10/09/2025
ناڕەزایەتییەکان لە پایتەختی نیپاڵ لە ڕۆژی سێ شەمەدا پەرەی زیاتری سەند بەهۆی ئەوەی توڕەیی و نائومێدییەک کە ساڵانێکە لەنێو خۆپیشاندەراندا پەنگی خواردۆتەوە. قەدەخەکردنی سۆشیال میدیا لە لایەن حکومەتەوە تەنها دەستپێکردنی ناڕەزاییکەران بوو. سۆشیال میدیا بەشێکی گەورەیە لە ژیانی نیپاڵییەکان.پێكهێناوە. لەڕاستیدا ئەو وڵاتە یەکێکە لە بەرزترین ڕێژەی بەکارهێنەرانی باشووری ئاسیا بۆ هەر تاکێک. خۆپێشاندانەکان بەهۆی بڕیارەکەی حکومەتی هەفتەی ڕابردووەوە بوو بۆ قەدەغەکردنی 26 پلاتفۆرمی سۆشیال میدیا، لەنێویاندا واتسئەپ، ئینستاگرام و فەیسبووک، بەهۆی ئەوەی وادەی دیاریکراوی ناو تۆمارکردنیان جێبەجێنەکرد.
قەدەغەکردنی سۆشیال میدیا دوای ئەوە هات کە حکومەتی نیپاڵ وادەی حەوت ڕۆژی بە کۆمپانیاکانی سