ڕۆژانه به‌ڵگه و ڕووداوه‌کان نیشانی ده‌دن، که ته‌نیا و ته‌نیا چالاکییه ڕاسته‌وخۆ (Direct Action)کان کاریگه‌رییان هه‌یه ، نه‌ك شێوازێکی تر.
ماوه‌ی پتر له ساڵێکه UK Uncut (كەمپەینی دژی بڕینی خزمەتگوزاری و كەمكدنەوەی كارەكان) و فێدراسیۆنی ھاوپشتی Solidarity Federation له بریتانیا له که‌مپه‌ین و چالاکییه‌کی بێوچاندان دژی ئه‌و کۆمپانییەكان و خه‌ڵکه هه‌ره ده‌وڵه‌مه‌نده‌که که هه‌موو ڕێگایه‌کی یاسایی و نایاسایی ده‌گرنه‌به‌ر تاکو که‌مترین باج له‌سه‌ر داهاته‌کانیان بده‌ن ، له کاتێکدا کرێکاران و کارمه‌ندان و هه‌موو خه‌ڵکه ئاساییه‌که‌ی بریتانیا ده‌بێت پول به پول ئه‌و باجه‌ی که له‌لایه‌ن دهوڵهتهوهلهسهریان دانراوه ، بیده‌ن.
ئه‌م که‌مپه‌ینه له‌سه‌ر ئاستی بریتانیا به سه‌دان چالاکی ئەنجام داوە و به هه‌زاران که‌سیش به‌شدارییان تێدا کردوه. هه‌میشه‌ش کاریگه‌ری خۆی داناوه بەو جۆرەی که پێویستی کردووه.
له سه‌ره‌تای ئه‌م ساڵه‌وه (٢٠١٢) که‌مپه‌ینی Uk Uncut زۆر بواری تری گرتۆته‌وه، له هه‌موویان گرنگتر، که‌مپه‌ینە دژی ئه‌و کۆمپانیانه‌ی که ئاماده‌ن و ئاماده‌بوون، پلانه نامرۆڤانه‌که‌ی ده‌وڵه‌ت پیادە بكەن، که ئه‌ویش بریتییە لەوەی كە ئه‌و خه‌ڵکانه‌ی که بێکارن و ئه‌و خوێندكارانەی که خوێندنی زانکۆکانیان ته‌واو کردووه و به‌دوای کاردا ده‌گه‌ڕین، به‌ڵام ده‌ستیان ناکه‌وێت، له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه بۆ ماوه‌ی 6 مانگ ده‌نێررێن بۆ کۆمپانیا و بازاری گه‌وره گه‌وره به‌ناوی ڕاهێنانه‌وه بۆکار دۆزینه‌وه، تاکو له‌وێ به پاره‌ی بیمه‌ی بێکارییان کار بکه‌ن ، ئه‌گه‌ر به‌هه‌ر هۆیه‌کیش له‌و پلانه‌و پاشه‌کشه بکه‌ن و نه‌یانه‌وێت به‌رده‌وامی به کارکردنی خۆڕایی (بێگاری) بده‌ن، ئه‌وه ئۆفیسی بیمه یا بێکاران مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه که بیمه‌کانیان ببڕن و تا ماوه‌یه‌کیش هیچیان نه‌ده‌نێ.
تا ئێستا که‌مپه‌ین دژی ده‌یان کۆمپانی و بازاری گه‌وره کراوه، که ئه‌و ڕێککه‌وتنه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تدا مۆرکردوه. هه‌ر به هۆی ئه‌م که‌مپه‌ینه‌وه و له‌ژێر فشاری چالاکهوانهکاندا توانیویانه پاشه‌کشه‌یان پێبکه‌ن ، گه‌رچی ده‌وڵه‌ت هانی زۆری ده‌دان و ئیمتیازاتیی پێده‌به‌خشین.
که‌مپه‌ینه‌که چ له ڕووی ده‌نگی ڕاگهیاندنهوە و چ له به‌شداریکردنی خه‌ڵکانێکی زۆره‌وه له زۆربه‌ی شوێنی بریتانیاندا ، کاریگه‌رییه‌کی یه‌کجار زۆری دانا و ڕۆڵێکی بەرچاوی له پاشه‌کشه‌کردنی کۆمپانیاکان له گرێبه‌سته‌که‌ی نێوان خۆیان و ده‌وڵه‌تد هه‌بوو ا، ئیتر ده‌وڵه‌ت نه‌یتوانی چیتر و زیاتر چه‌شه‌یان بکات ، گه‌رچی ئیمتیازاته‌کان که ده‌وڵه‌ت خستبوونیه به‌رده‌میان، زۆر بوون.
