ئێمه، وه‌كو سه‌كۆی ئه‌ناركسته‌كانی كوردستان (KAF)، نامانه‌وێت یادی ئه‌م ڕۆژه چینایەتییە به گێڕانه‌وه‌ی چیرۆك و به‌سه‌رهاته‌كه‌ی و هه‌روه‌ها ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ی كه كرێكاران و بزووتنه‌وه‌كه‌ی، به‌ده‌ستیان هێناون، به‌سه‌ر بكه‌ینه‌وه، هه‌روه‌ها ناشمه‌نه‌وێت وه‌كو قه‌وانێكی سوواو كه هه‌موو ساڵێك له‌م ڕۆژه‌دا خۆپیشاندانێكی ئاشتیانه‌و ڕێپێوانێكی هێمنانه ، به ده‌هۆڵ و زوڕناو مۆزیك و سروودی ” ئه‌ی كرێكارانی جیهان یه‌كگرن ” یاد بكه‌ینه‌وه.
ئه‌وه‌ی كه ئێمه ده‌مانه‌وێت بیڵێین، ئه‌وه‌یه كه ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه بۆچی له‌م ماوه دوورودرێژه‌دا هه‌نگاوێكی گه‌وره‌ی نه‌ناوه، به پرژوبڵاوی لێی وه‌ستاوه‌ته‌وه و له بری ئه‌وه‌ی كه هەنگاوی زیاتر به‌ره‌وپێشه‌وه بنێت، بگره به‌هه‌نگاوی گه‌وره گه‌وره به‌ره‌و دواوه ده‌گه‌ڕێته‌وه و له‌به‌رده‌م هێڕشەکانی دوژمنه چینایه‌تییه‌كه‌ییدا له كشانه‌وه‌دایه.
ئه‌مساڵ 126 ساڵی ڕه‌به‌ق به‌سه‌ر یادوه‌ری یه‌كه‌می جه‌ژنی كرێكاراندا، تێده‌په‌ڕێت، 126 ساڵ، مێژوویەكی دوورودرێژه. گه‌ر بزووتنه‌وه‌ی كرێكاران له دوای ساڵانی بیسته‌كانی سه‌ده‌ی ڕابوردووه و به‌و شێوه‌یه‌ی 1886و ساڵانی دوای ئه‌وه‌ش له‌پێشەوەچووندا بووایه، به‌دڵنییاییه‌وه ، نه‌ك هه‌ر گۆڕی دووژمنه‌كه‌ی هه‌ڵكه‌ندبوو ، بگره ئێستا له‌سه‌ر ئێسك و پروسسكی ئه‌و دووژمنه كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی یه‌كسان و ناچینایه‌تی بنیات نابوو.
گه‌ر چاوێك به مێژووی ئه‌و كاته و ماوه‌یه‌كیش دواتردا بگێڕین، ده‌بینین گه‌رچی كۆمه‌ڵگه‌ی سەرمایەداریی له هه‌ندێك وڵاتی كه‌مدا نه‌بێت، وه‌كو ئێستا چڕبوونەوەی چینایه‌تی ( تمركز الطبقی) نه‌کردبوو، كرێكاران له زۆر شوێندا له هه‌لومه‌رجێكی خراپتر له ئێستادا كاریان ده‌كرد، زۆرینه‌یان نه‌خوێنده‌وار بوون، به ژماره‌ش له ئێستاكە كه‌متر بوون، به‌ڵام لەتەك ئه‌وه‌شدا یه‌كێتی نێوانیان به‌هێز تر بوو، شۆڕشگێڕی و لێبڕانیان له ئێستا زیاتر بوو، ده‌ستكه‌وته‌كانیشیان مه‌زنتر بوون.
ئه‌مه‌ی سه‌ره‌وه خوێندنه‌وه‌یه‌كی سه‌ره‌تاییه بۆ ئه‌و پرسە ، به‌ڵام له‌ڕاستیدا گه‌رچی جیاوازییه‌كی گه‌وره له نێوان كرێكاران ڕه‌وتی بزووتنه‌وه‌كه‌شیان له‌و سه‌رده‌مه و ئێستادا هه‌یه، به‌ڵام پرسی به‌راوردكردن كارێكی كاڵ و كرچ ده‌بێت، به‌بێ بەدەستەوەدانی ئاماره‌كان بۆ هه‌موو ئه‌و ساڵانه و ئێستاش لەتەك شیكردنه‌وه‌یه‌كی هه‌مه‌لایه‌نه‌دا.
