، وه‌ك پسپۆڕێکی تۆپهاویشتن، که‌چی ئه‌وه‌تا ئه‌وان ئه‌ڵێن هیچ ڕۆڵێکی نه‌بینیوه له ڕوداوه‌کانی کرۆنشتاتدا (Zinoviev) ئه‌وده‌مه ئه‌و ڕاستیيه‌ی خستۆته‌ڕوو، که ئه‌و جه‌نه‌راڵه له کرۆنشتات بووه به فه‌رمانی ترۆتسکی له 4/ مارسی1921 له کاتی کۆنگره‌ی نا ئاسایی سۆڤیه‌تی پترۆگراد، که تایبه‌ت بوو بۆ چاره‌نوسی کرۆنشتات، ئه‌وکاته (زینۆڤیڤ) باسی ئه‌وه ئه‌کات، که‌ئه‌و جه‌نه‌راڵه ده‌سته‌گوڵی ترۆتسکی بوو له کرۆنشتات، به‌ڵام پیربووه به‌ده‌ستی خۆی هیچی پێناکرێت، ئه‌وده‌مه ئه‌و جهنهراڵهو ده‌ستوپێوه‌نه‌که‌ی بۆ ڕووڕه‌شکردنی ده‌ریاوانه‌کان، پروپاگه‌نده‌ی ئهوهیانئهکرد، که ئه‌فسه‌ره سپیه‌کان له پشتی دهریاوانهکانهوهن به ده‌ستی ئه‌وان ئه‌جوڵێن (ئه‌لکسندر برکمان) باسی ئه‌وه‌ئه‌کات ، که ده‌ریاوانه‌کان به‌و پروپاگه‌ندانه هه‌ڵناخه‌ڵه‌تێن و نایانه‌وێت ببنه نۆکه‌ری ئه‌و جه‌نه‌راڵه، هه‌موو ئازوقانهش ڕه‌تده‌که‌نه‌وه، که (Victor Tchernov) پێشڕه‌وی باڵی ڕاستهڕوی سۆسیالیسته شۆڕشگێڕه‌کان له پاریسه‌وه پێشکه‌شیانی ئه‌کات.
ترۆتسکیه‌کان واباسی هاتوهاواری ده‌ریاوانه‌کان ئه‌که‌ن، که ههستوونهستێکی بۆرژوازیانه‌یه، ئه‌و بیروبۆچونه‌ی ترۆتسکیه‌کان ده‌رباره‌ی به‌رامبه‌ره به‌رهه‌ڵستکاره‌کانیان ته‌نها ته‌ڵه‌بازی و زۆره ملێیه بۆ تێکشکاندنی بزوتنه‌وه‌ی کارگه‌ران و به‌شێکیشه له تاکتیکه پیرۆزه‌کانی به‌لشه‌فیزم، بۆئه‌وه‌ی لای خوێنه‌ر ئاشکرابێت و ئه‌و تاوانبارکردنه‌ی ده‌ریاوانه‌کانی کرۆنشتات پوچه‌ڵ بکرێنه‌وه، ئه‌و بانگه‌وازه‌ی ده‌ریاوانه‌کان به نموونه ئه‌هێنمه‌وه، ئه‌و بانگه‌وازه 6ی مارسی1921له ڕادیۆوه ئاڕاسته‌ی کارگه‌رانی دنیا کراوه(مه‌سه‌له‌که‌مان ڕه‌وایه، ئێمه دۆستانی ده‌سه‌ڵاتی کارگهرانین، نه‌ك ده‌سه‌ڵاتی حزبه‌کان، ئێمه له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنی جه‌ماوه‌ری کارگهرانداین بۆ سۆڤیه‌ته‌کان، ئستا سۆڤیه‌ته‌کان بوکهسهماکهرهی ده‌ستی حزبی کۆمونیستن، حزبی کۆمونیست خۆی که‌ڕکردوه له ئاستی داواکاریهکانمادا، هه‌میشه وه‌ڵامیان داوینه‌ته‌وه به چه‌کی ده‌ستڕێژ(…) هاوڕێیان ئه‌وان نه‌ك هه‌ر هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندن بۆته پیشه‌یان، به‌ڵکو به تۆپزیش موخهنهکن، جیاوازی ئێمه‌و ئه‌وان زۆر ساده‌و ئاساییه (…) له کرۆنشتات ده‌سه‌ڵات وابه‌ده‌ست-ده‌ریاوانه‌کان و سه‌ربازه‌کان وکرێکاره شۆڕشگێڕه‌کانه‌وه، نه‌ك به‌ده‌ست دژه شۆڕشگێڕه‌کانه‌وه به پێشڕه‌ویی جه‌نه‌راڵ (Kozlovsky) ڕادیۆی مۆسکۆ هه‌وڵی زۆری‌دا له‌خشته‌تان ببات، دوامه‌که‌ون وه‌رنه ناو ڕیزه‌کانمانه‌وه، په‌یوه‌ندیمان پێوه بکه‌ن داوا له نوێنه‌ره‌کانتان بکه‌ن، بێن سه‌ردانمان بکه‌ن له کرۆنشتات، ته‌نها نوێنه‌ره‌کانتان ئه‌توانن ڕاستیه‌کانتان پێبڵێن، ئه‌و درۆ هه‌ڵبه‌ستراوانه‌ش پوچه‌ڵبکه‌نه‌وه ، که ده‌کرێن ده‌رباره‌ی ، ئه‌و نانه که فیلندا دهیبخهشێت، هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ی یارمه‌تیه‌کانی تر، ئه‌و نان و یارمه‌تیانه به پێی گرێبه‌ستێك ده‌برێت به‌ڕێوه، بژی پرۆلیتاریا و جووتیاری شۆڕشگێڕ، بژی ئه‌و سۆڤێتانه که به ئازادی هه‌ڵبژێراون).
ده‌ریاوانه‌کان داوایان له کرێکارانی دنیا ئه‌کرد، نوێنه‌ره‌کانیان بنێرن، تا له درۆههڵبهستراوه قیزاویه بێبنه‌ماکانی میدیای سۆڤیه‌تی تێبگه‌ن.
کاتێك که‌سێك ناڕه‌زایی خۆی ده‌رئه‌بڕێت به‌رامبه‌ر مه‌رگه‌ساته‌که‌ی کرۆنشتات، ئیتر (لیۆن ترۆتسکی) شێتگیر ئه‌بێت و وا باسی ئه‌و مه‌رگه‌ساته ئه‌کات که (ئه‌ڵقه‌یه‌که له مێژووی په‌یوه‌ندی نێوان شاری پرۆلیتاری و شارۆچکه‌ی ورده بۆرژوا) به‌و جۆره باسه‌ش ڕازینابێت و له‌سه‌ری ئه‌ڕوات و ئه‌ڵێت حه‌ڤده ساڵ تێپه‌ڕیوه به‌سه‌ر ئه‌و ڕووداوه‌دا، گه‌ر مه‌به‌ستێکی پیس له پشت ئه‌و باسه‌وه نییه ، بۆ تاوهناتاوێك ئه‌و قسه‌وباسه ده‌هێنرێته‌وه گۆڕێ، ئه‌و ئه‌یه‌وێت بڵێت ئێمه‌ومانان نیازمان پیسه و گه‌ره‌کمانه ئه‌و ته‌وژمه شۆڕشگێڕه، واته پرۆلیتاریای شار له‌که‌دار بکه‌ین، نه‌خێر ئێمه‌ومانان ئه‌وه باش ئه‌زانین، که ئه‌و ته‌وژمه شۆڕشگێڕه هیچ کات خۆی شلنهکردووه بۆ دوژمن هه‌میشه چاره‌سه‌ری مامناوه‌ندیشی ڕه‌تکردۆته‌وه، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش ئه‌زانین، که نوێنه‌ری پاشه‌ڕۆژیشه.