له مانگی ڕابوردووەوە ( حوزه‌یران) که‌مپه‌ینه‌که ده‌یویست چه‌قی چالاکی خۆی بۆ ئه‌مجاره‌یان بخاته سهربازارێكی گه‌وره که پێی ده‌ڵین Holland & Barrett که نزیکه‌ی 1000 ( بێگار) کرێکاری بێمووچه له‌لایان کارده‌کات له‌و 250 لكەی که هه‌یانن، له مانگی حوزه‌یرانی 2011 وه ئه‌و بەرنامهی که له سه‌ره‌وه باسمان کرد، له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تدا مۆر کردووه. بڕیار بوو ئه‌مڕۆ ، شه‌مه، 07/07/12 له سه‌رانسه‌ری بریتانیادا له به‌رده‌م هه‌موو بازار و ھەمبارەکانیاندا له کاتژێری 12 ی نیوه‌ڕۆوه بۆ کاتژمێری 1ی پاشنیوه‌ڕۆ پرۆتێست بکرێت. به‌ڵام دوێنێ ، 06/07/12 له‌ژێر فشاری که‌مپیه‌ینه‌که‌دا به‌ڵگه‌نامه‌یەکی فەڕمییان بڵاوکرده‌وه، که میدیای بریتانیش یه‌کسه‌ر بڵاوی کرده‌وه، له‌و به‌ڵگه‌نامه‌یه‌دا پاشه‌کشه‌کردنی خۆیان له‌و پلانه‌ی ده‌وڵه‌ت ئاشکراکرد و وتیان “پاش ئه‌مجاره Holland & Barrett له داهاتوودا به‌شداری له‌م پلانه‌دا ناکات” له هه‌مان کاتیش‌دا به ڕۆژنامه‌ی گاردیانی بریتانییان وت ئه‌م بڕیاره (پاشگەزبوونەوەیە)ی که داویانه سه‌رئه‌نجامی فشاری چالاکانی ئه‌و که‌مپه‌ینه‌یه که گوایه چالاكەکان سووكایەتی بە ستافه‌کانیان ده‌که‌ن و ده‌زانن که كۆتایی ئەم ھەفتەیە، له کردنهوهیبازارەکانیاندا گیروگرفتی زۆریان بۆ دروست ده‌بێت، چونکه له جاره‌کانی پێشووتردا ستافه‌کانیان ڕووبه‌رووی سوكایەتیپێکردن بوونه‌ته‌وه، به‌ته‌له‌فون و ڕاوه‌ستانی خه‌ڵکێکی زۆر له‌به‌ر ده‌رگەی بازارەكانیاندا که ئه‌مانه‌ش وای کردووه، که ستافه‌کانیان نه‌توانن هاتووچۆ بکه‌ن یا بازارەکان بهجێبهێڵن. به‌ڵام قسه‌که‌رێکی UK Uncut به‌ناوی Jim Clark وته‌که‌ی ئه‌و کۆمپانیایه‌ی به‌درۆخسته‌وه و وتی ” لە ئیعتصامەكاندا ( Picket ) یه‌که‌م شت ده‌یکه‌ین قسه‌کردنه له‌گه‌ڵ ستافهکاندا که گه‌لێکیان ده‌ڵێن ئێمه له‌گه‌ڵ ئامانجی کهمپهینهکهتاندا رازی و ھاوڕاین، به‌هۆی کردنی کاره‌کانه‌وه له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌ی که هیچ کرێ وه‌رناگرن، زیادەكاری له زۆرێك لە بازاردا چیتر نییه. ھەروه‌ھا وتیشی کشانه‌وه‌ی کۆمپانییه‌که نه‌ك ته‌نها سه‌رکه‌وتنه بۆ ئه‌وانه‌ی که دهنێرێنره ئه‌وێ که کار به خۆڕایی بکه‌ن، به‌ڵکو سه‌رکه‌وتنه بۆ هه‌ر هه‌موومان دژی ئه‌و هه‌لومه‌رجی به خۆڕایی کارکردن و بارودۆخی کار کردنه‌که. پرۆتێستهکهمان ئاشتیانه‌یه و هیچ مه‌ترسیه‌ك بۆ که‌س په‌یدا ناکات، شتێکی ڕەوایه و له‌لایه‌ن کۆمه‌ڵێکی زۆر له خه‌ڵکه‌وه پشتیوانی لێده‌کرێت. ئه‌وه‌ی که ده‌یکه‌ین کارێکه که بڕواهێنه‌ره بۆ ئاگادارکردنه‌وه‌ی کۆمپانیاکان و وه‌ستانیان له‌وه‌ی که ده‌یکه‌ن، که بەدڕهوشتییه له به‌کارهێنانی خه‌ڵکانێکدا که بێپاره له بوارێکی فراواندا کاریان پێده‌که‌ن“
وه‌ڵامی شالیاری کار ، Chris Grayling، سه‌باره‌ت به‌م جۆره چالاکییانه که بوونه‌ته هۆی کشانه‌وه‌ی زۆربه‌ی زۆری کۆمپانی و بازارە گه‌وره‌کان له‌و ڕێککه‌وتنه‌ی که له‌گه‌ڵ کۆمپانیا و خاوه‌نکاره‌کاندا به‌ستبوویان، بێگومان ناخۆشحاڵی ده‌ربڕینه و هێڕشی ناشیرینکردنه سه‌ر چالاکه‌کان، بۆیه له‌مه‌م جاره‌یاندا به ڕۆژنامه‌ی گاردیانی وت” ئه‌وانه‌ی که له‌م پرۆتێستانه‌دا به‌شداری ده‌که‌ن، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئەوە نازانن، كە ئه‌وه‌ی ده‌یکه‌ن، زیاندانه له کاردۆزینه‌وه بۆ وه‌چه‌ی داهاتوو. من بڕیارم داوه له به‌رامبه‌ر ئه‌م خه‌ڵکانه‌ی که ناڕه‌زایی ده‌رده‌بڕن، کۆڵنه‌ده‌م و په‌شیمان نه‌بمه‌وه. ئه‌وه‌ی که ده‌یکه‌ن به‌هیچ شێوه‌یه‌ك قبوڵ ناکرێت“…
www.facebook.com/anarkistan.net ***** sekoy-anarkistani-kurdiy-zman@riseup.net ***** https://i-f-a.org