ئامادەکردنی: خاتوو بریگیت
بەشی یەکەم
دەقی کوردی* هەڤپەیڤینێکی ڕۆژنامەگەریی گروپی گراس‌ڤورتسڵ‌ڕیڤۆلوتسیۆن ( Graswurzelrevolution) لەتەك سەکۆی ئەنارکیستانی کوردستان لەمەڕ پرسی نەتەوەیی کورد و بزووتنەوە نارازییەکانی کوردستان و هەبوون و ڕۆڵی ئەناركیسته‌كان و بزاڤی ئەنارکیستی لە کوردستاندا. ئەم هەڤپەیڤینە خاتوو بریگیت ئامادەی کردووە، کە بە خۆی ماوەیەك لە وڵاتانی خۆرهەڵاتی ناوین بووە و لە کاتی ناڕەزایەتییەکانی فێبریوەری 2011دا لە هەرێمی کوردستان بووە و لە نزیکەوە ئاگاداری ڕووداوەکان بووە. خاتوو بریگیت لە فەلەستین لەتەك بزاڤی هاوپشتی نێونەتەوەیی، لە ئەوروپا لەتەك دەستەی بێ‌سنوور (دژەسنوور) و گروپی هاوپشتی کۆچەران بەشدارە. هەروەها لەتەك چەند گروپێکی پاراستنی مافی ئاژەڵان و ژینگەدا کار دەکات. **
“ ئەناركیستی كوردی” چی ده‌گه‌یه‌نێت؟ هیچ كاراكته‌رێكی تایبه‌تمه‌ندی هه‌یه، كه له ئەناركیسته كلاسیكەكانی سەدەی نۆزده‌هەمی ئه‌وروپا جیای بكاتەوە؟
تا ئەوێندەرێ ئێمە بزانین و ئاگاداربین، دەستەواژەیەكی ئاوا بوونی نەبووە و نییە، ئەگەر بەكاریش برابێت، ئەوا تەنیا لەلایەن نەیارانی هزری ئەناركییەوە بەكار براوە. چونكە ئەناركیزم وەك هزر و ئایدیایەكی جیهانی، هەڵگری هیچ شوناسێكی دەوڵەتی یا نەتەوەیی و ناوچەیی نییە و هەر كات پاگەندەییەكی ئاواش كرابێت، بە دڵنیاییەوە لەلایەن ئەنارکیستەکان خۆیانەوە نەكراوە. هه‌روه‌ها له‌به‌رئه‌وه‌ی كڕۆك و گیانی ئەناركیزم دژایه‌تیكردنی ده‌سه‌ڵات و زاڵبوونە و دژی كۆنترۆڵكردنه، ئیدی له هه‌رشوێنێكی ئه‌م دنیایه‌دا بێت، كه ئه‌م گیان و ناوەڕۆكه‌ی لەده‌ست دا، ئەوا ناتوانرێت به ئه‌ناركیزم نێو ببرێت. ده‌كرێت تاكی ئه‌ناركیست و ده‌سته و گروپه ئه‌ناركیسته‌كان له‌سه‌ر گه‌یشتن به‌و ئامانجه كێشه و بۆچوونی جیاجیایان هه‌بێت و شێوه تاكتیكی جیا جیا بگرنه‌به‌ر، به‌ڵام له ئامانجیاندا یه‌كن و یه‌كبوون. هه‌ر بۆیه ده‌ڵێین ئه‌وه‌نده‌ی ئاگامان له ئه‌ناركیسته كلاسیكه‌كانی سەدەی نۆزده‌ی ئه‌وروپاش هەبێت، هه‌ر وای ده‌بینین، له ئامانجیاندا یه‌كبوون، كه دژایه‌تی ده‌سه‌ڵات و سەروەری چینایەتی بووه. به‌ڵام بێگومان بۆچوونی جیاجیایان له‌سه‌ر گه‌یشتن به‌م ئامانجه هه‌بووه، كه ئه‌و بۆچوونە جودایه، چونیەتی ڕێكخستن و یه‌كخستنی ڕیزه‌كانی خۆشیانی گرتووته‌وه. (بۆ زانیاری و وه‌ڵامی زیاتر له‌سه‌ر پرسیاره‌كه‌تان، تكا‌یه سه‌رنجی وه‌ڵامی پرسیاری دووه‌م بده‌ن).
خۆ ئەگەر لێرەدا مەبەست لە ئامادەیی سروشتییانەی ژیان و توخمی ئەناركی بێت لە كۆمەڵگە و گۆشەكانی جیهاندا، ئەوا بە دڵنیاییەوە لە كوردستان یا لەم هەرێمەشدا وەك بەشەكانی دیكەی جیهان، بەجۆرێك ئەناركیزم لە سروشتی ئازادیخوازیی و هەرەوەزیی و سەربەخۆخوازیی و یەكسانیخوازیی مرۆڤەكانی ئەم دەڤەرەشدا ئامادە بووە. بۆ نووسینەوە و تۆماركردنی ئەو ئامادەبوونە، كار و لێكۆڵینەوەیەكی زۆری پێویستە. كە بەداخەوە تا ئەم ساتە ئەنجام نەدراوە.
ئەگەر مەبەست لە گروپی ڕامیاریی و ڕێكخراوە كۆمەلایەتی و ئابوورییەكان بێت، ئەوا بەداخەوە لە هەرێمی كوردستاندا ئەمە ئامادە نییە و ئەگەر هەشبووبێت، ئەوا لەبەر ئاشنانەبوونی خەڵك بە ئایدیا ئەناركیستییەكان لەمەر شێوازی خەباتی ئەناركیستی و كۆمەڵگەی ئەناركی، ئەو هەوڵانە لەسەر گروپە چەپەكان تۆماركراون. دەتوانین لە سەردەمی ڕاپەڕینی ئازار و سەردەمی سەرهەڵدانی ڕێكخراوە جەماوەرییەكانی 1992 تا 1995 دا هەست بە سەرهەڵدانی بۆچوونە ئەنارکیستییەکان لەمەڕ بنەما فێدراتیڤەكانی رێكخراوبوون بكەین، بەڵام دیسانەوە لەبەر تەمەنكورتی خودی ئەو ئەزموونانە، ئایدیا فێدراتیڤەكان نەیانتوانی پەرەبسێنن و پەلبهاوێن.
دەركەوتنی ئەناركیستیی جۆراوجۆر هەیە. ئایا ئاراستەیەكی یا ڕەوتێكی ئەناركیستی دیاریكراو هەیە، كە ئێوە سروشتتان لێوەی وەرگرتبێت؟ ئەگەر هەیە، كامەیە و بۆچی؟
نكوڵی له‌وه ناكرێت، كه ئه‌مڕۆ بزووتنەوەی ئه‌ناركیستی یا ئه‌ناركیستییەكان وه‌كو سه‌رجه‌می بزووتنەوەی چه‌پی ئه‌مڕۆ، پرژ و بڵاو و له‌یه‌كترازاون. هه‌ڵبه‌ته ئه‌مه‌ش ئاوای کردووە كه ئه‌ناركیسته‌كان له گروپ و ڕێكخراوه و كۆمه‌ڵی جیاجیادا خۆیان بگرنه‌وه، ناوێك و ڕه‌نگێك و یا ده‌نگێكی كه‌مێك له یه‌كتری به‌خۆوه بگرن، دیاره لێره‌دا پێویستمان به‌ناونووسكردنی گروپه‌كان نییه، چونكه ئێوه‌ش ئه‌وه باش ده‌زانن.
گه‌رچی سه‌رجه‌می ئه‌م گروپانه له سێ پرسی ناوكۆییدا یه‌كده‌گرنه‌وه، كه ئه‌وانه‌ش: یه‌كه‌م دژایه‌تیكردنی سەروەرییە له هه‌ر چه‌شنێكدابێت، گه‌ر له‌سه‌ره‌وه بیگریت ده‌وڵه‌ته و له خواره‌وش ده‌سه‌ڵاتی باوکسالارانەی خێزانه، دووهه‌میش باوه‌ڕ نه‌بوونیانه به شێوه‌ی خه‌باتكردنی په‌ڕله‌مانتاریانه و كوده‌تا و ئه‌و چه‌شنه “هەوڵانەی” كه ده‌یانه‌وێت له‌سه‌ره‌وه‌را کۆمەڵگە بگۆڕن نه‌ك له خوارەوەرا، وه‌كو پارته چه‌پ و بۆلشه‌ڤیكییەكانی كۆن و سه‌رده‌م. سێهه‌میش دروستكردن و ئافەراندنی کۆمەڵگەیه‌ك كه ڕوتكرابێته‌وه له هه‌موو چه‌شنه جیاوازیه‌ك و هه‌مو چه‌شنه زۆرداری و چه‌وساندنه‌وه‌یه‌ك و زاڵبوونێك له‌لایه‌ن هه‌ر كه‌س و هه‌ر گروپ و توێژ و چینێكه‌وه بێت. به کورتی هه‌وڵدانه بۆ دامه‌زراندنی کۆمەڵگەیه‌ك كه تاكه‌كانی ئازاد و سه‌ربه‌ست بن و ته‌واوی به‌های مرۆڤبوونیان بۆ بگه‌ڕێته‌وه.
بێگومان بۆ گه‌یشتن به‌م ئامانجه‌ی سه‌ره‌وه، جۆری جیاجیای تێكۆشان و خه‌باتكردن له گروپه جیاجیاكاندا ڕه‌چاو ده‌كرێت، ئێمه‌ش لێره‌دا بڕیار له‌سه‌ر ئه‌وه ناده‌ین، كه كێ ڕاسته و كێ ڕاست نییه.
ئێستاش بابێینه سه‌ر كرۆكی پرسیاره‌كه‌تان، ئێمه زیاتر كه‌ڵكمان له چالاكی فه‌ردی خۆمان و ئه‌و بزووتنه‌وانه‌ی كه له ڕابوردوودا پێوه‌ی په‌یوه‌ست بووین، لەتەك سه‌رجه‌می بزووتنەوەی چه‌پ، وه‌رگرتوه، چونكه سه‌رجه‌می ئه‌و بزووتنەوانه و گروپه‌كانیان و تاكی ناو گرپ و کۆمەڵگەكه‌ش، له‌وه‌ی كه بانگهێشه‌یان بۆ کردووە و ده‌كرد، شکستیان هێنا و نه‌یانتوانی بیكه‌ن، ئه‌م ئه‌زموونه‌ش له زۆربه‌ی زۆری وڵاتانی دنیادا به دووباره‌بوونه‌وه‌یان و چەندباره‌بوونه‌وه‌یان ، بینیومانه و ڕاستی تێشکانیان سه‌لمێندراوە. هه‌ر له‌به‌رئه‌مه‌ش پێویست ده‌كرا كه بیر له ڕیگەچاره‌یه‌كی تر بكرێته‌وه.
ئه‌م ئەزموونانه ئه‌وه‌یان بۆ ساخ كردووینه‌ته‌وه، کە تێشكانی سه‌رجه‌می ئه‌و بزووتنەوانه و پارت و ڕێكخراوه‌كانیان له ئاره‌زوویان بۆ گۆڕینی کۆمەڵگەكان، له‌سه‌ره‌وه بنجی گرتووه و بنج ده‌گرێت، كه سه‌رجه‌می گۆڕانكارییه‌كانیش، به گۆڕینی ده‌موچاوه‌كان و ده‌ستی ده‌ستیكردن به ده‌سه‌ڵات كۆتاییان هاتووه و دێت، ئه‌گینا جیاوازی چینا‌یه‌تی و ستەم و زۆر و چه‌وساندنه‌وه‌ی نه‌ته‌وەیی و ئایینی و جیاوازی له ڕووی ڕه‌گه‌ز (جێندەر) و پێست و نەژادەوە هه‌ر ماوه‌ته‌وه لەتەك مانه‌وه و گه‌وره‌بوون و قوڵبوونه‌وه‌ی نه‌بوونی دادپەروەری کۆمەڵایەتی. ئه‌مه بێ له‌وه‌ی كه لێره‌دا پێویستیش ناكات, ئه‌وه بڵیین سه‌رجه‌می ئه‌و میری و ده‌سه‌ڵاتانه‌شی كه هێناویاننه‌ته گۆڕێ بۆ به‌رگریكردن بوون له چه‌شنه‌كانی خاوەندارێتی و ئافەراندن و به‌رپاكردنی جه‌نگ و برسێتی و بێكاری و هه‌ڵكه‌ندن له شوێنی خۆ و ڕه‌وكردن، خستنه‌به‌ركاری منداڵ و به له‌شفرۆشكردنی گه‌نج و لاو له هه‌ردوو جێنده‌كه، بۆ به‌ده‌ستهێنانی زێده‌بایی و سه‌رمایه‌ی زیاتر، بوون و بەس.