ئێمه هه‌میشه دژی دیکتاتۆر به‌رگریمان له‌وکردووه، له‌به‌رئه‌وه به‌مافی خۆمانی ده‌زانین، که پرسیاری لێبکه‌ین ئه‌و ڕۆڵی چیبوه له‌و ڕوداوانه‌دا؟یان پرسیاری ئه‌وه‌ی لێبکه‌ین، ئه‌وکاته‌ی ئه‌و له‌ده‌سه‌ڵاتدا بوو، ئه‌و مێتۆدانه چی بوون، که به‌کاریهێناون له‌گه‌ڵ ئه‌و که‌سانه، که بیر و بۆچونه‌کانی ئه‌میان به‌ڕاستییه ڕه‌هانی ناو ئینجیل نه‌زانیوه ؟ به‌ڕاستی نه‌فامیه، گه‌ر چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌بکرێت، که ئه‌و به‌ڕاستی وه‌ڵامی ئه‌و پرسیارانه بداته‌وه، چونکه ئه‌و نه‌ئه‌یه‌وێت ڕاستیه‌کانی ئه‌وسه‌رده‌مه بزانرێت، نهئهشیهوێت پشتی براده‌ره‌کانی بدات له‌زه‌وی، به‌ڵام ئه‌و ئه‌وه په‌رده‌پۆش ناکات و ئه‌ڵێت(منیش پیاوێك بووم گوناه و هه‌ڵه‌ی زۆرمکردوه، براده‌ره‌کانیی خۆمم کوشتوه، یان فه‌رمانی کوشتنیانم ده‌رکردووه) ڕاسته ئه‌وه‌ی ئهوکردویهتی، گه‌یشتن بوه به پله‌وپایه‌کی به‌رز، مه‌گه‌ر هه‌ر پێغه‌مبه‌ره مه‌زنه‌کان توانیبێتیان بگه‌نه ئه‌و لوتکه‌یه (ترۆتسکی) هێزو جه‌سوری خۆی ناشارێته‌وه، وه‌ها خۆی پیشان ئه‌دات، که ئه‌و نه‌ك هه‌ر بڕیاره‌کانی وردوکامڵ بوون، به‌ڵکو توانای ئه‌وه‌شی هه‌یه، که ده‌می ئه‌و شێت و شه‌یتانانه‌ش دابخات، که ئه‌م به‌خوا نازانن، وائه‌زانن ئه‌میش پهڕپوتهو قاچه‌کانی له‌قوڕ دروستکراون، ئه‌گه‌ری داته‌پینی زۆره.
ترۆتسکی گاڵته‌جاڕی ئه‌کرد به‌و به‌ڵگه‌نامانه، که ده‌ریاوانه‌کان و که‌سانی ناو ڕووداوه‌کان نووسیبوویانن، ئه‌و ئه‌و نووسراوانه‌ی ناونابوو(نووسراوه ساخته‌کان) ئه‌و نووسراوانه به‌رهه‌می بینین و بیستنی هه‌واڵی ئه‌و گه‌ماڕۆ تۆقێنه‌ره بوون، لێره‌دا پرسیار ئه‌وه‌یه با ئه‌و نووسراوانه (نووسراوی ساخته)ش بووبن وه‌ك ئه‌و ده‌ڵێت، ئه‌ی بۆ داینهگرتنه خواره‌وه؟خۆ هه‌رهیچ نه‌بێت ئه‌و نووسراوانه یارمه‌تی خوێنه‌ری ئه‌دا له‌ڕاستی ڕووداوه‌کان تێبگه‌ن، جگه‌له‌وه ئه‌بوونه یارمه‌تییه‌ك بۆخۆشیان ئه‌وکاته به باشی تێئه‌گه‌یشتن خۆیان چیانکردووه و بایی چه‌ندیشن، دادگا بۆرژوازیه‌کان ئه‌و مافه ئه‌ده‌ن به تاوانبار، که بۆ به‌رگریکردن له خۆی به‌ڵگه‌نامه ئاماده‌بکات، که‌چی ئه‌و مافه لای ترۆتسکی حه‌رام بوو ئه‌و هه‌رخۆی ڕاست و ههقبهدهستبوو، هه‌نووکه له‌سه‌ر ئاڵاکه‌ی نووسرابوو (نا بۆ چاره‌سه‌ری ناوه‌ڕاست له‌گه‌ڵ دوژمن).
ئێمه له بێلیاقهتی که‌سێکی وه‌ك (John G.Wright) تێئه‌گه‌ین، ئه‌وه‌ش ئه‌زانین که بێلیاقهتیهی ئه‌و له کاوێژکردنی نوسراوه به‌لشه‌فیه‌کانه‌وه سه‌رچاوه‌یگرتووه، به‌ڵام (ترۆتسکی) بۆ؟ خۆ ئه‌و لای خۆی که‌سایه‌تیيه‌کی ناسراوه، له‌سه‌ر ئاستی دنیا.
ترۆسکی هه‌رخه‌ریکی خۆدزینه‌وه‌یه، له به‌ڵگه نوسراوه‌کانی ده‌ریاوانه‌کانی کرۆنشتات له‌به‌رئه‌وه، به‌ڕای من ئه‌و نێتپاك نییه، پێشینان واته‌نی (پڵنگ په‌ڵه‌کانی ئه‌گۆڕێن، به‌ڵام سروشتی ناگۆڕێت) ئه‌و له‌ژیانی ده‌ربه‌ده ریدا میحنه‌تێکی زۆری چێشت، به‌ڵام نه تراجیدیای نه‌مانی خۆشه‌ویسته‌کانی، نه درامای خیانه‌تکاری یاوه‌ره‌کانی تۆزقاڵێك نه‌رمونیانی ئه‌وی نه‌جوڵاند، له زمانی چک و تۆڵه‌کردنه‌وه زیاتر فێری هیچیتر نه‌بوو، تاوهناتاوێکیش ئه‌بیستین، که ئه‌ڵێت بێده‌نگی مردووه‌کان گه‌لێ باشتره له قسه‌وباسی زیندووه‌کان، ئه‌و ڕاست ئه‌کات وا حه‌ڤده‌ساڵه قسه‌وباس ده‌رباره‌ی ده‌نگه کپکراوه‌کانی کرۆنشتات ئه‌ویان هه‌راسانکردووه.
ترۆتسکی دروستکه‌ری سوپای سوور گوتویه‌تی(مارکس جه‌ختی له‌سه‌رئه‌وه کردۆته‌وه، که نابێت ئه‌و قسه‌وباسانه، که تاکه‌کان یان حزبه‌کان ده‌یانکه‌ن ده‌رباره‌ی خۆیان، بکرێته پێوانه‌ی حوکمدان به‌سه‌ریاندا) به‌داخه‌وه ترۆتسکی نازانێت، ئه‌وه‌ی مارکس وتوویه‌تی پڕبه‌پێستی ترۆتسکی خۆیه‌شیه‌تی.
