04/06/2026
لە دوێنێوە ، ڕۆژی 4شەمە ، بە سەدان هەزار کەس ڕژاونەتە سەر شەقامەکانی تیرانا ، پایتەختی ئەلبانیا ، دژ بە پرۆژەکەی جیراد کوشنەی زاوای دۆناڵد ترامپ.
سەرەتای ئەمساڵ ئیڤانکا ترەمپ لەگەڵ تیمێکی تەلارساز سەردانێکی لەناکاوی ئەلبانیایان ئەنجامدا، گەشتێکیان بەو شوێنەدا کرد کە لەلایەن کۆمپانیای وەبەرهێنانی هاوسەرەکەیەوە بۆ پەرەپێدان و ئاوەدانکردنەوە، تەرخانکرابوو. مەبەست لەم یەکەیە / پرۆژە هاوینەهەوارییە ڕووبەرێک بگرێتەوە کە نەک تەنها ڕووبەری بێ دانیشتووی سازان کە تاکە دوورگەی ئەلبانیایە لەخۆدەگرێت، بەڵکو شوێنی نیشتەجێبوونی کەنار دەریاکان لە پارکە نەتەوەییەکەی دەریاییدا کە دەوری داوە. ئەم پرۆژەیەش دروستکردنی یەکینەیەکە ، مەجمەع، کە بە شێوەیەکی نوێ کە بریتییە لە خانو و وئوتێلی گرانبەها شوێنی حەوانەوە و پرۆژەی خزمەتگوزاری دیکە کە لە ڕاستیدا وێرانکردنی ژینگە و دەرکردنی کەسانێکن کە لەوێ دەژین هەروەها لەوێ زیاتر لە 200 جۆر باڵندەی لێیە کە ئەوانەش یا لەناو دەچن یا دەبێت کۆچ بکەن بۆ شوێنی نەگونجاو بۆیان .
حکومەتی ئەلبانیا دەیەوێت خۆپیشاندانەکان خامۆش بکات بەوەی کە گوایە ئەم پرۆژەیە وڵات پێشدەخات و هەڵی کار دێنێتە پێشەوە ، بەڵام کار بۆ کی و خزمەتگوزاری چۆن و بۆ کێ و چەند پرسیارێکی دیکە؟
ئەم پرۆژەیە وا خەمڵێنراوە کە 1.19 ملیار دۆلاری تێبچێت لە ناوچەیەکدا کە لە مێژە وەک یەکێک لە هەستیارترینەکانی دەریای ناوەڕاست لە ڕووی ژینگەییەوە سەیر دەکرێت. ئەلێکساندەر ترایسێ، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری گروپی پێشەنگی پاراستنی وڵاتەکە، پاراستن و پاراستنی ژینگەی سروشتی لە ئەلبانیا (PPNEA) وتی: “لە سەرەتاوە تا کۆتایی بە تەواوی شەفافیەت نەبووە.” ئاماژەی بەوەشکردووە، “ئێمە هیچ ڕاوێژێکی گشتی و بەڵگەنامەیەکی گشتیمان نەبینیوە سەبارەت بە مۆڵەتەکان، بۆیە ئێستا ئەوەی دەیڵێین ئەوەیە، ئەگەر بولدۆزەرەکان لاببەن و سیاجەکە لاببەن و شوێنی نیشتەجێبوونەکان، تاکو بگەڕێننەوە بۆ ئەوەی کە پێش دەستپێکردنی کارەکان بوون، ئەوا دەتوانین دەست بە قسەکردن بکەین”.
یەکێکی دیکە وتی ئەمە ناوچەیەکی جۆراوجۆری بایۆلۆجی ناوازە و میراتی کولتوورییە کە لە مەترسی لەناوچووندایە. : “ئەوە بوو خەڵکی ناوچەکە بەڕاستی توڕە بوون.” “ئەو کەسانەی لەوێ زەوییان هەیە، یان لەوێ لەسەر زەوی کاردەکەن، لەناکاو نەیانتوانی بگەنە ئەو شوێنە … ئێستا لەوە زیاتر بووە کە پرسێکی ژینگەیی بێت، بەڵکو بووە شتێکی هاووڵاتییانە و زۆر گەورەترە.” هاوکاتیش لەم هەفتەیەدا، دەزگای تایبەتی داواکاری گشتی دژە گەندەڵی ئەلبانیا، SPAK، ڕایگەیاند کە لێکۆڵینەوەیەکیان لە گۆڕانکارییە یاساییە مشتومڕاوییەکان دەستپێکردووە کە لە ساڵی ٢٠٢٤ سەبارەت بە ناوچە پارێزراوەکان پەسەندکراون.
