پێشنیاری ده‌سته‌یه‌ك له خۆپیشانده‌ران له‌مه‌ر هه‌نگاوه سه‌ره‌تاییه‌کانی ڕاپه‌ڕینی جه‌ماوه‌ی
-
پێکهێنانی کۆمیته‌کانی مانگرتن و خۆپیشاندان و هتد…
-
به‌رگرتن به ناوچه‌گه‌رێتی و شارچییه‌تی و پارت پارتێنه، که هه‌ندێك لایه‌ن و ده‌سته‌ی ده‌سه‌ڵاتخواز بۆ په‌رژه‌وه‌ندی خۆیان دنه‌ی ده‌ده‌ن و هتد…
-
به‌رگرتن به هه‌وڵی هه‌ر گروپێك که بیه‌وێت ئاراسته‌ی خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تییه‌کان له دژه‌ده‌سه‌ڵاته‌وه بۆ دژه پ‌د‌ک یا ینک یا هه‌ر شتێکی دیکه بگۆڕێت، واته به‌رگرتن به‌وانه‌ی که بۆ ئامانجی تایبه‌تییان ده‌خوازن خۆپیشانده‌ران به گژی نه‌یاره‌کانیاندا بکه‌ن و هتد…
-
به‌رگرتن به‌و دروشم و پاگه‌ندانه‌ی که ده‌یانه‌وێت هێزی جه‌ماوه‌ری ڕاپه‌ڕیو له به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سکی پارتایه‌تی و ده‌ستبژێری خۆیان به‌کاربه‌رن و هتد…
-
به‌رزکردنه‌وه‌ی داخوازییه جه‌ماوه‌ریییه‌کان، که ده‌ربڕی خواست و ئاواتی گشتین[ئازادی، یه‌کسانی، دادپه‌روه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی] له به‌رامبه‌ر دروشم و داخوازی پارت و گروپه رامیارییه‌کان و هتد…
-
هه‌ڵپێچانی ده‌موچاو له‌کاتی خۆپیشاندان و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌دا و هتد…
-
هه‌ڵگرتنی ئاو بۆ ده‌موچاوشتن له کاتی به‌رکه‌وتنی گازی فرمیسك ڕژێن و هتد…
-
بڕینپێچی و ڕزگارکردنی بریداره‌کان له‌لایه‌ن ده‌سته فریاگوزاره‌کانی خۆپیشانده‌رانه‌وه و هتد…
-
ئاگادارکردنه‌وه و گه‌یاندنی ناوی گیراوه‌کان له کاتی ده‌ستگیربووندا و هتد…
-
بڵاوکردنه‌وه‌ی ناوی به‌کرێگیراوانی ده‌سه‌لات و چه‌کداره ته‌قه‌گه‌ره‌کان و گرتنی وینه و کورته فێلم له‌سه‌ریان له تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کاندا و هتد…
-
هه‌وڵدان بۆ گێڕانه‌وه‌ی هێزه چه‌کداره‌کان بۆ به‌ره‌ی جه‌ماوه‌ر و داماڵینیان له چه‌ك و ناچارکردنیان به ده‌رچوون له شار و گونده‌کان و هتد…
-
به‌رگرتن به کوشت‌وبڕ و توندوتیژی، گرتنه‌به‌ری شێوازی پارێزگاری له خۆکردنی گونجاو و هتد…
-
به‌رگرتن به جیاوازی دروستکردن و ده‌سته‌گه‌ری و هه‌وڵی ده‌سته‌مۆکردن و خۆسه‌پاندنی گروپه ڕامیارییه‌کان و هتد…
-
په‌یوه‌ندیگرتن له‌ته‌ك هه‌ڵسوراوانی جه‌ماوه‌ری له ئاستی سه‌رتاسه‌ری شار و گونده‌کانی کوردستان و عیراق و هتد…
-
بڵاوکردنه‌وه و گه‌یاندنی هه‌واڵ و وێنه و کورته ڤیدیۆکان به فه‌یسبووك و تویته‌ر و تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی دیکه و هتد…
-
هه‌ڵخڕاندنی مانگرتنی گشتی؛ هه‌ر له مانگرتنی گشتی له کار،مانگرتن له کردنه‌وه‌ی میدیای سه‌ربه‌ده‌سه‌ڵات و بایکۆتی ڕۆژنامه‌کانی سه‌ربه‌ده‌سه‌لات و هتد…
-
هه‌وڵی ده‌ستبه‌جێ بۆ پێکهێنانی کۆمیته و ئه‌نجومه‌ن و ڕێکخراوه جه‌ماوه‌رییه‌کان له شوێنی کار و له‌ناو گه‌ڕه‌که‌کاندا و خۆلادان له شه‌ڕی گروپه رامیاییه‌کان له‌سه‌ر ناونانی ڕێکخراوه‌کان و هتد…
-
ده‌ستبه‌کاربوون له ده‌ستبه‌سه‌رداگرتن و گێرانه‌وه‌ی کارخانه و فه‌رمانگه و خوێندگه و کاروباره گشتییه‌کان بۆ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئۆتۆنۆمی کۆمیونیتییه‌کان و هتد…
-