له‌ناو به‌لشه‌فیکه‌کاندا، بهلشهفیکێك نه‌بووه وێنه‌ی ترۆتسکی به توانا بووبێت له نووسیندا و خۆی بکاته سووره‌ی به‌ر له‌شکرو که‌شخه بکات، که به‌شداری شۆڕش و دوای شۆڕشی کردووه، وه‌ك خۆی دووباره‌ی ده‌کاته‌وه، که مارکس وتوویه‌تی(مارکس جه‌ختی له‌سه‌رئه‌وه کردۆته‌وه، که نابێت ئه‌و قسه‌وباسانه ، که تاکه‌کان یان حزبه‌کان ده‌یانکه‌ن ده‌رباره‌ی خۆیان بکرێنه پێوانه‌ی حوکمدان به‌سه‌ریاندا) که‌واته به‌و پێیه خۆهه‌ڵکێشان و نووسینه‌کانی خۆشی نابنه پێوه‌ری حوکمدان به‌سه‌ر خودی خۆیدا، واته ئه‌و گه‌ره‌کی نییه ماهیه‌تی خۆی ده‌ربخات، گه‌رنا ئه‌وا بۆچوونه‌که‌ی مارکس ناته‌واو مه‌ترسیداره
ترۆتسکی هه‌وڵێکی زۆری‌دا ناوی ڕاپه‌ڕینی کرۆنشتات بزڕێنێت، هه‌ر بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ئه‌م تانه‌یه‌ی گرت (ڕووی ئه‌دا به ده‌یان ته‌له‌گراف بنێرم بۆ به‌ره جۆراوجۆره‌کانی جه‌نگ و داوابکه‌م، که که‌رته چه‌کداره‌کان درووستبکرێن له کرێکاران و ده‌ریاوانه متمانه پێکراوه‌کان و به باشی ئاماده‌بکرێن، به‌ڵام کۆتایی 1918و سه‌ره‌تای 1919 له به‌ره‌کانه‌وه ده‌نگی ناڕه‌زایی به‌رزبووه‌وه‌و سکاڵا ئه‌کرا، که ده‌ریاوانه جیاکراوه تازه‌کانی کرۆنشتات بێفه‌ڕن داواکاریان زۆره‌و هیچ دیسپلینێکیشیان نییه، جێگه‌ی موتمانهش نین له شه‌ڕه‌کاندا، زه‌ره‌ریان زۆرتره له قازانج) دواتر ترۆتسکی ده‌ڵێت (ئه‌و کاته‌ی له پترۆگراد برسێتی و بار‌و زروفه‌که زۆر ناله‌باربوو) ئێمه له مه‌کته‌بی سیاسی زیاتر له جارێك ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌مان تاووتیۆکرد، تا بزانین پێویست ئه‌کات قه‌رز بکه‌ین له ناوه‌وه، واته له کرۆنشتات، یان هه‌روا بمێنینه‌وه پشتببه‌ستین به زه‌خیره جۆراوجۆره‌کانمان؟نوێنه‌ری پترۆگراد وه‌ڵامی داینه‌وه ، گووتی ئه‌وان به خۆشی خۆیان هیچمان ناده‌نێ، ئه‌و ده‌مه ئه‌وان خه‌ریکی قاچاغچێتی کاغه‌زو خهڵوزو نان بوون، ههجهروگوجهرهکانی کرۆنشتات سوورن له‌سه‌رئه‌وه‌ی، که هیچمان نه‌ده‌نێ به‌دوای شه‌ڕیشدا ئه‌گه‌ڕێن، لێره‌دا من گه‌ره‌کم نییه گفتوگۆ بکه‌م ده‌رباره‌ی هه‌ڵوێستی ده‌ریاوانه‌کان ، واته هه‌ڵوێستی ئه‌وان ساڵی 1918-1919، چونکه من سه‌ره‌تای ساڵی 1920گه‌یشتمه ڕووسیاو 15مانگ مامه‌وه ئه‌وه‌ی بینیم ئه‌وه‌ی ئه‌و بهدرۆئهخاتهوه ، ده‌ریاوانه‌کانی ده‌ریای به‌لتیق کاتێك ده‌رئه‌که‌وتن، وه‌ك که‌سانی زۆر ئازا‌و به‌نرخ ده‌رئه‌که‌وتن بووبوونه سه‌مبولی کرداری نه‌له‌قیوو، هه‌ندێكجار ئه‌نارکیسته‌کان-سۆسیالیسته شۆڕشگێڕه‌کان-هه‌ندێکیش له کۆمونیسته‌کان، پێیان ئه‌وتم ده‌ریاوانه‌کان بڕبڕه‌ی پشتی شۆڕشن، سه‌رده‌می یه‌کی ئایاری 1920 له‌و ڤیسیڤاڵانهدا کهڕێکخران به بۆنه‌ی یه‌که‌م سه‌ردانی نوێنه‌ری حزبی کرێکارانی به‌ریتانی، کاتێك ده‌ریاوانه‌کانی کرۆنشتات ده‌رئه‌که‌وتن، وه‌ك پاڵه‌وانی ڕزگاری و شۆڕش دژی کرینسکی و دژیLoud nitch سڵاویان لێ ئه‌کراو چه‌پڵه‌ڕێزان ئه‌کران، له‌یادی شۆڕشی ئۆکتۆبهریشیدا، ده‌ریاوانه‌کان له‌ڕیزی پێشه‌وه بوون کاتێك ده‌رئه‌که‌وتن چه‌پڵه‌ڕێزان زیاتر ئه‌بوو، که‌چی دامه‌زرێنه‌ری سوپای سوور، به‌وجۆره باسی بوونی فه‌وزاو گه‌نده‌ڵیمان بۆئه‌کات له کرۆنشتات، تۆبڵێی، هه‌رئه‌و به‌ته‌نها ئاگاداری ئه‌وه بووبێت و پێشه‌واکانی تری حزب بێ‌ئاگا بووبن؟من بڕواناکه‌م و له‌وبڕوایه‌شدام، که ترۆتسکیش کاتی خۆی، واته پێش مارسی1921 بیروبۆچونی به‌و جۆره نه‌بووه ده‌رباره‌ی ده‌ریاوانه‌کان، که ئاشوبهچین و زیاده‌ڕۆیی ئه‌که‌ن له داواکاریه‌کانیاندا و دیسپلینیشیان نییه و گه‌نده‌ڵن، که‌واته گێڕانه‌وه‌که‌ی ئه‌و له گومانه‌وه سه‌رچاوه‌یگرتووه و ئه‌یه‌وێت بڵێت کاولکاریه‌که‌ی کرۆنشتات ئه‌نجامی کارێکی کوتوپڕی شێتانه بوو، گه‌ر ئێمه بگه‌ینه ئه‌و بڕوایه‌و وه‌های دابنێن، که ده‌ریاوانه‌کان وه‌ك جاری جاران نه‌ماون، واته وه‌ك1917 (2) نه‌ماون ئه‌وه‌ش ئه‌وه ئه‌گه‌یه‌نێت، که ده‌ریاوانه‌کانی کرۆنشتاتی 1921به‌و جۆڕه شه‌ڕانی نین وه‌ك ئه‌و باسیان ئه‌کات، یان گه‌ر مه‌سه‌له‌که به‌لای ترۆتسکی وWrightمه‌سه‌له‌ی دیسپلینه، ئه‌ی بۆ باسی ئه‌وه‌ناکه‌ن، که ئه‌نجامی بارقورسی چاره‌نوسی ده‌ریاوانه‌کان ناکه‌ن؟، یان بۆ باسی ئه‌وه ناکه‌ن، که تا چ ڕاده‌یه‌ك گیانی هاوکاریان به هێزبوو له‌گه‌ڵ کارگه‌رانی پترۆگراد، به واته‌یه‌کی تر مه‌رگه‌ساته‌که‌ی کرۆنشتات له شێتیه‌وه سه‌رچاوه‌ی نه‌گرتبوو، به‌ڵکو له بارقورسی و نادیاری چاره‌نوس و گیانی هاوکاریه‌وه سه‌رچاوه‌یگرتبوو، ترۆتسکی باشئهزانێت، کهWrightخۆی نادات له‌قه‌ره‌ی، که یه‌که‌م ئه‌ڵقه‌ی درامای کرۆنشتات له24فێبرایر له پترۆگراد ڕویدا‌و ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی به ده‌ریاوانه‌کانه‌وه نه‌بوو، ئه‌و ڕۆژه واته سه‌ره‌تای ئه‌ڵقه‌ی یه‌که‌م به دژایه‌تیکردنی زنجیره مانگرتنه‌کانی کرێکاران ده‌ستیپێکرد، ئه‌و مانگرتنانه‌ش ده‌ستیان پێ‌کردبوو دژی به‌رده‌وامبوونی برسێتی و ساردوسه‌رما، هه‌روه‌ها دژی وتاردان و شانازی‌کردن به دیکتاتۆریه‌تی پرۆلیتاریاوهو دژایه‌تیکردنی ئه‌وه، که دیکتاتۆریه‌تی پرۆلیتاریا کرابووه دیکتاتۆریه‌تی بێبه‌زه‌یی حزبی کۆمونیست.
