06/04/2026
دکتۆرە موقیمەکانی بریتانیا لە بەیانییەوە ، سێ شەمە، 7ی نیسان ، جارێکی دیکە بۆ شەش ڕۆژ لە مانگرتندا دەبن ئەم مانگرتنە درێژەدانە بە مانگرتنەکانی پێشویان کە لە 13/03/2023 وە دەستی پێکردووە ئەمە چواردەهەمین جاریانە.
چەند ڕۆژێك لەمەوپێش جەمعییەی دکتۆرەکان لەگەڵ بەرپرسانی بەشی تەندروستیدا کەوتبوونە جۆرێك لە ڕێکەوتن ، بەڵام دەستوەردان و هاتنە ناوەوەی حکومەتە ڕێگری کرد کە وتووێژەکانیان بە تەواوی بچێتە پێشەوە و کۆتایی بێت .
مانگرتنی دکتۆرەکان سەبارەت بە زیادکردنی موچەیانە بە ڕێژەی لە سەدا 35 کە لە ڕاستییدا گەر تەماشای تێچوونی ژیان و بەرزبوونەوەی نرخ لە ساڵی 2010 وە بکەیت ئەم ڕێژەیە لە حەقیقەتدا تەنها داوای لە سەدا 5 نەك لە سەدا 35 . هەروەها دۆزینەوەی کۆرس بۆیان تاکو لەو بەشەی کە دەیانەوێت شارەزایی و جۆرێك لە پسپۆڕی بەدیبهێنن .
حکومەتی بریتانی ئۆفەرێکی نیوە ناچلیان کردن بۆ کۆتاییهێنان بە مانگرتنەکەیان بەڵام وەکو وتم ئەوە نیوە ناچڵ بوو بۆیە ئەمانیش بریاریان دا بۆ ماوەی 6 ڕۆژ مان بگرن ، هەفتەی پێشوو سەرەکوەزیران ئینزاری کردن و تەنها 48 کاژێری دا پێیان یا ئەوەتا ئەو ئۆفەر قەبوڵ بکەن یاخود ئەوەشی کە ئۆفەر کراوە دەکێشرێتەوە ، بەڵام دکتۆرەکان ئەو سازشەیان نەکردو بەردەوامییان داوە بە مانگرتنەکەیان .
شایانی وتنە کە بەشی تەندروستی فشارێکی ئێکجار زۆری لەسەرە و هەتا ئێستاش نزیکە 7 ملیۆن کەس لە لیستی چاوەروانکردندایە بۆ بینینی دکتۆری پسپۆڕ و سەرەی کیمیاوی و تیشک هەنێك لە نەشتەرگەرییەکان .
