شەپۆلی ناڕەزایی و خۆپیشاندانەکان گەیشتە فلیپین

22/09/2025

لەو پۆستەی کە لەسەر ناڕەزایی خەڵکی نیپاڵ کردمان ، لە یەکێك لە خاڵە ئەرێینەکانی ئەوێدا وتبوومان کە دەبێتە هاندەرێك بۆ خەڵكی وڵاتانی دیکە کە لە کاتێکدا ناڕەزاییەکان سەرکەوتوو بوون.

زۆری پێنەچوو دوێنی یەکشەمە، ٢١ی مانگ ،  ئەو شەپۆلە گەیشتە فلیپین بە سەدان هەزار کەس هاتنە سەر شەقامەکان دژ بە گەندەڵی و گەندەڵکاران ، بووە لافاوی تووڕەبوون و ڕاپەڕین دژ بە بەرپرسان و گەندەڵكەاران کە بە ملیارەها دۆلار کە گوایە لە پڕۆژەکانی فریاگوزاری ساختەدا خەرجیان کردووە کەچی چووەتە تەنکەی گیرفانیانەوە.

بە گوێرەی زانیارییەکان یاسادانەران و بەرپرسان لە بەرامبەر گرێبەستەکاندا پارەیەکی بێ شوماریان خستۆتە گیرفانی خۆیانەوە ، ئەمە لە کاتێکدا کە ئەو پارەیەی کە بۆ پڕۆژە گرنگەکان کە مەبەست لێیان پاراستنی وڵاتەکەیە لە زیانەکانی لافاو نەگەیشتوونەتە ئەنجام.

ئەو پارەیەی کە بە حساب لە دوو ساڵی ڕابوردوودا بۆ بەرگریکردن لە  لافاو بەکارهێنراوە بە ١.٤٨ ملیار پاوەند خەمڵێنراوە کە لە پرۆژەکانی کۆنترۆڵکردنی لافاودا بەکارهێنراوە. کۆمپانیای گرینپیس مەزەندەی کردووە کە تێچووی ئەم کارە زیاترە و دەڵێت زیاتر لە ١٣ ملیار پاوەند لە ساڵی ٢٠٢٣دا لە پڕۆژەکانی پەیوەست بە کەشوهەواوە وەرگیراوە.

ئەو تۆمەتانە کە وڵاتەکەیان هەژاندووە، بۆ یەکەمجار لە مانگی تەمموزدا سەریان هەڵدا، لە کاتێکدا بارانبارین و زریانەکانی وەرزی گەرما شارۆچکە و شارەکانیان بەسەردا هاتبوو، ئەمەش بووەتە هۆی نەهامەتی بۆ ملیۆنان کەس. فلیپین ساڵانە بە تێکڕا ٢٠ زریانی گەورەی تێدا ڕوودەدات، ئەمەش وایکردووە ببێتە یەکێک لە وڵاتە لاوازەکان بۆ کارەساتی سروشتی.

خۆپیشاندانەکان تا ڕادەیەکی زۆر ئاشتیخوازانە بوون، هەرچەندە پۆلیس ٧٢ کەسی دەستگیرکرد لە دوو ڕووداوی جیاوازدا کە ٢٠ کەسیان کەم تەمەن بوون،هاوکاتیش باسی برینداربوونی  ٣٩ ئەفسەری پۆلیس دەکرێت.

ناڕەزایەتییەکانی ڕۆژی یەکشەممە لە ڕۆژێکی مێژوویی گرنگدا بەڕێوەچوون: لە ٢١ی ئەیلوولی ساڵی ١٩٧٢ باوک و هاوناوی سەرۆک مارکۆس، دیکتاتۆری کۆچکردوو فێردیناند مارکۆس، یاسای سەربازیی سەپاند بۆ ماوەی ١٤ ساڵی دیکە دەستی بەسەر دەسەڵاتدا گرت، ئەو تۆمەتبارە بە تاڵانکردنی بڕی ١٠ ملیار دۆلار.تاوانبار کرا.