(Alexndre Berkman)له پەڕاوە بهرباخهڵیهکهیدا نووسیویه‌تی، له کارگه‌ی(Troubot-chny) کاتی دابه‌شکردنی جلووبه‌رگی زستانه، هه‌ره‌باشه‌کان ئه‌دران به ئه‌ندامه‌کانی حزب شڕووپڕهکهش به کرێکاره‌کانی تر، دژی ئه‌وه کرێکاران مانیانگرت و حکومه‌ت خۆی که‌ڕکردبوو، له‌و حاڵه‌ته‌دا ئیستاکه کرێکاران نایانه‌وێت بچنه‌وه سه‌رکاره‌کانیان، له‌سه‌ر جاده‌کانی نزیك کارگه‌که کۆبوونه‌ته‌وه، سه‌ربازه گه‌نجه کۆمونیسته‌کانی ئه‌کادیمی سه‌ربازیان به‌رداوه گیانیان، به‌ڵام هێشتا هیچ توندووتیژیهك ڕوینه‌داوه، ئێسته هێدی هێدی کرێکارانی عه‌مباری ده‌ریایی دێنه پاڵ مانگرتوه‌کان دژی توندوتیژی و له‌خۆبایبوونی حکومه‌ت، دیسانه‌وه خۆپیشاندان ده‌ستیپێکردۆته‌وه‌و کاری بهربهستکرنیش هه‌ربه‌رده‌وامه1921 کرێکارانی پترۆگراد ده‌رباره‌ی مه‌سه‌له‌ی ده‌ریاوانه‌کانی کرۆنشتات هه‌ڵوێستی خۆیان یه‌کلاکردۆته‌وه ، هه‌ر هه‌مان هه‌ڵوێسته که ساڵی 1917 وه‌ریانگرتبوو، گیۆش به‌وه‌ناده‌ن، که به دژه شۆڕش ناوئه‌برێن، ئه‌وکاته‌ی ده‌ریاوانه‌کان به‌لشه‌فیکه‌کانیان هێنایه سه‌رته‌خت به گوڵه گه‌شاوه‌کان ناوزهندکرابوون، به‌ڵام ئێستا 1921که کرێکاران داوای ئه‌وه‌ئه‌که‌ن، کوا جێبه‌جێکردنی به‌ڵێنه‌کانی پێش شۆڕش؟ حزبی کۆمونیست، دوای جێگه‌خۆشکردنی خۆی، هه‌موو به‌ڵێنه‌کانی له‌بیرخۆی بردۆته‌وه، له‌بری گوڵی گه‌شاوه‌ی شۆڕش کرێکارانی خستۆته خانه‌ی دژه شۆڕشه‌وه ، ئه‌وه‌ی گرنگه له‌و تاوانه قێزاویهدا دژی ده‌ریاوانه‌کانی کرۆنشتات ئه‌وه‌یه، که یاخیبونه‌که‌ی ئه‌وان له که‌شێکی هێمنه‌وه سه‌رچاوه‌ی نه‌گرتبوو، به‌ڵکو له ئازاری ئه‌شکه‌نجه‌و داواکارییه بنه‌ڕه‌تییه‌کانی کارگه‌رانی شار‌و دێهاته‌کانه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتبوو.
به‌ڕێوه‌بردنی جووتیاران به ئاگرو ئاسن، که‌چی ئه‌وان داواکارییه‌کان و خهمووپهژارهی جووتیاران به پهڵپوبیانوو ئه‌زانن و ئه‌ڵێن ئه‌و داواکاریانه خهوخهیاڵن.
کۆنه قۆمیسه‌ری گه‌ل گه‌ره‌کییه‌تی له‌و ڕووه‌وه دڵنیامان بکات، که پێویست ناکات داوای جووتیاران (توانای کڕین )بکه‌نه گرفتێکی بێچاره، چونکه ئه‌و دیارده‌یه دیارده‌یه‌کی کاتیيهو به‌ستراوه به جه‌نگی ئه‌هلیه‌وه، ىه‌ڵام ئه‌وه ڕاست نییه ئه‌وا بۆ سێ ساڵ ئه‌چێت جه‌نگی ئه‌هلی نه‌ماوه، که‌چێ ئه‌و حاڵه‌ته هه‌ر به‌رده‌وامه ، خراپتر ئه‌بێت باشترنابێت به واته‌یه‌کی دی دیارده‌یه‌کی کاتی نییه، له‌بری ئه‌وه‌ی شاره‌کان پێداویستییه‌کانی دێهاته‌کان دابین بکه‌ن، که‌چی به پێچه‌وانه‌وه بۆ مه‌به‌سته (سه‌ربازیه‌کان)هه‌رچی شتی دێهاته‌کان هه‌یه کێش ئه‌کرێن بۆ شاره‌کان، جوتیاره‌کان ماهیه‌تی به‌لشه‌فیکه‌کانیان بۆ ده‌رکه‌وتوه، ڕۆژ دوای ڕۆژ ڕقووکینهیان ئه‌ستورتر ئه‌بێت به‌رامبه‌ریان (Slatchev Krimsky)سه‌ره‌تای شۆڕش جه‌نگاوه‌رێك بوو دژی شۆڕش فه‌رمانده‌ری چه‌ند یه‌که‌یه‌کی سه‌ربازی بوو.
ئه‌و پیاوه دڕنده‌یه چه‌نده‌ها کاری به‌ڕبه‌ڕیانه‌ی ئه‌نجامدابوو به‌رامبه‌ر ده‌ستگیراوه‌کانی جه‌نگ، که‌چی تاوانی جه‌نگی له‌سه‌رلابرا تاوانه‌کانی خرانه چاڵی له‌بیرچوونه‌وه‌وه، ته‌نانه‌ت ئه‌و تاوانانه‌ش، که کردبونی دژی (جوه‌کان)، ئه‌و جه‌نه‌راڵه گه‌ڕێنرایه‌وه بۆناو باوه‌شی نیشتمان، له‌گه‌ڵ چه‌ند جهنهرڵێکی تردا خه‌ڵاتی سه‌ربه‌رزیان درایه، له‌به‌رئه‌وه‌ی گورزێکی جه‌رگبڕیان وه‌شاندبوو له(سامیزم) (antisémites)وه‌کو کارێکی باش‌و و ڕه‌وایان کردبێت، له ڕاستیدا ئه‌وه بۆ ئه‌وه‌بوو، که هیچ جوهیهك نه‌خه‌ڵه‌تابێت له ڕووی ترۆتسکی و سه‌رکرده‌کانی تردا ههڵبگهڕێتهو و پێوویسته ملکهچوو گیۆڕایهڵ بێت، ئه‌و هه‌موو ڕه‌فتارانه به‌لای جه‌ماوه‌رو شۆڕشه‌وه پێچکردنه‌وه بوو بۆلای سه‌رکوتکاریه ئیمپرالیستیهکان، جنێو‌و بون ئه‌دران به جه‌ماوه، ئه‌و واته(ترۆتسکی)باشترین خه‌ڵات ، که پێشکه‌شیکرد به نیشتمانه سۆسیالیستیه‌که‌ی ئه‌وه‌بوو(Slachev Krimsky)ی نارده سه‌ر جووتیارانی(Caréllie)چونکه ئه‌وده‌مه جووتیاران داوای مافی چاره‌نوسیان ئه‌کرد، به‌واته‌یه‌کی تر داوای(خۆبه‌ڕێوه‌بردن)یان autodérmination ئه‌کرد، که‌واته داوای دابینکردنی هه‌لومه‌رجه‌کانی ژیانێکی باشتریان ئه‌کرد.
به‌داخه‌وه چاوخشانهوهکهی (لینین)یش به هه‌ڵوێستی (KozmineوKalinin) نه‌غمی چاوپیاخشانهوهکه نه‌رمونیان بوو، واته فێڵێك بوو له فێڵه به‌سه‌رچووه‌کانی به‌لشه‌فی ، سه‌رئه‌نجام پاساوبوو بۆ پاکڕاگرتنی پێشڕه‌وه‌کان ، که گوایه گوناهبار نین.
