19/09/2025
دوێنێ ، ٥شەمە، نزیکەی یەک ملیوێن کەس لە شارەکانی پاریس و مارسێلا و نەنتێس و لیوێن و مونتپیلار و هەندێک شاری دیکە ڕژانە سەر شەقامەکان. ئەمە کاتێك بوو کە سەندیکاکان ڕۆژێک چالاکیی مانگرتنیان ئەنجامدا بۆ فشارخستنە سەر سەرۆکوەزیرانی نوێ، سێباستیان لێکۆرنو، بۆ ئەوەی بیر لە ڕێکخستنەوەی بودجە بکاتەوە و کار لەسەر مووچە و خانەنشینی و خزمەتگوزارییە گشتیەکان بکاتەوە.
سۆفی بینێت، سەرۆکی سەندیکای چەپی سی جی تی وتی: “تووڕەیی زۆر گەورەیە، ئیرادەش هەروایە – پەیامی من بۆ بەڕێز لێکۆرنو ئەمڕۆ ئەمەیە: ئەوە شەقامەکانن کە دەبێت بڕیار لەسەر بودجە بدەن”، سۆفی بینێت، سەرۆکی سەندیکای چەپی سی جی تی وتی، لەکاتێکدا سەرۆکوەزیرانی نوێی ماکرۆن لە خەباتدایە بۆ پێکهێنانی بودجەیەک بۆ ساڵی داهاتوو، هەروەها پێکهێنانی حکومەتێکی نوێ.
نوێنەری سەندیکای کەرتی گشتی FSU، وتی: “فەرەنسا یەکێکە لەو چەند وڵاتانەی کە هێشتا سیستەمێکی ئاسایشی کۆمەڵایەتی دروستی هەیە و تۆڕێکی سەلامەتی هەیە بۆ چاودێریکردنی ئەوانەی لە کۆمەڵگادا کە پێویستیان بە یارمەتی هەیە، بەڵام ساڵ لە دوای ساڵ بەهۆی کەمکردنەوەی بودجەوە دەڕووخێت. مووچەی کرێکارانی کەرتی گشتی زۆر کەمە؛ ئێمە ئەم کارە دەکەین چونکە خۆشمان دەوێت و دەمانەوێت خزمەت بە خەڵک بکەین، نەک – بۆ قازانج. لە کاتێکدا لە ڕاستیدا ئەوە کەمکردنەوەی باجی ئیمانوێل ماکرۆنە بۆ ئەو بازرگانانەی کە زیانیان بە دارایی گشتی گەیاندووە ئێمە ئەمڕۆ بە ئاشتیانە ڕێپێوان دەکەین چونکە تەنها دەمانەوێت حکومەت دەست بکات بە گوێگرتن لە ئێمە.”
لە سەرانسەری فەرەنسا ١٤٠ کەس دەستگیرکرابوون. ، لە پەراوێزی گردبوونەوە ناڕەزایەتییەکان لە شاری نەنت لە ڕۆژئاوای ئەو وڵاتە، هەندێک پێکدادان ڕوویدا و پۆلیسیش گازی فرمێسکڕێژیان بەکارهێنا، هەروەها لە شاری لیۆن کە میدیاکانی فەرەنسا ڕایانگەیاند، سێ کەس برینداربوون.
بەهۆی مانگرتنی شۆفێرانی شەمەندەفەر و پاس و ترامەوە پەککەوتن لە گواستنەوەی گشتیدا ڕوویدا، کارمەندانی نەخۆشخانەکان بەشدارییان لە ناڕەزایەتییەکان کرد و لە کۆی ١٠ دەرمانخانە ٩ دەرمانخانە داخران لەکاتێکدا دەرمانسازەکان ناڕەزایەتیان دەربڕی بەرامبەر بە سیاسەتەکانی نرخ. نزیکەی یەک لە شەش مامۆستای قوتابخانە سەرەتایی و ناوەندییەکان مانیان گرت، هەروەها کارمەندانی کانتینی [قاوەخانە و شوێنی خواردن] قوتابخانەکان و چاودێران. چەندین قوتابخانەی ئامادەیی لە پاریسەوە تا ئەمینس و لۆهاڤر لەلایەن خوێندکارانەوە گەمارۆدرابوو. خۆپیشاندەران زیاتر لە 250 خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و لە شارەکانی پاریسەوە تا مارسیلیا، نانت، لیۆن و مۆنپیلیە ڕێپێوانیان ئەنجامدا.
ڕۆژی مانگرتن و ناڕەزایەتییەکان لە کاتێکدا بوو کە لە فەڕەنسا قەیرانی سیاسی ڕوویدا. هەفتەی ڕابردوو ماکرۆن هاوپەیمانی نزیکی خۆی لێکۆرنۆی وەک سێیەم سەرۆکوەزیرانی عێراق لە ماوەی ساڵێکدا دەستنیشانکرد، دوای ئەوەی دوو کەسەکەی پێشوو – فرانسوا بایرۆ و میشێل بارنیەر – لەلایەن پەرلەمانەوە لە پۆستەکانیان دوورخرانەوە لەکاتێکدا ناکۆکی تاڵ لەسەر کەمکردنەوەی بودجە. لێکۆرنو دوای ئەوەی بایرۆ، سەرۆکی ناوەندیی پێش خۆی، لە ٨ی ئەیلولدا دەنگی متمانەی لەدەستدا بەهۆی پلانە ناپەسەندەکەی بۆ فشاری بودجەی ٤٤ ملیار یۆرۆ (٣٨ ملیار پاوەند) و بەرنامەی خۆپارێزی بۆ کەمکردنەوەی قەرزی گشتی فەرەنساو هەروەها پلانی دوو ڕۆژ کەمکردنەوی ڕۆژانی پشوو[عوتڵە] لە ساڵێکدا.
