دەربڕینی ناڕەزیی خوێندکاران لە بەرلین

07/03/2026

ئەمڕۆ هەزاران خوێندکار لە پۆلەکانیان لە بەرلین  هاتنە دەرەوە بۆ کردنی ناڕەزایەتییەکی گەورە دژی داوکردنی سەربازیی ، واتە بوون بە سەرباز بە ئیجباری .

 ئەمەش  بە گوێرەی ئەو  یاسا نوێیە کە لە یەکی  مانگی کانوونی دووهەمەوە دەرچووە .  بە گوێرەی ئەم یاسا نوێیە ڕەگەزی نێرینە کە لە ساڵی 2008 وە لە دایکبوون لە سەرانسەری ئەڵمانیدا  دەبێت فۆڕمی تۆماری سەربازیی پڕبکەنەوە و پشکنینی پزیشکی ئەنجام بدەن بۆ هەڵسەنگاندنی گونجاوی خۆیان بۆ خزمەتکردن لە سوپای ئەڵمانیا.

 گومانی تێدا نییە کە بڕیارەکەی ڕاوێژکاری ئەڵمانیا ، مێرز،  لە ڕۆژی سێشەممەدا بە چوونی بۆ ئەمریکا بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ ترەمپ بۆ پشتیوانیکردن لە هێرشکردنە سەر ئێران (بەبێ ڕاوێژکردن بە پەرلەمانی ئەڵمانیا یان هاو سەرکردەکانی ئەوروپا) بارودۆخەکەی لە ئەڵمانیا ئاڵۆز کردووە. هەروەها پشتگیرییەکی گەشەسەندوو بۆ فەلەستین لەنێو گەنجاندا هەیە کە پێشتر لەوێدا نەبینراوە .