له‌ژێر چاودێری و به یارمه‌تی لێپرسراوانی ناوچه‌ی کرۆنشتات (Kouzmine) گورزی خۆی ئه‌وه‌شێنێت، به‌لای ده‌ریاوانه‌کانه‌وه ئه‌و کاره ئاشکرابوو، چاوه‌ڕوانی کارێکی باشتریان نه‌ئه‌کرد، ده‌ریاوانه‌کان ئه‌یانزانی، گه‌ر ڕێگه بدرێت به (Vassilev) نه‌ك هه‌ر چه‌کیان ئه‌کات، به‌ڵکو چ زه‌خیره‌شیان هه‌یه تاڵانی ئه‌کات ، هه‌رچه‌نده ده‌ریاوانه‌کان ئه‌وه‌یان ئه‌زانی، که‌چی ساده‌وساکارانه که‌وتنه ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌وه زۆرجار نهێنیه‌کانی خۆیان ئه‌درکان لای کۆمیته‌ی شۆڕشگێڕ جگه‌له‌وه ڕێگه‌یان ئه‌دا به‌و کۆمیته‌یه ده‌ستبخاته کاروبارو بڕیاره‌کانیانه‌وه، ده‌ریاوانه‌کان به مه‌به‌ستی ده‌ستخستنی پاڵپشتی کرێکارانی پترۆگراد، وه‌فدێکی 30که‌سیان نارد، کهینووبهینی ئه‌و وه‌فده ئاشکرا بوو، گه‌ڕانه‌وه‌یان لێبڤهکراو ده‌ستگیرکران و ڕاسته‌وخۆ ڕه‌وانه‌ی(Theka)کران، سه‌رده‌می کۆبوونه‌وه‌که‌ی یه‌کی مارسWrightوترۆتسکی زیاد له پێویست گرنگیاندا به‌و ده‌نگوباسه، که‌وا لۆریه‌ك چه‌کدار ئاماده‌یه بۆئه‌وه‌ی به‌ره‌و کرۆنشتات بڕوات بۆ پاڵپشتی هێزه سه‌ربازیه‌که‌ی ئه‌وێ، گومان له‌وه‌دا نییه، کهWrightله‌سایه‌ی دیکتاتۆریه‌تی تۆکمه‌دا نه‌ژیاوه، کاتێك بیروڕاکان ده‌ستئه‌که‌ن به‌خۆخواردنه‌وه‌و ئازادی بیروڕا ده‌ربڕین ئهخنکێنرێت، خێرایی بڵاوبونه‌وه‌ی ده‌نگووباسه‌کان ده‌گاته خێرایی ههورهتریشقهو مه‌ودایه‌کی تۆقێنه‌ر وه‌رئه‌گرێت، لۆریه‌کانی(Tcheka)به درێژایی ڕۆژ جرتووفرتی ناو جادهکانیانه، ئه‌و که‌سانه‌ش ، که شه‌وانه ده‌که‌ونه ناو تۆڕه‌کانیانه‌وه ده‌موده‌ست ڕه‌وانه‌ی (Tcheka) ئه‌کرێن، ئه‌وده‌مه‌ی له ڕووسیا بوم ئه‌و دیمه‌نه زۆرباو بوو له پترۆگرادو مۆسکۆ، له‌و حاڵه‌ته ئاڵۆزووشڵهقاوهدا ووتاردانهکانی (Kouzmine) پاڵه‌په‌ستۆو گرژیه‌کی زۆری درووستکردبوو، ئاسایبوو ده‌نگووباسه‌کان خێرا ئه‌هاتن و ئه‌چوون، ئێمه‌ش گیۆمان لێئه‌گرتن.
دووحه‌وته به‌ر له هه‌ڵمه‌ته‌که دژی ده‌ریاوانه‌کان، پەڕاوەکانی پاریس هه‌واڵی ڕاپه‌ڕینه‌که‌یان بڵاوکرده‌وه، به‌باشه باسیانکردبوو، ئه‌وه‌ش بوو به خێروبه‌ره‌که‌ت و داباری به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی بهلشهفیکهکانداو خێرا قۆستیانه بۆ ڕووڕه‌شکردنی ڕاپه‌ڕینه‌که لای کرێکاران، که گوایه ئه‌و ڕاپه‌ڕینه به‌شێکه له پیلانه‌کانی ئیمپریالیزم.
له‌ڕاستیدا ئه‌و هه‌واڵه پێشکاتییه نا ئاسایی و نوێ نه‌بوو، ده‌ستی Riga و Helsingforsی تیا‌بوو، ئه‌وانه یه‌کانگیربوون له‌گه‌ڵ ئاژانسی دژه شۆڕش، له ڕووسیا ڕۆژانه به سه‌دان ڕووداو ڕوویئه‌دا، که دژی شۆڕشی ڕووسی بوون و زیانێکی زۆریان لێئه‌که‌وته‌وه چاویان لێئهپۆشرا و به هیچ کلۆجێك باسیان نه‌ئه‌کرا، چونکه ئه‌و ڕووداوانه سه‌نعه‌تی حزبی کۆمونیست و دیکتاتۆر خۆی بوون، له ڕاستیدا له ئۆکتۆبه‌ردا (Tcheka) ده‌ستکه‌وتێکی باش بوو ، که‌چی ئه‌وه‌تا ئیسته1921بۆته مۆتهکهیهك به‌سه‌رلاشه‌ی شۆڕشه‌وه، ئه‌توانم نموونه‌ی زیاتر بهێنمه‌وه، به‌ڵام ته‌سکی بواری بابه‌ته‌که ڕێگه‌ی ئه‌وه‌م نادات، ئه‌بێت نووسینێکی فراوانتر بنووسم.
ئه‌و بڵاوکردنه‌وه پێشکاتیهی له چاپه‌مه‌نی پاریسیدا، هیچ په‌یوه‌ندیه‌کی به ڕاپه‌ڕینی کرۆنشتاتهوه نییه، وه‌کو له‌وه‌وپێش باسمکرد1921له پیرۆگراد زووربه‌ی زۆری کۆمونیسته‌کان و که‌سانی تریش ئاگاداری قسه‌وباسی نێوان چاپه‌مه‌نی پاریس و ڕاپه‌ڕین نه‌بوون، ته‌نانه‌ت ترۆتسکی خۆشی نه له‌ده‌ره‌وه نه‌له‌ناوه‌وه ئاگادار نه‌بوو، که‌چی وا بۆپای نه‌کبه‌تی Wrightی موریدی ترۆتسکی ئاگاداره‌و باسیئهکات، من دڵنیام گه‌ر دواتر مێژووناسه‌کان ڕاپه‌ڕینه‌که‌ی کرۆنشتات هه‌ڵبسه‌نگێنن، ئه‌گه‌نه ئه‌و ئه‌نجامه، که ڕاپه‌ڕینه‌که به‌های ڕاسته‌قینه‌ی خۆی هه‌یه و له باشترین بارودۆخدا ڕووینه‌داو له دایکبووی پیلانێکی تۆپزی نه‌بوه، به‌واته‌یه‌کی دی ده‌ستێکی ده‌ره‌کی بزوێنهروو وزه‌به‌خشی نه‌بوه.
کرۆنشتات کرایه فاکته‌ری خستنه‌گه‌ڕی(سیاسه‌تی ئابوری نوێ)واته NEP لینین ته‌واو به‌وه هۆشیار بوو، که نه‌خشه‌کێشانێکی نوێی(شۆڕشخواز) به‌رهه‌ڵستکارییه‌کی به‌هێز ئه‌خوڵقێنێت له‌ناو ڕیزه‌کانی حزبدا، له‌به‌رئه‌وه خوڵقاندنی مه‌ترسی ههڕهشهکردنێك پێویستبوو بۆ تێپه‌ڕکردنی ئه‌و سیاسه‌ته ئابووریيه به خێرایی و به‌بێخشپه، کرۆنشتات کرایه باشترین بیانوو، ماشێنی پڕۆپاگه‌نده خرایه‌گه‌ڕ به‌وه‌ش ده‌ستیپێکرد، که ده‌ریاوانه‌کان بوونه‌ته شاپڵیته‌ی ده‌ستی ئیمپریالیزم به‌شێکن له هێزی دژه شۆڕش بۆ ماڵوێرانکردنی ده‌وڵه‌تی کۆمونیست، ئه‌و پڕۆپاگه‌ندانه، هێنده کاریگه‌ربوون، بۆ نموونه 300 گه‌نجی کۆمونیست بۆلێدانی کرۆنشتات کۆنگره‌ی حیزبیان به‌جێهێشت، خۆبه‌خشانه بۆ تهفرووتوناکردنی ده‌ریاوانه‌کان، ئه‌و هێزه چوه پاڵ ئه‌و هه‌زار که‌سانه، که زۆر گاڵته‌جاڕانه به فیڕۆ ئه‌دران، گێڕانه‌وه‌ی داستانی ئه‌و کوشتارو به‌فیڕۆدانه، هێنده کارێکی سه‌خته مه‌گه‌ر هه‌ر ئه‌وانه بتوانن بیگێڕنه‌وه، که به‌شداری ئه‌و مهرگهساتهیانکردبوو نه‌کوژرابوون، دێته‌وه یادم له‌و خه‌سته‌خانه‌یه، که هه‌موو برینداره‌کانیان بۆ ئه‌هێنا، گه‌نجێکی کۆمونیستم بینی داستانی به فیرۆچوونی خهووخهیاڵی خۆمم بۆ باسکرد، که تا چڕادهیهك نائومێدم له شۆڕشی ڕووسی، دوای ئه‌و ، گه‌نجێکی ترم بینی ئه‌میان پێوه‌ی دیاربوو، که ئازاره ده‌روونیه‌که‌ی زۆر زیاتر بوو له ئازاره جه‌سته‌ییه‌که‌ی، چونکه بۆی ده‌رکه‌وتبوو که ههڵخهڵهتێنراوهو کراوه‌ته قوربانی درووشمی (دژه شۆڕش)ئه‌و گه‌نجه کۆمونیسته گه‌یشتبوه ئه‌و بڕوایه، که ئه‌وانه‌ی، که ئه‌م دژیان جه‌نگاوه نه جه‌نه‌راڵه تزارییه‌کان بوون، نه پاسه‌وانه سپیه‌کان بون، به‌ڵکو هاوڕێ دێرینه‌کانی خۆی بوون، که‌تا دوێنێ بوو پێکه‌وه هه‌مووشتێکیان کردبووه قوربانی شۆڕش.
