بەشی چوارەم
ڕای ئێوه له‌سه‌ر ئه‌و جه‌نگه‌ی كه ئه‌مه‌ریكا له ساڵی 2003 دژی عیراق سه‌ركردایه‌تی كرد، چیه؟ ده‌ركه‌وت كه کۆمیونیتی كوردی له عیراق لایه‌نگیرییه‌كی زۆری ئه‌و داگیركرنهی كرد، ئه‌مه كه ناكۆكه به هه‌ڵوێستی ئەناركیسته‌كان له ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكا كه له‌و كاته‌دا له بزووتنەوەی دژی ( ئه‌نتی) شه‌ڕه‌دا زۆر چالاك بوون. ئه‌م ناكۆكیه چۆن ده‌بینن ؟
ئێمە ئەو كات و ئێستاش دژی شەڕین و دژی شەڕیش بووین، ئیتر ئەو شەڕە لە كوردستان بێت یا باشووری ئەفریكا.. ئێمە هەمان هەڵوێستی هاوڕێیانی دژی شەڕمان هەبووە و هەیە.
هۆ و فاكته‌ری هانده‌ری داگیركردنی ئه‌مه‌ریكا و به‌ریتانیا به یارمه‌تی هه‌ندێك وڵاتانی دیکە، لای ئێمه‌ش وەكو هه‌موو لایه‌كی دیکە ڕۆشنه چ له له داگیركرن و بردن به‌به‌لاشی سامانی سروشتی و ناسروشتی عیراق و به‌هێزكردنی پێگه‌ی خۆیان له‌وێ و نیشاندانی خۆیان وه‌كو هێزێكی گه‌وره و كارامه و لێهاتوو دژی ڕژێمی ئێران و سوریا و پارێزگاریكردن له كوێت و وڵاتانی دیکەی كه‌نداو و ئیسرائیل تاقیكردنه‌وه‌ی چه‌كه تازه‌كانیان و خستنه‌ژێرباری وڵاتانی دیکە تاكو مامەڵە و گرێبەستی سه‌ربازییان لەتەكدا ببه‌ستن له پاڵ ئه‌مانه‌شدا بۆ به‌ده‌ستهێنانی به‌رژه‌وندی ئابووری زیاتری خۆیان و كۆمپانیا گه‌وره‌كانیان بره‌وپێدانی دەستتێوەردانی بانکی جیهانی و سندوقی دراوی نێودەوڵەتی و زاڵبوونیان له هه‌موو بواره‌كانی ژیانی خه‌ڵكیدا و گه‌لێك هۆی دیکەیش . ئێمه له‌م ڕوانگه‌یه‌وه دژایه‌تی جه‌نگی دژ به عیراقمان کردووە.
سه‌باره‌ت به‌ڕۆڵی کۆمیونیتی كوردیش له سه‌پۆرتی جهنگهگهدا، ده‌ڵێین: ڕه‌نگه ڕاست بێت، گه‌ر ئه‌و مافه به‌و کۆمیونیتییه بده‌ین له خۆشحاڵیان به جه‌نگه‌كه، لەبەر ئەم هۆیانەیە، یه‌كه‌م: ڕژێمی سه‌دام حوسه‌ین و پارته‌كه‌ی كه نزیكه ی 35 ساڵ ده‌سه‌ڵاتیان به‌سه‌ر عیراقدا هه‌بوو، له ڕێگەی كوشتن و بڕین و تۆقاندنه‌وه ده‌سه‌ڵاتیان به‌ڕێوه‌ده‌برد، كه كورد له كوردستان و شیعه له خوارووی عیراق و ناوەڕاستیدا، به‌شی شێری ئه‌م كوشتن و بڕینه‌یان له هه‌موو شێوه‌یه‌كی ئه‌و هێڕشانه‌ی كه ده‌كرانه سه‌ریان، به‌ركه‌وتووه. ئه‌مه وایكرد، كه کۆمیونیتی كوردی به ڕۆڵی خۆی بێهیوا بوو له هه‌ره‌سهێنانی ڕژێمی سه‌دام به هه‌موو ڕێگەكانی دیکە، به تایبه‌ت جه‌نگی یه‌كه‌می كه‌نداو، كه سه‌دام هه‌ر مایه‌وه.
