ڕاپۆرتەکان نیشانی دەدەن کە بزنس و ژینگە بە دوو ئاقاری دژ بە یەکدا دەڕۆن

30/10/2025

ڕاپۆرت و توێژینەوەکان ئەوەمان بۆ ڕووندەکەنەوە نەك هەر گەشەی زیاتری بزنس دژ بە ژینگەیە، بەڵکو دژ بەمانەوەی ژیانی بەشەرییەتیشە. ئاشکرایە کە بزنس لەسەر حسابی ژینگە گەشە دەکات، واتە وێرانکردنی ژینگە و جەنجاڵکردنی ژیانی خەڵکیش .

لە ڕاپۆرت و توێژینەوەیەکی ئۆکسفامدا ئەو ڕاستیانەی سەرەوە و زیاتریشمان بۆ دەدردەکەوێت.  لەو ڕاپۆرتەدا ئۆکسفام دەڵێت، سوپەر دەوڵەمەندەکانی ئەمریکا سەلامەتی هەسارەکە وێران دەکەن . بەپێی شیکارییەک کە بۆ گاردیانی بەریتانی کراوە داتاکان دەریدەخەن دەوڵەمەندترین 0.1%ی ئەمریکا 4000 جار لە بەرانبەر هەژارترین وڵاتانی جیهان کە لە سەدا 10 جیهانن CO2 دەسوتێنن.

ئەم ملیاردێر و فرە ملیۆنێرانە کە دەوڵەمەندترین 0.1%ی دانیشتوانی ئەمریکا پێکدەهێنن، هەروەها بە ڕێژەی 183 هێندەی تێکڕای جیهانی لە فەزای کەشوهەوای سەلامەتی هەسارەکەماندا وێران دەکەن.

 داتاکە لەلایەن ئۆکسفام و دامەزراوەی ژینگەی ستۆکهۆڵمەوە بەر لە لوتکەی کەشوهەوای Cop30 کە لە مانگی ئایندەدا لە بەرازیل دەبەسترێت بەرهەم هێنراوە، تیشک دەخاتە سەر ئەو بۆشاییەی نێوان دەوڵەمەندە کاربۆنخۆرەکان کە زۆرترین بەرپرسیارن لە قەیرانی کەشوهەوا و هەژارانی بەرکەوتەی گەرما، کە تووشی خراپترین دەرئەنجامەکان دەبن.

ئەوە دەردەخات  دەوڵەمەندترین 0.1% ڕۆژانە بە تێکڕا 2.2 تۆن CO2 دەردەکەن، کە یەکسانە بە کێشی ئۆتۆمبێلی جۆری SUV.  هاوکاتیش هاووڵاتییەکی سۆماڵ ڕۆژانە تەنها 82 گرام CO2 دەسوتێنێت، کە بەزەحمەت بارستەی یەک تەماتە یان نیو کوپ برنجە. لە نێوانیاندا تێکڕای هەموو کەسێک لەسەر هەسارەکە ڕۆژانە 12 کیلۆگرامە، کە نزیکەی هێندەی تایەی ئۆتۆمبێلی ستاندارد قورسە.

توێژینەوەکە کە ڕۆژی چوارشەممە بڵاوکراوەتەوە، دەرکەوتووە کە 308 لە ملیاردێرەکانی جیهان ژمارەی دەردانی CO2 یان بەیەکەوە، ئەگەر بکرێنە ولاتێك، ئەوە دەیانکاتە 15 هەمین وڵاتی پیسکەری لیستەکە لە جیهاندا.

دابەشبوونی گەورەی کاربۆن لە ماوەی 30 ساڵی ڕابردوودا گەشەی کردووە. لە ساڵی 1990وە پشکی دەردانی گازی ژەهراوی دەوڵەمەندترین لە سەدا 0.1  بە ڕێژەی 32% زیادی کردووە، لە کاتێکدا پشکی هەژارترین 50% بە ڕێژەی لە سەدا 3 دابەزیوە. ئەمیتاب بێهار، Amitabh Behar ، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری دەزگەی  ئۆکسفامی جیهانی دەڵێت: قەیرانی کەشوهەوا قەیرانی نایەکسانییە. ” هەرە تاکە  دەوڵەمەندترینەکانی جیهان لە لەناوچوونی کەشوهەوادا پارە و قازانج دەکەن، ئەمەش زۆرینەکەی جیهان بەجێدەهێڵێت کە دەرئەنجامە کوشندەکانی دەسەڵاتە کۆنترۆڵنەکراوەکەیان هەڵبگرن.”