حه‌زو ویسته‌کان و به ته‌نگه‌وه هاتنی دیکتاتۆر بۆ به‌ناوه‌ندیکردن، هیچ بوارێکی نه‌هێشتبووه‌وه بۆ خاڵی هاوبه‌ش له‌نێوان(NEP)و کرۆنشتاتیهکاندا، کرۆنشتاتیهکان داوای ئه‌وه‌یان ئه‌کرد، که بتوانن له‌ناوخۆیاندا به‌رهه‌مه‌کانی خۆیان ئاڵوگۆڕبکه‌ن، به‌ڵام به‌پێی (نی‌پ) ئه‌بوایه هه‌موو جمووجۆڵه ئابوریه‌کان سه‌رتاپایی و ناوه‌ندی بن، دیکتاتۆریه‌تی به‌لشه‌فی هه‌موو داهێنانێکی پرۆلیتاری و جووتیاری ئیفلیجکردبوو.
(ترۆتسکی) جه‌خت له‌سه‌رئه‌وه ئه‌کاته‌وه، که کرۆنشتات نه‌یتوانی هاوپشتی کارگه‌رانی پترۆگراد دابین بکات، ئه‌و پێیوایه که سنوور ئه‌وه دیاریئه‌کات، که که‌سێك سه‌ربه کام چینه، نه‌ك هه‌رئه‌وه‌نده، ئه‌و نایه‌وێت دان به‌وه‌دا بنێت، که‌ئه‌و جیاوازیه گچکه‌یه که هه‌بوو له‌نێوان کارگه‌رانی پترۆگراد و کرۆنشتاتدا له درۆ‌و قسه‌وباسه هه‌ڵبه‌ستراوه‌کانی ده‌سه‌ڵاتی سۆڤیه‌تیه‌وه سه‌رچاوه‌یان گرتبوو.
میدیای سۆڤیه‌تی کرابووه زههربهخشی دژه کرۆنشتات ، له7ی مارسی1921که به دڕنده‌ترین شێواز تاوانکاریه‌که‌ی کرۆنشتات ده‌ستیپێکرد، ئه‌و ده‌مه پترۆگراد له‌ژێر یاسای سه‌ربازیدا بوو ، زۆر له کارگه‌کان داخرابوون، بێ‌کاری باڵیکێشابوو به‌سه‌ر هه‌موو لایه‌کدا، پەڕاوە بهرباخهڵیهکهی(Alexandre-Berkman)ئا به‌م چه‌شنه باسی ئه‌و حاڵه‌ته ده‌کات (باڵبهستکردن زۆر بوو (Techékistes) ه‌کان چوارده‌وری مانگرتوه‌کانیان دابوو قۆڵیان ئه‌به‌ستن و ڕه‌وانه‌ی به‌ندیخانه‌کانیان ئه‌کردن دهمارگرژبوون و توڕه‌بوون هه‌موولایه‌کی گرتبووه‌وه، پاراستنی هه‌موو دامه‌زراوه حکومه‌تیه‌کان دابینکرابوو، له‌به‌رده‌می ئوتێل(Astoria)گولهڕێژێکی گه‌وره دامهزێنرابوو، ئه‌و ئوتێله باره‌گای (زینۆفیف)وچه‌ند سه‌روه‌رێکی تری به‌لشه‌فی بوو، تاوهناتاوێك ئاگاداری ڕه‌سمی ده‌رئه‌کرا داوا له کارگه‌ران ئه‌کرا بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر کاره‌کانیان(…)کۆبونه‌وه‌ی سه‌رجاده‌کان بڤهکرابون، کۆمیته‌ی به‌رگری ده‌ستیکردبوو به پاککردنه‌وه‌ی شار، چاودێری خرابووه سه‌ر ئه‌و کرێکارانه، که مه‌یلی ئه‌وه ئه‌که‌ن هاوکاری کرۆنشتات بکه‌ن ئه‌گیران و سزا ئه‌دران، ئه‌و ده‌ریاوانانه‌ی کرۆنشتات که‌له‌وێ ئه‌ژیان دهربهدهرئهکران، هه‌ندێکیشیان کرابوونه بارمته.
کۆمیته‌ی به‌رگری جاڕی ئه‌وه‌یدا، که به‌ندکراوه‌کان بارمته‌ن به‌رامبه‌ر سه‌ر سه‌لامه‌تی قۆمیسه‌ری ئاوی ده‌ریای به‌لتیق N.N.Kouzmin سه‌رۆکی سۆڤییه‌تی کرۆنشتات، هه‌روه‌ها سه‌لامه‌تی T.Vassiliev و چه‌ند کۆمونیستێکی تر، گه‌ر بێتوو خراپه‌کاری به‌رامبه‌ر ئه‌وانه بکرێت، ئێمه‌ش هه‌موو به‌ندکراوه‌کان ئه‌کوژین، له سایه‌ی ڕژێمێکی ئاسنینی وادا له ڕووی فیزیکییه‌وه مه‌حاڵبوو کرێکارانی پترۆگراد بتوانن به ئاسانی له گه‌ڵ کرۆنشتات هاوکاربن، له‌و ئاگربارانه‌دا، دزه‌کردنی دێڕێکیش له کرۆنشتا ته‌وه بۆ پترۆگراد ته‌واو زه‌حمه‌ت بوو، ئه‌وه سه‌رباری ساخته‌کردن و ئاوه‌ژووکردنه‌وه‌ی ڕاستییه‌کان له‌لایه‌ن ترۆتسکییهوه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌و باره ناله‌باره‌دا، کرێکارانی پترۆگراد هه‌ڵوێستیان یه‌کلایی بوو، پشتگیری کرۆنشتاتیان ئه‌کرد، چونکه ئه‌یانزانی ئه‌وه‌ی له کرۆنشتات ڕوویداوه، نه یاخیبوونه نه ئاژاوه نانه‌وه‌یه، نه دژه شۆڕشیشه، جگه له‌وه کرێکارانی پترۆگراد، هه‌ڵوێستی کرێکارانی کرۆنشتاتیان له‌به‌رچاوبوو، له ڕاپه‌ڕینی 1905 و مارس و ئۆکتۆبه‌ری1917هه‌ر له‌مه‌شه‌وه ئه‌توانم بڵێم، که ترۆتسکی ڕاست نییه بوختانێکی زۆری هه‌ڵبه‌ستووه به ده‌م بیره‌وه‌رییه‌کانی ده‌ریاوانه‌کانی کرۆنشتات بۆ ئه‌و مه‌به‌سته بڕواننه (New intarnational.p106) ترۆتسکی ئه‌یه‌وێت خوێنه‌رانی دڵنیا بکات، گوایه ئه‌و ڕۆژانه لێره‌وله‌وێ که‌س بیری لای ئه‌نارکی و ڕێبازی ئه‌نارکیزم نه‌بوو، هیچ هه‌ست به کاریگه‌ری هه‌راسانکاری ئه‌نارکیسته‌کان نه ئه‌کرا، ئه‌و درۆیه وه‌ك هه‌موو درۆکانی تری هه‌ڵبه‌ستراوه، ئه‌و درۆیه ناچێته خانه‌ی سته‌مکاریه‌که‌ی ئه‌وه‌وه، گه‌ر به‌و جۆره بوایه که ئه‌و ههڵیبهستوه، ئه‌ی بۆچی 1918باره‌گای گشتی ئه‌نارکیسته‌کانی له مۆسکۆ به چه‌کی ده‌ستڕێژ ته‌فروتوناکرد، ئه‌و سته‌مکاریه له‌و ڕۆژه‌وه ده‌ستپێکرد تا ڕۆژی ئه‌مڕۆش به‌رده‌وامه، مه‌گه‌ر که‌مپه قه‌ڵه‌باڵغه‌کان پڕ نه‌کران له ئه‌نارکیسته‌کان ، مه‌گه‌ر ئه‌وانه‌یان ، که به‌ختیان هه‌بووبێت ئه‌مڕۆ له ژیاندا مابن.پێش ڕاپه‌ڕینه‌که‌ی کرۆنشتات (ترۆتسکی) بیروڕای خۆی ئه‌گۆڕێت به‌رامبه‌ر (ماخنۆ) Makhoله‌به‌رئه‌وه‌ی پێویستی به سوپاکه‌ی ماخنۆ بوو بۆ قڕکاریهکهیWrangelئه‌ی ترۆتسکی ههڵینهکوتایه سه‌ر کۆنگره‌ی ئه‌نارکیسته‌کان لهKharkovو سه‌دان ئه‌نارکی نه پێچایه‌وه‌و ڕه‌وانه‌ی به‌ندیخانه‌ی Boutikaی نه‌کردن؟ئه‌ی ئه‌و ئه‌نارکیستانه له‌و به‌ندیخانه‌یه نههێڵرانهوه تا ئه‌ڤریلی 1921؟ نه ئه‌نارکیسته‌کان، نه چه‌پڕه‌وه‌کانی تر به‌ره‌و ڕووی هیچ تاوانێك نه‌کرانه‌وه، به‌وجۆره‌و له هیچی نه‌بوو هه‌موویان ڕاپێچی که‌مپه قه‌ڵه‌باڵغه‌کان کران.