ئێمه هه‌وڵمان داوه و هه‌وڵ ده‌ده‌ین خۆمان له لاساییكردنه‌وه و وه‌رگرتنی شێوه و كاركردنی هەر یەك له‌و گروپ و ڕێكخراوه ئه‌ناركیستانه بپارێزین و نەیانكه‌یه‌نه مۆدێل، به‌ڵام لەتەك ئه‌وه‌شدا كه‌ڵكمان له شێوه‌ی كاركردنی بڕێك له گروپه ئه‌ناركیسته‌كانی سەدەی ڕابوردوو ئێستای ئه‌مه‌ریكای لاتینی و ئه‌وروپادا وه‌رگرتوه.
هیچ بیریارێكی ئەناركیست هه‌یه، كه بۆ ئێوه به‌تایبه‌تی گرنگ و به‌بایاخ بێت؟ یاخود هیچ تاكێكی كورد هه‌یه، كە ئێوە وەك ئەناركیست– ئەندێش پێتانوابێت گرنگ بێت كە لەبارەیەوە بزانرێت؟
ئێمه بایەخ و هه‌وڵ و كۆششی هه‌ندێك له بیریارانی ئه‌ناركستی سه‌رده‌می سەدەی نۆزده و بیسته‌م ، له‌وانه باكۆنین و جۆزیف پرۆدۆ‌ن و شتیرنەر و ئێماگۆڵدمان و کرۆپۆتکین و مالا‌تێستا و دانییل گری و هه‌ندێكی دیکەیان، به هەند وەرده‌گرین، ده‌ستی ڕێز و پێ‌زانین له‌سه‌ر كاره تیئورییه‌كانیان و چالاكییه‌كانیان داده‌نێین و ده‌گرین، به‌ڵام ئه‌مه‌ش واتای ئه‌وه نییه كه ئێمه سه‌رنج و ڕه‌خنه‌مان له جۆری بیركردنه‌وه و كاره‌كانیان نه‌بێت.
ئێمه لەتەك هیچ پیرۆزییه‌ك و پیرۆزكردنێكدا نین، خودی ئه‌وه‌ش (پیرۆزکردن) لای ئێمه دژایه‌تی گیانه زیندووه‌كه‌ی ئەناركیزم و بزووتنەوەكه‌ی ده‌كات و ده‌یمرێنێت.
پیرۆزكردنی كه‌سه‌كان و ده‌قه‌كانیان وه‌كو چۆن مارکسیستەکان و کۆمونیسته‌كانی كۆن و سه‌رده‌م كردویانه و ده‌یكه‌ن، به بیرته‌سكی ته‌ماشاكردنی بیر و بۆچوون وه‌كو ته‌ماشاكردنی كتێبه ئاسمانییه پیرۆزه‌كان، لەبەرچاو دەگرین و به‌ڕێگرییان ده‌زانین له به‌ره‌وپێشه‌وه‌چوونی بزووتنەوەی سۆشیالیستی و داهێنانه‌كانیاندا. هه‌ر بۆیه ئێمه به‌چاوی ڕه‌خنه له هه‌موو شتێك ده‌ڕوانین و سه‌رنجی لێ ده‌ده‌ین و تاوتوێی ده‌كه‌ین.
لەمەڕ به‌شی دووهه‌می پرسیاره‌كه‌شتان، لەسەر تاكی كورد وەك ئەنارکیستێك، ئەوەی ئێمه پێمان وابێت، له‌و باره‌یه‌وه گرنگ بێت. وه‌ڵامی ئێمه له مه‌دا به نه‌خێره.
له ڕاستیدا گروپی ئه‌ناركیست و ئەزموونی ئه‌ناركیستانه ئه‌وه‌نده‌ی ئێمه پێی بزانین نه‌بووه، له کوردستانی بەشی عیراقدا، كورد به‌خۆیه‌وه نه‌یدیوه، هه‌ر بۆیه‌ش تاكێك نه‌بووه له ناو كورددا له‌و به‌شه‌ی كوردستاندا، وه‌كو ئه‌ناركیستێك جێگەی سه‌رنجی ئێمه بووبێت .