دووهه‌م: بێهیوابوونی کۆمیونیتی كوردی له سه‌رجه‌می پارته ڕامیارییه‌كانی كورد و كوردستان به پارتی کۆمونیستیشهوه كه هیچیان له‌و ئاسته‌دا نه‌بوون، كه بتوانن سه‌دام به‌چۆكدا بهێنن و گۆڕانكاری بكه‌ن.
سێهه‌م: داڕوخانی ڕوسیا و سه‌رجه‌می بلۆكه‌كه‌ی، كه ئیدی لایه‌نێكی دیکە نه‌ما كه كورد هیوای خۆی پێوه ببه‌ستێته‌وه، كه ئه‌م داڕمانه‌ش نه‌ك هه‌ر كاریگه‌ری خۆی له‌سه‌ر کۆمیونیتی كوردی و كوردستان دانا، به‌ڵكو له سه‌رجه‌می کۆمیونیتییهكانی دیکە له هه‌موو دنیادا. چوارهه‌م: پڕوپاگه‌نده‌ی ئه‌مه‌ریكا و به‌ریتانیا و وڵاته ئه‌وروپیه‌كان له‌لایه‌ك، كه له دوای ڕژێمی سه‌دام، ڕژێمێكی دیمۆكرتی داده‌مه‌زرێنن و خه‌ڵكی له سایه‌یدا به ئامانج و ئاواته‌كانی خۆی ده‌گات و خۆشی و هه‌رزانی و خۆشگوزەرانییەكی زۆریش بۆ تاكه‌كانی کۆمەڵگەی عیراقی به كوردیشه‌وە ده‌هێنێت، له‌وانه : ئاسایش، كار و ئیش ، ئاو و كارهابا نه‌وت و گاز، فێرگە، خه‌سته‌خانه، زانكۆی هاوچەرخ و پێشکەوتوو… هتد، له‌ولاشه‌وه پارت و گروپه كوردیه‌كانیش به درشمی بریقەدار و درۆوده‌له‌سه و په‌یمانی بێبنەما، ئه‌وه‌نده‌ی دیکە خه‌ڵكی کوردستانیان چه‌واشه كرد.
بەڵێ به‌م شێوه‌یه كۆمیونیتی كوردی ئەوانەی سەر بە پارتە ڕامیارییەكان بوون و ئەوانەی كە به‌ته‌واوی له ئامانجی جه‌نگه‌كه ئاگادار نەبوون، لایەنگرییان لە جەنگ و هاتنی ئەمەریكا كردووە، بێێگومان کۆمیونیتی كوردی و ئه‌ناركیسته‌كان جیاوازییه‌كی گه‌وره و فراوانیان له نێواندا هه‌یه، هه‌ر بۆیه ئاساییه كه هه‌ڵوێستیشیان له‌سه‌ر سەرجهمی پرسەكانی دیکەش هەر جیاواز بێت. پێمانوایه به‌شی دووهه‌می ئه‌م پرسیاره‌تان لەتەك به‌شی یه‌كه‌می هه‌مان پرسیاردا نایه‌ته‌وه به‌وه‌ی كه کۆمیونیتی كوردی و هه‌ڵوێستی له‌و جه‌نگه‌دا به هه‌ڵوێستی ئهناركیستەكانتان چواندووه.
به‌هه‌رحال ئێمه پێمانوایه كه لە ئێستادا کۆمیونیتی كوردی، بە هەمان ڕادە ئامادەییان بۆ پێشوازی ئه‌مه‌ریكا و به‌ریتانیا نییه. چونكە خەڵكی لە هەرێمی كوردستان، ئەو خەڵكە نییە، كە لە ساڵی 1992دا بە ڕێژەیەكی زۆر دەچوونە پای سندوقەكانی دەنگدان بە پارتە ڕامیارییەكان، هەروەها هەمان خەڵك نییە، كە ناسیونالیزم چاوی كوێر كردبوو. خەڵك ئێستا ئەوە دەزانێت، كە وەدەرنانی داگیرگەر، كۆتایی پرسەكە و كێشەكان و ستەم نییە. بەڵكو جەنگی خۆی لەتەك دەسەڵاتی بۆرجوازی كورد دەست پێكردووە و خۆتان بینەری ڕووداوەكانی ساڵانی 2006 بەملاوە و بەتایبەتی ئەم دوو مانگەی دوایی بوون، كە دابڕانێكی زۆر لەنێوان دەسەڵات و جەماوەردا بەدی دەكرێت.
