25/02/2026
خوێندکارانی زانکۆ جارێکی دیکە ورە و هیوایان لە دڵی خەڵکی لە ئێراندا چاندەوە . ئەوە بۆ چوارەم ڕۆژ دەچیت کە ناڕەزاییەکان بەردەوامە . لە سەرەتادا لە زانکۆی مەشهەد دەستی پێکردو ڕۆژی دووشەمەش تەنییەوە بۆ زانکۆی ئەل زەهرە بەشی داخلییەکەی ، زانکۆی ئەل زەهرە تایبەتە بە خوێندکارانی کچان .
خوێنداکاران چاونەترسانە دروشمەکانی وەکو ” مەرگ بۆ دیکتاتۆر ” ” بۆ هەر یەكێك دەکوژرێت ، هەزاری دیکە جێیدەگرێتەوە” ئەو خوێنەی کە رژێنراوە هەرگیز وشك نابێتەوە و ناشٶرێتەوە” ” شەڕ دەکەین تاکو ئێران وەردەگرینەوە ” ” دەبێت بەندییە سیاسییەکان ئازاد بکرێن” خامەنەیی، ئەی زوحاك، ئێمە بە زیندوویی دەتنێژین “
لە دوێنێوە دەرنگێك بەسیج دەورەی زانکۆکەی داوە ، لەوە ناکات کە هەر ئاوا تەماشاکار بن ، بێ ئەوەی هێڕشیان بکەنە سەر. لە ئێستادا ئەو خوێندکارانەی کە لە خۆپیشاندان و ناڕەزاییەکانی مانگی پێشوودا بەشدارییان کردوەو ناسراون، ڕێگەیان پێنادرێت کە لەسەر خوێندنەکانیان بەردەوام بن .