له هه‌موو شت گرنگتر ئه‌وه‌یه، كه ئێمه ده‌بێت له‌وه تێبگه‌ین كه بار‌و دۆخه‌كه به‌ته‌واوی گۆڕاوه و خودی ئه‌مه‌ش كاریگه‌یگه‌ری ته‌واوی له‌سه‌ر كرێكاران و بزووتنه‌وه‌كه‌شیان داناوه. بۆیه ئازاره‌كانیان و فشاری كار له‌سه‌ریان و هه‌لومه‌رجی كاركردنیان ته‌نها له شێوه‌دا گۆڕاوه نه‌ك له ناوه‌رۆكدا، ئەمە له‌پاڵ پێداویستییه‌كانی ژیانیاندا، كه 100 ساڵ لهمهوپێش بۆ ئه‌وان ئه‌و شتانە شتی لاوەكی ژیان بوون، تەنانەت نه‌ك له ئیستادا، بەڵکو له 30 تا 40 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر بووه‌ته پێداویستییه‌كی پێویستی ژیانیان.
ته‌نانه‌ت له سه‌رده‌می جیهانگیری و ژیان له سایەی میرایەتییە دیمۆكراتەكان و له كۆمه‌ڵگه سڤیلی (مەدەنی)یەكاندا، نه‌ك تەنیا ئازار و فشاری كار له سه‌ریان هه‌ڵنەگیراوه یا كه‌می نەكردووه، به‌ڵكو زیاتر بووه. نه‌بوونی و ژیان له‌ژێر هێڵی برسێتییه‌وه زیاتر په‌ره‌ی سه‌ندووه، تاكڕه‌وێتی و خۆپه‌رستی و نامۆبوون، پتر بووه. له‌م سه‌ره‌ده‌مه‌ی ئێستاد، جیهان بووه‌ته به‌ندیخانه‌یه‌كی سڤیلیی، به‌ندیخانه‌یه‌كی كراوه، تۆ لە چوارچێوەی سنووربەندییەكانی سەروەری چینایەتی و خاوەندارێتی تایبەت و كاریكرێگرتەدا ئازادی به‌ڵام به هۆی ته‌كنه‌لۆجیای نوێوه، هه‌ر دوور مه‌ڕۆ مۆبایه‌لفۆن، ناڤیگه‌یشنی ناو ئۆتۆمەبێل، هه‌ڵكردنی كۆمپیته‌ره‌كه‌ت ، ده‌زانرێت تۆ له كوێیت، سەردانیت بۆ یه‌كێك له ماڵپه‌ڕه‌كان نه‌ك هه‌ر ده‌زانرێت تۆ له‌كؤێوه سەردانی ئه‌و ماڵپه‌ڕه ده‌كه‌یت، به‌ڵكو كه‌ی كردووته‌وه بۆ ماوه‌ی چه‌ند چركە و خولەك و ساتێكیش لەسەر ئەو ماڵپەڕە ماویتەتەوە. زۆربه‌ی زۆری وڵاتانی ئه‌وروپی و گه‌لێك لە وڵاتانی دیکەش له‌ژێر فشاری ئه‌مه‌ریكا و ده‌سگه سیخوڕییه‌كانیدا، ئه‌م وڵاتانه‌یان ناچاركردووه، كه له كاتی گه‌شتی هاووڵاتییانیاندا بۆ ئه‌مه‌ریكا، ده‌بێت پێشتر لیستی ته‌واوی ناوه‌كانی گه‌شتكه‌ران بنێرن بۆ ئه‌وان، تاكو ده‌سگه سیخوڕییه‌كانیان ته‌ماشای بكه‌ن و پاك و پیسی لێ هه‌ڵبژێرن تاوانبار و بێتاوانان- (تاوانبار لە ڕوانگەی ئەوانەوە) جیابكه‌نه‌وه، تاكو دواتر بڕیاری مافی هاتنیان بده‌ن، یا نه‌ده‌ن. ئه‌مه بێ له‌وه‌ی كه به چه‌ندین بڕیار و په‌یمان ئه‌م وڵاتانه له‌باره‌ی كاری سیخوڕیی و پشێوی ڕامیاریی و ئابووریی و كۆمه‌ڵایه‌تییەوە به‌ستراونه‌ته‌وه به‌یه‌كه‌وه، كه له ڕێگەی ته‌كنه‌لۆجیای تازه‌وه ده‌توانن ئه‌وه‌ی كه پێی ده‌ڵێن هاوكاری له‌نێوانیاندا، به زووترین كات ئه‌نجامی بده‌ن، چ سه‌باره‌ت به پشتیوانی و کۆمەکی سه‌ربازیی و ئابووریی چ سه‌باره‌ت به گرتن و ڕاده‌ستكردنه‌وه‌ی تاوانباران (تاوانبار لە ڕوانگەی ئەوانەوە). ئه‌مه سه‌رباری هه‌بوونی هه‌زاره‌ها كامیرای چاودێری و دەزگەی پۆلیسی و سیخوڕییه‌كانیان له هه‌ر وڵاتێكدا به‌تایبه‌ت وڵاتانی میرایەتی دیمۆكرات و كۆمه‌ڵگه سڤیلییەکاندا.
هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مانه ده‌توانین بڵێین ته‌نها پێوانه‌كان و تێگەیشتنەکان بۆ چونێتی ئازادی و سه‌ربه‌ستیمان فرەتر گۆڕاون، ئه‌گینا کرۆکی پرسەكان، كێشه‌كان هه‌ر وه‌كو خۆیان ماونەتەوە. با تەنیا ته‌ماشای ژماره و چه‌شنه‌كانی کۆیلایەتی له ئێستادا بكه‌ین؛ به‌پێی قسه‌ی A.C Grayling كه فه‌یله‌سوفێكی بریتانییه، له یه‌كێك له كتێبه‌كانی كه به ناوی The Reason Of Things له چاپی دووەه‌میدا كه لە ساڵی 2007دا چاپكراوەته‌وه، له لاپه‌ڕه 154دا له به‌شی ” کۆیلە ” دا ده‌ڵێت ” له كاتی نووسینی ئه‌م دێڕانه‌دا، له‌م جیهانه‌دا به پێوانه‌یه‌ك، کۆیلەکان له‌هه‌ر كاتێكی دیکەی مێژوو زۆرترن: 27 ملیۆن كه‌س له كه‌مپه زۆره‌ملییه‌كاندان، له‌به‌ش و بازرگانی سێكسدا، سواڵكه‌ره پرۆفێشنه‌ڵه‌كان، خزمه‌تكاران و كاره‌كه‌رانی ماڵان، ئیشكه‌ر- ئیشكه‌ر به‌خۆڕایی بێپاره بارمته‌ی قه‌رزاریین، هه‌روه‌ها له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی زۆر و مه‌ترسیدا، به پێناسه‌ی ” کۆیلەتی” – له به‌ش و كه‌رتی كشتووكاڵی، كارگه و كارخانه و كانه‌كاندا ڕاگیراون. هەروەها ژماره‌یه‌كی زۆر كه به‌شی زۆریان منداڵن و زۆریش له‌مانه بۆ بازرگانیکردن بەمرۆڤەوە ( Traficking) کۆیلە كراون”.
