ناڕەزایی دژ بە سەرۆکی مەکسیکۆ لە لایەن نەوەی زێدەوە، نەوەی Z  

16/11/2025

لە ڕۆژی یەکی ئەم مانگەدا ، نۆڤەمبەر ، سەرۆکی شارەوانی شاری Uruapan’ کارلۆس ئەلبێرتۆ مەنزۆر تیرۆر کرا ، لای خەڵکی هۆکاری تیرۆرکردنەکەی بە ڕاگەیاندنی جەنگ دژ بە مافیاکانی مادە هۆشبەرەکان دازانرێت . 

ئە م تیرۆرە بە هەزاران کەسی دوێنێ شەمە ، 15 ی مانگ، لە شاری مەکسیکۆ هێنایە سەر شەقام دژ بە  سەرۆکی مەکسیکۆ، دواتر لە بەردەم کۆشی نەتەوەییدا کە خودی سەرۆک لەوێدا دەژی خڕبوونەوە و دەیانویست هێڵی ئاسایشی پۆلیس بشکێنن

ڕۆزا ماریا ئەڤیلا، بریکاری خانووبەرەی تەمەن 65 ساڵ کە لە ویلایەتی میچۆاکانەوە هاتبوو بۆ بەشداریکردن ، دەڵێت: “ئەو پیاوێک بووە کە ئەفسەری دەناردە ناو شاخەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی تاوانباران، ئەو بوێری ئەوەی هەبوو ڕووبەڕوویان ببێتەوە.”

لەبەرگریکردنی پۆلیس لە سەرۆك و  کۆشکەکە و بەکارهێنانی توندووتیژی خۆپیشاندەران هاواریان دەکرد بە سەریاندا و دەیانوت ، ” دەبوو بەم شێوەیە بەرگریتان لە کارلۆس مانزۆ بکردایە و بتانپاراستایە “

 لە خۆپشاندانەکەدا 120 کەس بریندار بوون کە زیاتر لە 100 کەسیان پۆلیس بوون .