ئایا بزووتنەوەیه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی هەبووه یا هه‌یه، وەكو گروپ یا تاك له کۆمیونیتی كوردیدا، كه ئێوه وه‌كو ئەناركیستێك، كه به هیوا یا هۆگری بووبن پێی، گه‌رچی ئه‌و گروپ و تاكانه ئەناركیستی ته‌واویش نه‌بووبن؟
پێمانوایه له وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی پێشودا ده‌توانرێت وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره بەدەست بهێنرێت، بۆ ئه‌وه‌ی وەڵامەکان دووباره نه‌كه‌ینه‌وه و کاتیش له ئێوه و خوێنه‌ریش نه‌گرین، به‌پێویستی نازانین لێره‌دا زیاتر له‌سه‌ر ئه‌مه بڕۆیین. تەنیا ئەوەندە دەڵێین، کە هیچ کەس و گروپێك نەبووە یا ئێمە ئاگاداری نەبووین، تا سەرنجمانی ڕاکێشابێت، بەڵکو لە ڕەوتی ئەزموونگیری خۆمان (هەر یەکە لە ئێمە)ەوە لەناو کۆڕی خەباتی ڕمیاری ناو پارت و گروپە چەپەکان و ڕێکخراوە جەماوەرییەکانەوە بە بۆچوون و ئایدیاکانی ئەمڕۆمان گەیشتووین. ئەمەش بەرەنجامی ناکۆکی ئامانج و شێوەکاری گروپە چەپەکان (سۆشیالیستە دەسەلاتخوازەکان) بووە لەتەك ئامانج و بیرکردنەوەی هەر یەکە لە ئێمە.
شایانی باسە، ئاشنایەتی ئێمە و هۆگری ئێمە بۆ ئایدیاکانی ئەنارکیزم وەك هزرێکی ئازادیخوازانە، لە خوێندنەوە و ئاشنابوون بە تێکست و سەرچاوە کلاسیک و هاوچەرخە ئەنارکیستییەکانەوە نەهاتووە، بەڵکو لە یەکهاتنەوە و یەکانگیری و خاڵی ناوکۆیی ئەنارکیزم و بۆچوون و هزری ئێمەوە هاتووە. بە واتایەکی دیکە، ئێمە ئەنارکیستیانە بیرمان کردووەتەوە، هەنگاومان ناوە، ڕەخنەمان گرتووە، کاتێك کە دژە بۆچوونەکانمان بە ئەنارکیست تۆمەتباریان کردووین، ئەمە بووەتە هۆی هاندانی ئێمە بۆ ئاشنابوونمان بە ئەنارکیزم، تاوەکو پەسەندیی و پاڵپشتی بیرکردنەوە و بۆچوونەکانی خۆمانی تێدا بدۆزینەوە، بەمجۆرە ئێمە خۆمان لە ناوەندی کۆڕ و کۆمەڵی ئەنارکیدا لە وڵاتانی ئەوروپیدا دیتوەتەوە.
