12/06/2026
خۆپیشاندەران دژی گەشەپێدانی پلانی داڕێژراو لە زڤێرنێک، داوای دەست لەکارکێشانەوەی سەرۆکوەزیران دەکەن. هەروەها توڕەیی ناوخۆیی لە گەندەڵی حکومەت و بەرژەوەندی جیهانی لە مامەڵە بازرگانییەکانی بنەماڵەی سەرۆکی ئەمریکا، نائارامییەکانی هەڵگیرساندووە و خۆپیشاندانەکانی بەر فراوانتر کردووە.
. بەشداربووانی خۆپیشاندانەکان لە ژێر دروشمی “ئەلبانیا بۆ فرۆشتن نییە” گردبوونەوە، پێش ئەوەی بەرەو نووسینگەی سەرۆکوەزیران بڕۆن، لە گۆڕەپانی سکاندەربێگ کۆبوونەوە. . ئەمان دژی پلانەکانی پەرەپێدانی پڕۆژەیەکی گەشتیارین لە ناوچەی ڤلۆرا و ناڕەزایەتیان دەربڕی بەرامبەر بەو هەواڵانەی کە باس لەوە دەکەن کەنار دەریایەک لە ناوچەی زڤێرنێک لە چوارچێوەی پڕۆژەیەکدا بفرۆشرێت کە گوایە پەیوەندی بەو وەبەرهێنەرانەوە هەیە کە پەیوەندییان بە ئیڤانکا ترەمپ کچەکەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا و جارێد کوشنەری زاوای ئەمریکاوە هەیە.
تا ئێستا هیچ ڕاوێژێکی گشتی نەکراوە، بەڵام نیشانەیەک هەیە کە بیرۆکەکە لە ڕێگادایە بۆ ئەوەی ببێتە واقیع. ئەلبانیا بەهۆی نزیکەی دوو هەفتەی ناڕەزایەتی توندەوە هەژاوە.
زانیارییە بڵاونەکراوەکانی دەریدەخەن لە کۆی 2509 جۆر باڵندە و زیندەور لە دێڵتا 279 جۆریان لە ئاستی نێودەوڵەتیدا مەترسییان لەسەرە. .
ئەلیکۆ میهۆ، زانای بایۆلۆجی لە زانکۆی تیرانا، کە ساڵانە لەگەڵ خوێندکارەکانی چاودێری ناوچەکە دەکات، دەڵێت: “ئەمە شوێنی نیشتەجێبوونی گرنگن، گرنگ نییە کێ لە پشتیەوەیە، گرنگ ئەوەیە ئەو فشارەی کە دەیخاتە سەر ناوچەیەکی پارێزراو.”
ئاکیل کالا، چالاکوانێکی بەشداربووی خۆپیشاندانەکە بە ئانادۆڵوی ڕاگەیاند، ئەوان بە یەک مەبەست کۆبوونەتەوە، ئەویش دەستلەکارکێشانەوەی حکومەتە. ئاماژەشی بەوەدا کە حکومەت هیچ داهاتوویەکی پێشکەش نەکردووە و ئابوورییان تێکداوە و ئێستا دەیەوێت زەویەکانیان بفرۆشێت. ئەو دەڵێت “بۆیە یەکێک لە هۆکارەکانی هاتنی ئەلبانییەکان بۆ ئێرە، بۆچی لەم گۆڕەپانە کۆبوونەتەوە، ئەوەیە کە هەوڵی فرۆشتنی زەویەکانمان دەدەن، ئێمە نامانەوێت ئەمە ڕووبدات”. “کێشەیەکی دیکە ئەوەیە کە بەپێی ئەوەی لە میدیاکان بیستوومانە، ئەم زەوییە بە وەبەرهێنەرێک دەفرۆشرێت کە پێشینەیەکی زایۆنیستی هەیە. ئەگەر ڕاستگۆ بین کەس نایەوێت ئەلبانیا ببێتە فەلەستینی دووەم.”
ئەلبانیا لەژێر فشاردایە بۆ ئەوەی یاساکانی ژینگەپارێزی توندتر بکاتەوە بۆ ئەوەی مەرجەکانی یەکێتی ئەوروپا بەدیبهێنێت، کە هیوادارە تا ساڵی 2030 بەشداری یەکێتی ئەوروپا بکات. ڕۆژی سێشەممە کۆمیسیۆنی ئەوروپا ڕایگەیاند کە پێویستە خۆی لەو کارانە بەدوور بگرێت کە داواکارییەکەی تێکدەدەن و داوای لێکرد “بەبێ دواکەوتن کاربکات” لە پابەندبوون بە ڕێساکانی ژینگە. هەر لەو ڕۆژەدا 96 ڕێکخراوی کۆمەڵگەی مەدەنی نامەیەکیان بۆ پەرلەمانی ئەلبانیا نووسی و داوایان کرد هەموارکردنەوەی یاسای پاراستنی ژینگە لە ساڵی 2024 هەڵبوەشێننەوە و ئاماژەیان بەو مەترسیانە کرد کە بۆ پەیوەستبوون بە یەکێتی ئەوروپا دروستی دەکات.