لە ڕاپۆرتەکەدا دەرکەوتووە کە نزیکەی 60%ی وەبەرهێنانە ملیاردێرەکان لە “کەرتەکانی کاریگەری بەرزی کەشوهەوا”دان، وەک کۆمپانیاکانی کانگا یان نەوت و گاز. ئەمەش بە ڕێژەی 11 خاڵ زیاترە لە وەبەرهێنەری ئاسایی.

لە ئەمریکا، ڕاپۆرتەکەی ئۆکسفام ئاماژەی بەوە کردووە کە کۆمپانیاکان ساڵانە بە تێکڕا 277 هەزار دۆلار بۆ لۆبیکردنی دژە کەشوهەوا خەرج دەکەن، کە کۆمپانیاکانی نەوت و غازی سروشتی سەرکردایەتی دەکەن.

 لە دوایین لوتکەی 29 ی کەشوهەوا لە باکۆ، 1773 لۆبیکاری خەڵوز و نەوت و گاز هەبوون، کە بەشێکی گەورەترە لە هەموو وڵاتان جگە لە سێ وڵات. گروپەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەمە بووەتە هۆی سووكکردنی سزاکان بۆ دەرهێنەرە گەورەکان، پاشەکشەکردن لە پابەندبوونە نێودەوڵەتییەکان بۆ گواستنەوە دوور لە سووتەمەنی بەردینی، هەروەها تەحەددای ناوخۆیی بۆ باجی کاربۆن و یاسادانان کە بۆ کەمکردنەوەی دەردانی گازی ژەهراوی داڕێژراون.

ئۆکسفام دەڵێت لەوەش نیگەرانکەرتر، ڕەوتی بەخشەرە دەوڵەمەندەکانە کە پارە بۆ بزووتنەوە ڕاستڕەوە توندڕەوەکان و ڕەگەزپەرستەکان دابین دەکەن کە نوکی ڕمن لە بەرامبەر سیاسەتەکانی سفرکردنەوەی تۆڕی خەڵوزی بەردینی. لێکەوتەکانی کوشندەن. ڕاپۆرتەکە حیساب دەکات کە دەردانی گازی ژەهراویەکانی دەوڵەمەندترین 1% بەسە بۆ ئەوەی ببێتە هۆی مەزەندەکردنی 1.3 ملیۆن مردن بەهۆی گەرماوە تا کۆتایی سەدەکە، هەروەها 44 تریلۆن دۆلار زیانی ئابووری بە وڵاتانی کەمدەرامەت و  و مامناوەند داهات تا ساڵی 2050.  ئازارەکان بە ڕێژەیەکی ناڕێژەیی لە باشووری جیهانی بەرزە، کە ئەو بەشەی جیهانە کە کەمترین تاوانبارە بۆ تێکچوونی کەشوهەوا.

هەروەها دەردانی گازی ژەهراوی و سوپەر دەوڵەمەندەکانی  جیهان زیاتر لە ئامانجەکانی ڕێککەوتنی کەشوهەوای پاریس دوور دەخاتەوە بۆ ڕاگرتنی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی بۆ نێوان 1.5C بۆ 2C لە سەرووی ئاستی پێش پیشەسازییەوە.

بە دەرچوونی ئەو ڕاپۆرتە بیڵ گەیت لە یاداشتەکەی ڕۆژی دووشەممەدا، وتی: “هەرچەندە گۆڕانی کەشوهەوا لێکەوتەی جددی دەبێت – بەتایبەتی بۆ خەڵکی هەژارترین وڵاتەکان – بەڵام نابێتە هۆی لەناوچوونی مرۆڤایەتی. مرۆڤەکان دەتوانن لە زۆربەی شوێنەکانی سەر زەویدا بژین و گەشە بکەن بۆ داهاتوویەکی نزیک.”

دواتریش نوسی: “هەرچەندە گۆڕانی کەشوهەوا زیاتر لە هەموو کەسێک زیاتر ئازاری خەڵکی هەژار دەدات، بەڵام بۆ زۆرینەی ڕەهایان ئەوە تاکە مەترسی یان تەنانەت گەورەترین مەترسی نابێت بۆ سەر ژیان و خۆشگوزەرانییان”. “گەورەترین کێشەکان هەژاری و نەخۆشییە، هەروەک چۆن هەمیشە هەبووە. تێگەیشتن لەم شتە ڕێگەمان پێدەدات سەرچاوە سنووردارەکانمان لەسەر دەستێوەردانەکان چڕ بکەینەوە کە زۆرترین کاریگەرییان دەبێت بۆ لاوازترین کەسەکان.”