پۆلیسی بریتانی و فه‌یسبووک تووشی هێستریا بوون.
شه‌وی هه‌ینی، 28 له‌سه‌ر 29ی ئەپڕیلی2011 وتەواوی ڕۆژی هه‌ینی، که ڕۆژی زه‌ماوه‌ندی کوڕه‌زای شاژن بوو، هه‌روه‌ها ئەوەیش کە ڕۆژی یه‌کی ئایاریش نزیک بووته‌وه، له پڕێکدا پۆلیس و فه‌یسبووک زیاتر له 50 پەڕگە و سایتی گروپ و خه‌ڵکانی چالاکیان داخستن، بێئه‌وه‌ی خاوه‌نی سایته‌کان لە هۆکارە ئاگادار بکرێنه‌وه. له‌و سایتانه‌ی که به‌ر که‌مپه‌ینی تیرۆری پۆلیس و فه‌یسبووک که‌وتوون،سایتی دژە لێگرتنەوە(Ukuncut)لەتەكزۆربهی سایته‌کانی دیکە، که له‌لایه‌ن گروپه لۆکاڵییه‌کانه‌وه بۆ به‌رگریکردن له کار و خزمه‌تگوزارییه‌کانی کۆمۆنێتیه‌کان دامه‌زراون، هه‌ره‌ها هه‌ندێک له سایته‌کانی گروپه ئهنارکستهکانیشی به‌ر ئەو هێڕشە که‌وتوون. ئه‌م که‌مپه‌ینە تیرۆریستییە تا ئێستاش به‌رده‌وامه و ئامانجیشی لێدان و تێكشکاندن و بەرگرتنی بزاڤی ئەو خهلکانەیە، که بڕیاریان داوه،لە ئه‌مڕۆو به‌یانی دا ، دوو چالاکی بکرێن؛ یه‌که‌میان ئه‌مڕۆ ، شه‌مه ، 30ی04ی2011 که دژی لێگرتنەوە ( ته‌قه‌شوف)بکرێت، دووهه‌میشیان خۆپیشاندانی یه‌کی ئایاره که به‌یانی، یهکشهممهیە.