لیۆن ترۆتسکی گاڵته‌جاڕی ئه‌کات به باسی داواکاری(سۆڤیه‌ته ئازاده‌کان)ی ده‌ریاوانه‌کان ، تا بڵێی ده‌ریاوانه‌کان ساویلکه‌و ساکاربوون، چونکه بڕوایان وابوو که (سۆڤیه‌ته ئازاده‌کان)ئه‌توانن بژین له پاڵ دیکتاتۆردا ، هه‌ر سه‌رله به‌یانی ده‌سه‌ڵاتی به‌لشه‌فی سۆڤیه‌ته ئازاده‌کان گرێدران به کلکی ده‌سه‌ڵاتی به‌لشه‌فیکه‌وه، واته گرێدانی سۆڤێته ئازاده‌کان، پێش گرێدانی سه‌ندیکاکان و ههرهوهزیکارهکان ئه‌نجامدرا، جارێك (لینین) به له خۆڕازیبونێکی زۆروه پێی‌گوتم(ئه‌وا پیاوه مه‌زنه‌که‌تان Enrico Malatesta به سۆڤیهتهکانمان ڕازیه) منیش خێرا به تۆپزی بۆم ڕاستکردهوهو وتم کام سۆڤێتانه؟هاوڕێ لینین، گه‌ر مه‌به‌ستت سۆڤیه‌ته ئازاده‌کانه همنیش ڕازیم، ئه‌وه‌ی بیست خێرا باسه‌که‌ی گۆڕی‌و کۆتایی پێهێنا، ئه‌و کاته من به باشی له‌وه گه‌یشتم، که بۆچی ناکرێت له ڕووسیا سۆڤیه‌تی ئازاد بژی؟
John G. Wrightدرۆ ئه‌کات و ئه‌یه‌وێت گومان له‌وه‌دا نه‌هێڵێته‌وه‌و ئه‌ڵێت تا22ئه‌ڤریل له پترۆگراد هیچ گیروگرفتێك نه‌بوو، ئه‌و وتنه‌ی ئه‌وه‌ی ئه‌و ده‌یڵێت، ته‌نها له به ڕۆمانکردنی مێژووی حزب ئه‌چێت و هیچی تر، چونکه ئه‌و ده‌مه‌ی ئێمه گه‌یشتینه ڕووسیا، ناڕه‌زایی هوروژانی کرێکاران له هه‌موو جێگه‌یه‌ك به ئاسانی ئه‌بینرا، هه‌رچ کاتێك سه‌ردانی هه‌رچی کارگه‌یه‌کم بکردایه، ئه‌و ناڕه‌زایو هوروژانهم به چاوانی خۆم ئه‌بینی، چونکه دیکتاتۆریه‌تی پرۆلیتاریا کرابووه دیکتاتۆریه‌تی حزبی کۆمونیست، بنه‌مای ئه‌و پانکردنه‌وه حزبیيه بریتی‌بوو له به باوکردنی جیاوازی و په‌ڕاوێزکردن ، جا گه‌ر ئه‌و ناڕه‌زای و توڕه‌بوونه تا پێش 1921 خامۆش بووبێت، ته‌نها له‌به‌رئه‌وه بووه، که کارگه‌ران سه‌رسه‌ختانه ده‌ستیانگرتبوو به هیوایه‌که‌وه، ته‌قینه‌وه‌ی (کرۆنشتا)یش دوا بڵقی ئه‌و هیوایه بوو.
هیواو مه‌به‌ست وخه‌باتی ئه‌و کرێکاره ناڕه‌زاو بێزارانه، که چووبوونه ناو سه‌نگه‌ری ده‌ریاوانه‌کانه‌وه بۆ دابینکردنی هه‌لومه‌رجه‌کانی جێبه‌جێکردنی به‌ڵێنه‌کانی پێش شۆڕش بوو، به‌تایبه‌تی (هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌کان بۆ سۆڤیه‌ته‌کان) هه‌روه‌ها دژی ئه‌وه‌بوو، که دیکتاتۆریه‌تی سیاسی کرابووه قه‌سابی دیکتاتۆریه‌تی پرۆلیتاریا، ئه‌وان ئا به‌وجۆره گیانی پیرۆزی به‌لشه‌فیزمیان ئه‌بوغزاند.
Wrightله بابه‌تێکدا-P49تێبینیه‌ك ئه‌دات و نوسیویه‌تی، که Victor Sergeگوتویه‌تی (به‌لشه‌فیکه‌کان به‌ره‌و ڕووی یاخیبونێك بونه‌ته‌وه، ناچار ئه‌بوایه پانی بکه‌نه‌وه، چونکه چارهڕێیهکی تر نه‌بوو)ئه‌و واتهVictorحاڵی حازر له‌ناو نازونعمهتی نیشتمانی کارگه‌راندا ناژی، تا ناچاربێت له‌وجۆره قسانه بکات، له‌به‌رئه‌وه من هیچ به بێویژدانیه‌کی نازانم، گه‌ر بڵێمWrightناماقوڵی ئه‌کات و درۆشی فه‌رموو، ساڵی 1921-Victor-ناو به‌ناو له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی به‌شی فه‌ره‌نسی له ئه‌نته‌رناسێۆنالیزمی کۆمونیست ده‌رئه‌که‌وت، ئه‌و ئه‌و سه‌رده‌مه که ترۆتسکی خه‌ریکی ئاماده باشیبوو بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و قه‌سابخانه‌یه له‌ژێرناوی ڕاوی پۆله (پۆڕه‌کان) ئه‌ویش واتهVictor وێنه ی-الکسندر بیرکمان-و چه‌ند کۆمونیستێکی تر‌و من ، هه‌راسان و تۆقیبوو، ئه‌و کاتانه، که Victorده‌ستی به‌تاڵ ئه‌بوو ئه‌هاته ژووره‌که‌ی ئێمه به بێ ئارامی به پانی و درێژی ژووره‌که‌دا ئههاتوئهچوو قژی خۆی ئه‌ڕنی و ده‌سته‌کانی ئه‌دا به یه‌کدا و ئه‌یوت و ئه‌یوته‌وه(پێویسته شتێك بکرێت بۆ وه‌ستانی ئه‌و مه‌رگه‌ساته ترسناکه)ئێمه‌ش پێمان ئه‌وت، خۆتۆ لای خۆی ئه‌ندامی حزبیت، بۆ ده‌نگی ناڕه‌زایی بهرزناکهیتهوه، ئه‌ویش ئه‌یگوت هیچ که‌ڵکێکی نابێت بۆ ده‌ریاوانه‌کان، (3).
