21/07/2026
ئەم جیاوازیە لە نێوانی ساڵی 2025 و 2026 گەیشتۆتە ڕادەی باوەڕ پێنەکراو کە 100 بەڕیوەبەری جێ بەجێکاری کۆمپانیاکان 130 جار لە تێکڕای موچەی کرێکارێك کە 39،000 پاوەندە زیاتر وەردەگرن .
بەپێی ئەو زانیاریانەی کە سەنتەری مووچەی بەرز بڵاویان کردووەتەوە، مامناوەندی مووچەی بەڕێوەبەرانی کۆمپانیای FTSE 100 لە ساڵی دارایی ڕابردوودا گەیشتە 5.06 ملیۆن پاوەند، کە 8.6% زیادیکردووە بە بەراورد بە 4.66 ملیۆن پاوەند لە ساڵی پێشوودا، ئەمەش بەرزترین ئاستە کە تۆمارکراوە.
شیکارییەکان دەریانخستووە کە سەرۆکی کۆمپانیاکانی لیستی کۆمپانیاکان ئێستا 130 هێندەی مووچەی تێکڕای کرێکاری فول تایم لە بەریتانیا مووچەیان پێدەدرێت، لە کاتێکدا لە ساڵی دارایی پێشوودا 124 هێندەی مووچەیان پێدراوە. گەورەترین جیاوازییە لەو کاتەوەی کە ڕێژەکە لە ساڵێکدا تا کۆتایی مانگی ئازاری 2018 گەیشتە 137 جار.
سەنتەری مووچەی بەرز ڕایگەیاندووە، کۆمپانیاکانی FTSE 100 لە ماوەی ساڵی دارایی ڕابردوودا 856.6 ملیۆن پاوەندیان بۆ مووچە خەرجکردووە، لەنێویاندا 550 ملیۆن پاوەند پاداشتی بەڕێوەبەری جێبەجێکاران بووە.