ئه‌و ناڕەزایەتی و خۆپیشاندانانە تازانەی خه‌ڵكی له ناوچه‌ی ژێرده‌ستی میری هه‌رێمی کوردستاندا چۆن ده‌بینن؟ ئایا باوه‌ڕتان وایه، كه بزووتنەوەیهكه ، ئه‌وه‌ی تێدا ببینرێت كه كه كاراییه‌كی له‌سه‌ر بارودۆخه ڕامیارییه‌كه ده‌بێت هه‌ر وه‌كو چۆن له به‌شه‌كانی دیکەی خۆرهەڵاتی ناوه‌ڕاست هه‌بووه؟
هه‌ڵبه‌ته ئێوه‌ش ئاگادارن، له پاش جه‌نگی داگیرکردنی عیراق و هاتنه ناوه‌وی ئه‌مه‌ریكا و به‌ریتانیا و وڵاتانی دیکەی هاوپەیمانیان و ڕژان و به‌خشینه‌وه‌ی پاره‌یه‌كی زۆر به تایبه‌ت دوای سه‌رهه‌ڵدانی ” بەرهەڵستی” بۆ ده‌ركردنی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و به‌ریتانیا و كۆمپانیا بێگانه‌كان، بۆ دڵنه‌واییكردنی خه‌ڵك و ڕاكێشانیان به لای خۆیاندا و دوورخستنه‌وه‌یان له هێزی “بەرهەڵستی” ئه‌م پرۆسێسه کوردستانیشی گرتەوە. له‌لایه‌كی دیکەیشه‌وه ئه‌مه‌ریكا و به‌ریتانییه‌كان ئەگه‌ر چی خۆیان له سه‌ره‌تاوه له بیناكردنه‌وه‌ی عیراقدا پلانێكی وایان نه‌بوو، به‌ڵام گه‌ر ویستبێتیشیان له‌و بواره‌دا شتێك بكه‌ن، ئیدی بووەتە پرسێكی لاوه‌كی و پرسی سه‌ره‌كی بۆ ئەان لاوازكردن و نه‌هێشتی “بەرهەڵستی” گەلی و جەماوەری بوو. هه‌ر هه‌موو ئه‌مانه‌ش وای له‌وه كرد، كه له‌سه‌ر ئاستی کوردستان و عیراقیش، به‌رپرسه‌کانی پارته‌كان و كه‌سه نزیكه‌كانیان و كاربه‌ده‌ستانی ده‌وڵه‌ت و ئه‌ندامانی په‌ڕله‌مان و هه‌ر هه‌موو ئه‌مانه لەو بارودۆخە سوودمەند بوون، له‌لایه‌كی دیکەیشه‌وه بووته هۆی ئه‌وه‌ی کە له کوردستاندا هیچ لەمپەرێك لەبەردەم تالانگەران و مشەخۆراندا نەبێت و گه‌ر شتێكیش هه‌بووبێت به هیچ شێوه‌یه‌ك نه‌خراوه‌ته كار، ئه‌مانه‌ش بە ڕۆڵی خۆیان بوونەته هۆی دروستبوونی گه‌نده‌ڵییه‌كی زۆری بێ‌سنوور و فه‌رامۆشكردنی کۆمەڵگە و خزمه‌تگوزارییه‌كان و بیناكردنه‌وه‌ی کوردستان چ له بواری كشتوكاڵی و چ له‌بواری پێشه‌سازیدا گه‌لێك شتی دیکەیش له پاڵ نه‌بوونی دادپەروەری كۆمه‌ڵایه‌تییدا.
شتێك کە نابێت، بازی بەسەردا بدەین، خێرایی پرۆسێسی تایبەتیکردنەوەی کەرتە خزمەتگوزاری و گشتیی و دەوڵەتییەکان بوو لەو بارودۆخە ڕەخساوەی پاش جەنگ و پیادەکردنی مەرجەکانی کۆمپانی و ناوەندە جیهانییەکانی وەك سندوقی دراوی نێودەوڵەتی و بانکی جیهانی لە بەرامبەر ئەو قەرزانەی کە بەسەر عیراقەوە پێشتر هەیانبوون یا پاش جەنگ بەسەر عیراقدا دران و شانبەشانی ئەمانەش مەرجی هاوپەیمانان و ڕژاندنی پارەیەکی زۆر بۆ هێزە بەکرێگیراوەکانیان لە عیراقدا، زەمینەی پارتیی (حزبی)کردنەوەی کەرتە دەوڵەتییەکان لە ژێر پەردەی کەرتی تایبەتیدا چەند کۆمپانییایەکی خێزانی سەرۆکەکان قوت بکەنەوە و داروبەردی ئەو هەرێمە بەناوی کەرتی تایبەتەوە لەسەر خۆیان تۆمار بکەن و لەولاشەوە بەڕەکە لەژێر هێزە رامیاییە ئۆپۆزسیۆنە پارلەمانییەکان دەرکێشن.