هاوکاتی هه‌وڵی پێکهێنانی تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه سه‌رتاسه‌رییه‌کان، نابێت ڕۆڵی بناخه‌یی کۆمیته‌کان و رێکخراوه جه‌ماوه‌رییه خۆجێییه‌کان له‌بیر بکرێت و پێویسته بڕیاردان و جێبه‌جێکردن له‌سه‌ر بنه‌مای کۆبوونه‌وه گشتییه‌کان و پێکهاتن و یه‌کگرتنی ئازادانه‌ی کۆمیونیتییه‌کان و شاره‌کان و گونده‌کان و هتد…
-
به‌رته‌سککردنه‌وه‌ی به‌شداری پارت و ڕێکخراوه ڕامیارییه‌کان له‌و کۆمیتانه‌دا تا ئاستی ئاماده‌یی تاکه‌کان و ڕێگه‌گرتن له پارت و ده‌سته‌بژێره‌کان له بڕیاردان و قسه‌وباسه‌کاندا و له ناوهێنان و خۆسه‌پاندنیان و ڕه‌تکردنه‌وه‌ی هه‌ر به‌رنامه‌یه‌کی پێشتر ئاماده‌کراوی پارته ده‌سه‌لاتخوازه‌کان و هتد…
-
به‌رگرتن به هه‌ر هێز و که‌سێك که بیه‌وێت هانا بۆ تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی که‌سیی و گروپی و خێله‌کی به‌رێت و هتد…
-
به‌رگرتن له گروپ و ده‌سته‌چیه‌تی (سکتاریزم)ی گروپه چه‌په‌کان و هتد…
-
ده‌ستکۆتاکردنی به‌کرێگیراوانی ده‌سه‌ڵات و پارته هاوپه‌یمانه‌کانیان له ده‌سته‌مۆکردن و به‌لاڕێدابردنی ڕاپه‌ڕیندا و هتد…
-
پێکهێنانی ده‌سته و هێزی پاریزگاری له نێوه‌ندی کۆمیته‌کان وگه‌ڕه‌که‌کاندا و هتد…
-
پێکهێنانی کۆمیته‌کانی پاراستنی شوێنه گشتییه‌کان و ناوه‌نده کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان و گه‌ڕه‌که‌کان و سپاردنی ئه‌رکه‌کان به خودی که‌سه په‌یوه‌ندیداره‌کان له ڕێگه‌ی پێکهێنانی ئه‌نجومه‌نی هه‌ره‌وه‌زییه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان، وه‌ك کۆمیته، ئه‌نجومه‌ن، کۆمون، سۆڤییت، ڕێکخراوی پیشه‌یی خوێندنگه به خوێندکاران و کارگه به کرێکاران و فه‌رمانگه به فه‌رمانبه‌ران و کاروباری گه‌ره‌که‌کان به ئه‌ندامانی گه‌ره‌که‌کان و گونده‌کان به گونده‌کان، و هتد…
-
ده‌ستگرتن به‌سه‌ر کاناڵه‌کانی ڕادیۆ و ته‌له‌فزیۆن و چاپه‌مه‌نییه‌کان وخستنهکاریان بۆ گه‌یاندنی ده‌نگی راپه‌ڕین و هتد…
-
پێکهێنانی ئه‌نجومه‌ن و کۆمیته و ڕێکخراوه‌کانی شوێنی کار له‌سه‌ر بنه‌مای کۆبوونه‌وه‌ی گشتی و هه‌ڵبژاردن و بڕیاردانی ڕاسته‌خۆ و پیاده‌کردنی کاری ڕاسته‌خۆ (Direct Action) و هتد…
-
هه‌وڵدان بۆ پێکهێنانی فێدراسیۆنی ڕێکخراوه جه‌ماوه‌ری و پیشه‌ییه‌کان و هه‌نگاونان بۆ پێکهێنانی کۆنفیدراسیۆنی سه‌رتاسه‌ری له‌سه‌ر بنه‌مای سه‌رتاسه‌ری بیرکردنه‌وه و خۆجێی کارکردن و ڕێکخستنی ناقوچکه‌یی (ناهه‌ره‌می – ناهیرارشی) و هتد…
-
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی و ناوه‌نده‌کانی بڕیاردان که پارته‌کان و ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمی و ناوه‌ندی سه‌پاندوونی و پێکهێنانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی و پیاده‌کردنی دێـمۆکراتی ڕاسته‌وخۆ وه‌ك بناخه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی کۆمه‌ڵگه و هتد…
-
ده‌رکردنی به‌ڕێوه‌به‌ران و کارمه‌ندانی میری و کۆمپانییه تایبه‌ته‌کان له کارخانه و شوێنه‌کانی دیکه‌ی خزمه‌تگوزاری و پێکهێنانیخۆبهڕێوهبهرایهتی شوێنه‌کانی کار و خزمه‌تگوزاری له خودی کرێکاران و کارمه‌ندان و هتد…
-
ئه‌مانه و چه‌ندین کاری تر، که له ڕاپه‌ڕینی ئازاری 1991 و زنجیره ڕاپه‌ڕینه‌کانی تونس و میسر و یه‌مه‌ن و هتد…
ده‌سته‌ی ڕاپه‌ڕین
19ی شوباتی 2011
سلێمانی