ڕاسته ئێستا به فه‌رمی ماوه‌ی كاركردن و ماوەی پشوو دیاری كراون، به‌ڵام له زۆربه‌ی وڵاتاندا به‌تایبه‌ت له ئه‌وروپادا هەرچەندە كاتی كاركردن زۆر درێژه، سەرەرای ئەوەش به‌شێكی زۆری كرێكاران و كارمه‌ندان یا كاتژمێری زیاتر بۆ زیادە كارده‌كه‌ن، یا كارێكی دیکەش له‌پاڵ کاری یه‌كه‌میاندا ده‌كه‌ن، تاكو بتوانن به پێداویستییه‌كانی ژیاندا ڕابگه‌ن. ڕاسته سه‌ندیكاکان هه‌ن و كرێكارانیش تاڕاده‌یه‌ك سه‌ربه‌ستن له بوون به ئه‌ندام تیایاندا، به‌تایبه‌تی له كه‌رته دهوڵهتییهكاندا، هه‌روه‌ها هه‌ندێكیش له كه‌رته تایبه‌تییه‌كان، به‌تایبه‌ت له وڵاته ئه‌وروپییه‌كان و ئه‌مه‌ریكا و كه‌نه‌دا و ئوسترالیا و نیوزله‌نده و ئیسرائیل و گه‌لێك شوێنی تر. به‌ڵام یه‌كه‌م : له وڵاته سكه‌ندناڤییه‌كاندا كه زیاتر له وڵاته ئه‌وروپییه‌كان جێی سه‌رنجی خه‌ڵكی كورده، سه‌ندیكاكان سه‌رجه‌می یا هه‌ره زۆری كرێكارانی وڵاته‌كه‌یان نه‌گرتوه‌تە خۆیان. ئاماره تازه‌كان پێمان ده‌ڵێن له بریتانیا ته‌نها 26.6%، له فینله‌نده له 69.2% له سوید له 68.4% له دانیمارك له 66.6% له نۆرویج 54.4% كرێكاران له سه‌ندیكاکاندا ئەندامن. له ڕاستیشدا سه‌ندیكاكان ڕۆڵێكی زۆر گرنگیان له پێشه‌وه‌چوونی بزووتنه‌وه كرێكاراییه‌كاندا نییه، ته‌نها هه‌ر ” ئه‌زعه‌فه ئیمانه‌كه‌ن” بۆ كرێكاران و شتێكی تر نا، له باشترین باردا ئه‌وان ده‌یانه‌وێت نه شیش بسوتێت و نه كه‌باب! دووهه‌م: له‌و شوێنانه‌ی كه ئێمه به ئاگاین له جیهاندا لەنێو سەندیکا فەرمییەکاندا سه‌ندیكایه‌كی سه‌ربه‌خۆ به‌و واتایه‌ی كه خۆڕسکی نێو خواست و ئارەزووه‌كانی كرێكاران بێت و وابەستەی یه‌كێك له پارته ڕامیارییەكان یا دەوڵەت نه‌بێت، بوونی نییه. سێهه‌م سه‌ندیكاكان ناتوانن ببنه ڕێكخستنێكی شۆڕشگێڕانه‌ی وا كه هۆیه‌كانی به‌رهه‌مهێنان و په‌یوه‌ندی ئابووریی و كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌نووكه هه‌ڵوه‌شێننه‌وه و كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی ناچینایه‌تی بێچه‌وساندنه‌وه له جێگه‌یدا دروست بكه‌ن. باشترینیاندا كه له یۆناندایه، ئه‌وه‌تا ناتوانێت كاردانه‌وه‌یه‌كی وای هه‌بێت، كه مه‌ترسییه‌كی گه‌وره له‌سه‌ر سیسته‌مه‌كه ، نەك حكومه‌ته‌كه، دروست بكات.
لە ئەمەریکا پاش ڕووخانی بلۆکی سەرمایەداری دەوڵەتی ڕوسییە، شاڵاوی فشارخستنە سەر سەندیکاکان و ئەندامانیان لەلایەن دەوڵەت و کۆمپانیییە تایبەتەکانەوە بەرادەیەك دەستی پێکردووە، کە ئەگەر کرێکارێك لە کاتی داواکاردنی کارێک‌دا بزانرێت ئەندامی سەندیکا [تەنانەت سەندیکا زەردەکانیش]ە، ئەوا ئەو کارەی پێ‌نادرێت و تەنانەت ئەو هێرشە لەکاتی مانگرتن و ناڕەزایەتییەکاندا توندتر دەبێتەوە و ئەندامانی سەندیکاکان بەر شاڵاوی دەرکردن دەکەون. مانگرتنی کرێکارانی پۆستەچی ئەمەریکا لە ساڵی 1997دا بۆ وەڵامدانەوە بەو هێرشە بوو، کە چەند ساڵ بو دەستی پێ‌کردبوو و تائێستاکەش بەردەوامە.