هه‌موو ئه‌مانه‌ی سه‌ره‌وه زه‌مینه‌یان بۆ دروستبوونی ناڕه‌زایەتی و به‌رزكردنه‌وه‌ی دروشم و ده‌نگ و داخوازی ڕیفۆرم ئافەراند، كه له سه‌ره‌تادا له شێوه‌ی تاكو دواتر وەك گروپ چ له ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی نیشتمانی و پارتی و چ له‌ناو ڕیزه‌كانی ئه‌واندا، خۆی دەرخست. ئه‌و گروپ و كه‌سانه‌ش هه‌وڵیان ده‌دا، كه ریفۆرم له ناو خودی یه‌كێتی و پارت و دواتریش له میری هه‌رێم دا، بكه‌ن. ئه‌مانه هیچیان سه‌ریان نه‌گرت و مەرامی ڕیفۆرمخوازان شکستی هێنا و سه‌ره‌نجام به‌شێكی بچووكیان ده‌ستیان له كاری ده‌وڵه‌تی و پارتایه‌تی كێشایه‌وه بوون به بەشێك له ناڕه‌زاییده‌ربڕانی ده‌ره‌وه‌ی پارته‌كان و میری.
بەلام هەر لەسەرەتاوە جیاوازییەك لە داخوازی و ئاسۆ و ئامانجی بەشەکانی بزووتنەوەکەدا هەبوو و ڕیفۆرمخوازانی ناو پارتەکان، پاش هاتنەدەرەوە و تۆرانیان و دەرپەراندنیان بە پیلان، کەوتنە سێبەرکردن بەسەر ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکاندا و بۆ ئەوەی بتوانن ئەو بزووتنەوە کۆمەلایەتییە گۆرانخوازە جەماوەرییە بقۆزنەوە و بۆ مەرامی خۆیان بەکاری بەرن، سەرەتا کەوتنە بەرزکردنەوەی دروشمەکانی خەڵکی و تەنانەت نێوی خۆشیان لە داخوازی هەرە سەرەکی خەڵکەوە دەرهێنا، کە “گۆڕان” بوو. بەو جۆرە توانییان ببن بەو ناو دەنگە، کە بە “لیستی گۆڕان” ناسرا. لەمەش واوەتر بۆ خۆگرتن و فراوانکردنەوەی بنکەی جەماوەرییان، خۆیان له پارت و گروپه ئیسلامییەكان نزیک کردەوە و کەوتنە هێزوەرگرتن لەیەکدی لە کاتی هەڵبژاردنەکاندا و بەوجۆرە تا ئێشتاش ئەو هاریکاریی و کارە هاوبەشەی( لیستی گۆڕان) و لایەنە ئیسلامییە پارلەمانتارییەکان درێژەی هەیە و ئەوەبوو له هه‌ڵبژاردنی 2009 ی په‌ڕله‌مانی کوردستاندا، “لیستی گۆڕان” توانی 25 كورسی له سه‌رجه‌می 111 كورسی له سه‌رانسه‌ری کوردستاندا بەدەستبهێن.
به‌بۆچوونی ئێمه لاوازی ئەم بزووتنەوەیه “بزووتنەوەی گۆرانخوازی” بۆ کۆمەڵێك هۆکار دەگەرێتەوە، هەڵبەتە پێش ئەوە دەبێت ئەوەمان لەبیر نەچێت، کە (بزووتنەوەی گۆرانخواز)ی خەڵکی و (لیستی گۆڕان)، دوو شتی جیاوازن، وەك لە ڕووداوەکانی فێبریوەریدا دیتمان، جەماوەری گۆڕانخواز پەلاماری بنکەی پارتەکانی دەسەلات دەدات و (لیستی گۆران) وەك میدیای دەسەڵات، ئەو جەماوەرە بە ئاژاوەچی دەچوێنیت.