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا داوامان لێکرد ڕاپۆرتێك به‌رزبکاته‌وه داوای لابردنیTcheka(پۆلیسی نهێنی داپڵۆسین)بکات، هه‌رچه‌نده ئێمه ئه‌مانزانی، گه‌ر لاشیببهن به نهێنی دروستی ئه‌که‌نه‌وه، ئه‌و ده‌مه پاساوی ئه‌هێنایه بۆ ئه‌و مه‌سه‌له ، که دایك و مناڵ به‌بێ یهکترههڵناکهن گه‌ر بێت و ئه‌وه ڕاستبێت، کهVictor دوای حه‌ڤده ساڵ وتبێتی (به‌لشه‌فیکه‌کان به‌ره‌وڕوی یاخیبونێك بونه‌وه، ئه‌بوایه پانیانبکردایهتهوه، چونکه چارێکی تر نه‌بوو) ئه‌وه‌ی Victorوتوویه‌تی هیچ مانایه‌کی نییه و هه‌ڵوێستێکی نزم و سوکه، چونکه ئه‌و وه‌ك من باشئه‌یزانی، که هیچ قۆمیسه‌رێکی کۆمونیست ده‌ستگیر نه‌کرابوو، نهشکرابووه قوربانی هیچ خراپه‌کاریه‌ك من ڕووی ده‌مم ئه‌که‌مهVictor لێی ئه‌پرسم ئایا ڕاست ئه‌ڵێت، گه‌ر ڕاست ئه‌ڵێت، ئه‌ی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی که به‌شمه‌ینه‌ته‌کان ئه‌کوژران، ئه‌و چۆن توانی له ڕووسیا بمێنێته‌وه له ژێر باڵی ڕژێمی هاوڕێکانیدا واته ڕژێمی (لینین) و (ترۆتسکی) له‌وه من بێئاگام گرفتی من نییه گرفتی خۆیه‌تی، به‌ڵام من له‌وه ڕازی نیم و ڕێگه ناده‌م ئه‌وه بڵێت ، که به‌لشه‌فیکه‌کان هه‌قی خۆیان بوو پێستی ده‌ریاوانه‌کان بگورن.
(لیۆن ترۆتسکی) گاڵته‌ی به‌وه ئه‌کات، کاتێك تاوانبار ئه‌کرێت به کوشتنی 1500 ده‌ریاوان، نه‌خێر نه‌خێر، ئه‌و خۆی ڕاسته‌وخۆ ده‌ریاوانه‌کانی نهگهوزاند له خوێنی خۆیاندا، ئه‌و ته‌نها ئه‌و کاره‌ی سپارد به (Toukhatchevsky) جێبه‌جێ بکات ئه‌و مرۆڤکوژه پرۆفیسۆنێله، به باشترین شێوه ئه‌و ئه‌رکه پێسێراوهی ئه‌نجامدا ده‌ریاوانه‌کانی خه‌ڵتانی خوێنکردو وه‌ك ئاژه‌ڵی تۆپیو ڕایکێشان، ئه‌وانه‌ش، که له تۆپبارانی به‌لشه‌فیکه‌کان قوتاریان بوو درانه ده‌ست Dybenkoی مرۆدۆست و دادپه‌روه‌ر Toukhatchevsky وDybenko دوو پاڵه‌وانی ڕزگارکردنی دیکتاتۆرن، گه‌ر ئه‌و دوو پاڵه‌وانه دادپه‌روه‌ر بن!سه‌یره ئه‌شێت مێژوو شێوازێکی تایبه‌تی هه‌بێت بۆ به‌رقه‌رارکردنی دادپه‌روه‌ری.
ترۆتسکی ئه‌یه‌وێت جێگه‌مان پێله‌ق بکات، به مه‌به‌ستی گره‌وبردنه‌وه کارتێکی تازه‌مان تێئهگرێت داوا ئه‌کات(له کیۆ وه که‌ی بینراوه، که له پراکتیزهکردندا پرانسیپه سه‌ره‌کیه‌کانی ئێمه سه‌لمێنرابێت) ئه‌وه‌ی کراوه نیوه‌ناچڵ بووه، به تۆپزیش نه‌کراوه، هێنده به‌سه که ته‌ماشای هه‌ڵوێستی ئه‌و بکه‌ین به‌رامبه‌ر کۆمه‌کگه‌ری داهێنه‌رانه‌ی کارگه‌رانی ئیسپانیا، ئه‌و کاته به باشی بۆمان ده‌رئه‌که‌وێت، که ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی هه‌مان هه‌ڵوێستی هه‌بوو به‌رامبه‌ر شۆڕشی ڕوسی.
پاشکۆ
لیۆن ترۆتسکی John G. Wright و ئه‌نارکیسته‌کانی ئیسپانیا.
جه‌نگی ئه‌هلی له ڕوسیا چوارساڵی خایاند، گه‌رچی ئه‌نارکیسته‌کان ئه‌یانبینی، که شۆڕش به‌ره‌و هه‌ڵدێر ئه‌برێت، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، ئه‌نارکیسته‌کان چاوپۆشیان له‌زۆرشت ئه‌کرد، تا کارێکی وه‌ها نه‌که‌ن دوژمن لێی سودمه‌ندبێت، شۆڕشی ڕوسی له‌چه‌ند قۆڵێکه‌وه دژی دوژمنه جۆراوجۆره‌کانی ئه‌جه‌نگا، گه‌رچی ئه‌نارکیسته‌کان له‌به‌ره‌ی شۆڕشدا بوون ، به‌ڵام بیر‌و بۆچوون و هه‌ڵوێستی خۆیان له‌بیرنه‌کردبوو، واته سووربوون له به‌رگریکردن له شۆڕش، هه‌ڵبه‌ت ئه‌و هه‌ڵوێسته‌شیان له‌و لۆجیکه‌وه سه‌رچاوه‌یگرتبوو(هیچ هێنده‌ی ئه‌وه مه‌ترسیدار نییه، که ئه‌نارکیسته‌کان و جه‌ماوه‌ر بچن به‌گژیه‌کتردا)ئه‌نارکیسته‌کان له شۆڕشی ئیسپانیشدا به هه‌مان لۆجیك خه‌بات ئه‌که‌ن و سهنگهریانگرتووه دژی هه‌ڕه‌شه‌وگوڕه‌شه‌ی(فرانکۆ)و ئه‌ڵمانیاو ئیتالیای هاوپه‌یمانی، که خاوه‌نی توانایه‌کی میلیتاری له‌بن نه‌هاتوون، ئه‌وه سه‌رباری لوتفی (ستالین)و به‌ناو هێزه دیموکتاریخوازهکان ، هه‌روه‌ها گیۆپێنهدانی پرۆلیتاریای دونیا، ئه‌وانه هه‌مووی، سه‌رباری هه‌ڵوێستی ترۆتسکی ، که‌هه‌مان هه‌ڵوێستی هه‌بوو، که هه‌یبوو به‌رامبه‌ر شۆڕشی ڕوسی، ئه‌نارکیسته‌کانی ئیسپانیا هه‌ڵه‌یه‌کی مه‌زنیان کرد، که (ترۆتسک)یان بانگنهکردو جڵه‌وی شۆڕشی بده‌نه‌ده‌ست، تا به‌باشی بۆ هه‌مووان بسه‌لمایه، که ئه‌و نه‌ك هه‌ر پرانسیپه‌کانی به نیوه‌ناچڵی پراکتیزه ناکات، هه‌رگیز کارێکیش ئه‌نجام نادات، که کوتومت له‌خۆی نه‌چێت
ئه‌م بابه‌ته ساڵی1938به ئینگلیزی بڵاوکراوه‌ته‌وه، به فه‌ره‌نسی بڵاونه‌کراوه‌ته‌وه
** ئه‌م نووسینه یه‌که‌مجار ساڵی 1938 به ئینگلیزی بڵاوکراوه‌ته‌وه، دواتر به فه‌ره‌نسی
سه‌رچاوه‌ی دەقە فەرەنسییەكەی فه‌ره‌نسی
http://dwardmac.pitzer.edu/Anarchist_archives/goldman/truthaboutbolfr.html
سه‌رچاوەی دەقە ئینگلیزییەكەی
http://dwardmac.pitzer.edu/Anarchist%5Farchives/goldman/trotskyprotests.html