ئێمه لێره‌وه، ده‌توانین ده‌رئه‌ننجامێك به‌ده‌سته‌وه بده‌ین، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه، كه به‌شێكی نه‌چوونه‌پێشه‌وه‌ی بزووتنه‌وه‌ی كرێكاران ده‌گێڕینه‌وه بۆ كاردانه‌وه و كۆنترۆڵكردنییان له‌لایه‌ن سه‌ندیكا و پارته چه‌پ و سۆشیال دیمۆكراته‌كان و كۆمۆنیسته‌كانه‌وه، كه له ده‌سته‌مۆكردنی كرێكاران و خه‌ساندنی بزووتنه‌وه‌كه‌یاندا ڕۆڵێكی بەرجاویان گێڕاوە. بۆیه به‌ڕای ئێمه شێوه كۆنه‌كانی خه‌بات: هه‌ر له تاكتیك و ستراتیج و داخوازییه‌كانیشیانه‌وه به‌سه‌رچوون و بوونه‌ته چه‌كێكی دژه‌خۆ (دژەشۆڕش)، یاچەکی خۆكوژی بزووتنەوەی کرێکاران.
ئێمه له‌م بۆنە چینایەتییەدا بۆ ئه‌وه‌ی له گه‌مه‌ی ڕامیاریی و گۆشەگیریی و به‌سته‌ڵەكی ئایدیۆلۆجی دەسەلات و ئۆپۆزسیۆنەکانی بە چەپ و راستەوە ڕزگارمان بێت ، بڕوامان وایه كه پێویستە :
– کۆڕ و کۆمەڵە جەماوەرییە سەربەخۆکانی خۆمان پێکبهێنین و ڕیزی چینایەتی خۆمان جیابكه‌ینه‌وه …
– ڕێکخراوەکانمان بکەینە فێرگە بۆ ڕاهێنان و هۆشیاریبەخشینی چینایەتی و بە کولتوورکردنی سەربەخۆژیان لە پەیوەندییەکانی کاریکرێگرتە، هەرەوەزیی کۆمەڵایەتی و پێکهێنانی هاوبەشیی ئابووریی و پێکەوەژیانی ئازادانە…
– گیڕانەوەی یاداوەری ڕۆژی یەکی ئایار بۆ سەر ڕەوتە مێژووییەکەی، بەرپاکردنی مانگرتنی گشتی و زنجیرەیی و نەچوونە سەر کار و خەباتی راستەوخۆ و سەپاندنی داخوازییەکان دوور لە چاوەڕوانی لە سەرانی سەندیکا زەردەکان و نوێنەری پارتەکان لە پارلەماندا..
– بایکۆتی قسە و وانە ڕیفۆرمیستییەکانی پارتەکان و سەندیکا و یەکێتییە زەردەکانی سەربە دەسەڵات و بەکاربردنی بڵنگۆکان بۆ بیروراگۆڕینەوە و پیشنیارکردنی ئایدیاکانی ئازادیخوازیی و ئاراستەکردنی کۆمەڵگەی ناچینایەتی …
– بەرزکردنەوەی داخوازییە کۆمەلایەتیی و رامیارییەکان شانبەشانی داخوازییە ئابوورییەکان و کۆمەڵایەتیکردنەوەی بزووتنەوە نارازییەکان و گرێدانەوەیان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فراوان و سەرتاسەریدا …
– گۆڕینەوەی ئەم ڕۆژە لە جەژن و پشووی گۆشەگیرانەو سەیران و میتینگی مەینۆشینەوە بۆ ڕۆژی ناڕەزایەتی و هاتنەمەیدان و خرۆشانی جەماوەری و سەندنەوەی بەرێوەبەرایەتی کۆمەڵگە و جێگیرکردنەوەی بەرە بەرەی سیستەمی نامرۆڤانەی ئێستا بە هەرەوەزی و خۆبەڕێوەبەرایەتی کرێکاریی و خۆجێیی (لۆکا‌ڵی) گوند و گەڕەکەکان و شارەکان….
– بەکاربردنی شێوازی نوێ لە زیندووراگرتنی ئەم ڕۆژە و گواستنەوەی ناڕەزایەتییەکان بۆ سەنگەرەکانی دیکەی خەبات؛ لەوانە شانۆ و موزیك و گفتوگۆی بەکۆمەڵی سەرشەقامەکان…
سەکۆی ئەنارکیستانی کوردستان (KAF)
28 ی ئەپڕێڵی 2012