له سەدەی ڕابوردوودا یه‌ك دوو بزووتنەوەیه‌كی بچووك كه ته‌نها له ناوچه‌یه‌كی گه‌لێك بچو‌وكدا دروست بوون، كه ژیانێكی ساده و ساكاریان هه‌بووه و هه‌موو شتێكیان به هه‌ره‌وه‌زی کردووە و ژیانیان به‌یه‌كه‌وه بردۆته سه‌ر، گه‌رچی هه‌ندێك خه‌ڵك پێیان خۆشه كه نێوی ئه‌ناركیستیان به‌سه‌ردا ببڕن، به‌ڵام ئێمه لەتەك ئه‌وه‌دا نین، چونكه ئێمه بزووتنەوەی ئەناركیزم زۆر له‌وه قولتر و فراوانتر ده‌بینین، تاكو ته‌نها بێته سه‌ر به هه‌ره‌وه‌زی كاركردن و به‌یه‌كه‌وه ژیان.
ئەناركیستی كورد چۆن خه‌باتی كورد بۆ سه‌ربه‌خۆیی ، ئۆتۆنۆمی (خودموختاری)، یا سه‌ربه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی شی ده‌كاته‌وه و ته‌ماشای ده‌كات؟ ئێوه وه‌كو ئەناركیستێك ، بڕواتان وایه كه په‌یوه‌ندیه‌كی پۆزه‌تیڤانه‌تان ببێت به‌م هیوایه ، یا خود باوه‌ڕتان وایه كه ئه‌وه كار ناكات؟
پڕسیاره‌كه‌تان ئاشكرا نییه كه ئایا ئێوه ڕوی ده‌م له ئێمه ده‌كه‌ن یاخود ئه‌ناركیستێكی كورد؟
به‌هه‌ر حاڵ گه‌ر مه‌به‌ستتان ئێمه بێت ئێمه ده‌ڵێین هەموو ڕزگاربوونێك چ نەتەوەیی و چ ڕەگەزی و چ ئایینی بە واتایەكی دیكە نەمانی هەڵاواردن و ستەمی نەتەوەیی و ڕەگەزی و ئایینی بە هەنگاوێكی بەرەوپیشەوەچوون دەزانین و پشتیوانی لێ دەكەین. بەڵام لەوێدا كە هەنگاو بەرەو بنیاتنانەوەی دەسەڵات و سەروەری چینێك ، ڕەگەزێك، ئایینێك، نەتەوەیەك بەسەر ئەوی دیكەدا بنێت، دژایەتی دەكەین و جیاوازییەك لەنێوان بۆرجوازی كورد و بۆرجوا–داگیرگەرانی كوردستاندا نابینین.
با ئه‌وه‌تان به‌یاد بخه‌ینه‌وه، كه ئێمه دژی هه‌موو ده‌سه‌ڵاتێكین، وه‌كو له‌سه‌ره‌وه ناونووسی ده‌سه‌ڵاته‌كانمان کردووە، هه‌ر بۆیه پێمانوایه كه هه‌ر ڕه‌گه‌زێك، نه‌ته‌وه‌یه‌ك، ڕه‌نگێك، ده‌نگێك، ئایینێك، ویستی ده‌سه‌ڵاتی هه‌بێت تاكو زاڵیی و باندەستی خۆی به‌سه‌ر هه‌مووانی دیکەدا بسه‌پێنێت، ئیدی ئه‌وه مه‌ترسیداره‌وه و ئه‌وه‌ی كه بزووتنەوەی ئه‌ناركیستی هه‌وڵی بۆ داوه، لەوێدا کۆتایی هاتووە و دێت، بۆیه لە وەها بارێک‌دا ناچاردەبین جارێكی دیکە، گه‌مه‌كه له‌سه‌ره‌تاوه ده‌ست پێ بكه‌ینه‌وه، واتە لە وەها بارێک‌دا هیچمان به هیج نه‌کردووە، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وەشە، کە ئێمه به ئه‌ركی سه‌رشانی خۆمانی ده‌زانین، له پاڵ پشتگیریكردنی ئه‌و بزووتنەوانه‌شدا ده‌بێت پارێزگاری هێلی ئامانج و پرنسپڵی خۆمان بكه‌ین و ڕوانگه‌ی دژەسەروەرییانە و مەیدانەکانی چالاكی خۆمان ون نه‌كه‌ین ، تاكو بۆ خه‌ڵكه‌كه ڕون بێتەوە كه ئه‌و بزووتنەوەی ئه‌وان یا هه‌تا به‌ده‌ستهێنانی ئامانجه‌كانیشیان، ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت، كه ئیدی ئه‌وان ته‌واوی سه‌ربه‌ستی و ئازادی و هه‌موو ئه‌و خێر و خۆشیانه‌ی كه چاوه‌ڕوانیان ده‌كردن، به‌ده‌ستیان هێناون و دەهێنن.
