هەزاران لە شەقامەکانی شاری بێلێم، بەرازیل، ناڕەزایی و داخوازییان  دەربڕی

16/11/2025

بە سەدەها هەزار کەس دوێنێ لە دەرەوەی هۆڵی کۆبوونەوەی لەوتکەیی   Cop30 ناڕەزییان دەربڕی سەبارەی بە گرفتی سووتەمەنی بەردینی کە وەکڕ ڕێپێوانێکی گورە بەڕێوە چوو داوایان لە حکومەتەکان کرد تاکو بە تەنگ پرسی کەشوهەوا بێن لەبەر ئەوەی چی تر بەشەرییەت ناتوانێت لە بەرانبەریدا شتێکی ئاوا بکات و دەستەووەستان دەمێنێتەوە.

شەقامەکانی بێلێم  دوێنێ شەممە بە دروشمی جوان و ڕەسەن و گۆرانی کلاسیکی بەڕازیلی و داوای دادپەروەری ژینگەیی دەکرا و دەنگی دایەوە، کاتێک کە ئەم ئاپوورایە ڕێپێوانیان کرد بۆ داوای کردەوەی بەپەلە سەبارەت بە قەیرانی کەشوهەوا و سروشت. چالاکوانان لە سەرانسەری جیهانەوە هاتبوون و لە شاری میوانداری ئەمازۆنی COP30 کۆبوونەوە و داوای لە دانوستانکاران کرد کە زیاتر کار لەسەر ئوە پرسەیە بکەن تاکو خەڵکی هیوای زیاتری بە کۆبوونەوەکان هەبێت .

ڕاکیل واپیچانا بۆ بەشداریکردن لە ڕۆرایما نۆ کاتژمێر بەڕیوەبوو، تابلۆیەکی هەڵگرتبوو کە لەسەری نووسرابوو: “با خەبات بکەین. من لێرەم بۆ گەلەکەم و خاکەکەم و ڕووبارەکانمان و باوباپیرانمان، بەردەوام هەڕەشەی کانگا و بازرگانی کشتوکاڵی و لەشکرکێشی وشکانیمان لەسەرە، دەبێت شەڕ بۆ مانەوەمان بکەین.”

هێلێنا ڕامۆس چالاکوان لە هاوپەیمانی ڕێکخستنی بنەڕەتی بەڕازیلی ئامازۆنیا دا وتی: “ئێمە بەو پەیامەوە هاتووین کە پێویستمان بە دارایی کەشوهەوا هەیە بۆ ئەو کەسانەی لە ئەمازۆن دەژین.”