09/07/2026
زیاتر لە مانگێکە هەزاران کەس ڕژاونەتە سەر شەقامەکانی تیرانا و ناڕەزایەتی دەردەبڕن بەرامبەر بە حکومەتەکەیان، ئەمەش گەورەترین سەرهەڵدانی بزوتنەوەیەکە لە دوای ڕووخانی حوکمی بەناو کۆمۆنیزمەوە زیاتر لە سێ دەیە لەمەوبەر.
لە ڕۆژی 4ی ئەم مانگەدا گەورەترین خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی لەوێ کراوە . خەڵکی ئەلبانی توڕەن لە پرۆژەی گەشەپێدانی چەند ملیار دۆلاریی کە لەلایەن جارێد کوشنەر و ئیڤانکا ترەمپەوە پشتگیری دەکرێت و هەڕەشە لە یەکێک لە دوا ناوچە سروشتییەکانی سەر دەریای ئەدریاتیک دەکات.
بۆ زۆربە هیچ بەڵگەیەکی ڕوونتر نییە کە خەڵکی ئاسایی لەم پرۆژەیە سوودمەند بێت و ئاشکرایە کە بۆ سوودی دەوڵەمەند و سیاسییەکانە ئەم شوێنە دەفروشرێت ئەم پرۆژەیە بەڕێوەدەچێت ، وەک یەکێک لە خۆپیشاندەرە بەتەمەنەکانی ئەلبانی بە گاردیانی وتووە: “زیاتر لە ٣٠ ساڵە و هێشتا نەخۆشخانەکانمان ترسناکن، سیستەمی پەروەردەمان شتێکی بێ کەڵکە ، کار نییە و هەمووان جێیدەهێڵن … ئێمە لە ئەزموونەوە فێربووین کە پڕۆژە هاوشێوەکان تەنها و هەمیشە سوود بە چەند کەسێکی دەوڵەمەند دەگەیەنن.”
خەڵکی ئەلبانی داوای ئەوە دەکەن کە سیاسەت شتێکی باشتریان پێشکەش بکات. دەنگدانەوەی ناڕەزایەتییە درێژخایەنەکانی سربیا لە دژی حکومەت و بێ لێپرسینەوە لای ئەمانیش دەنگی داوەتەوە.
جێگای سەرنجە وڵاتێک کە بە ئاستی بەرزی کۆچبەری ناسراوە، هاووڵاتیانی گەنج و خوێندەوار بە فڕۆکە دەگەڕێنەوە بۆ ئەوەی بەشداری لە ناڕەزایەتییەکان بکەن.
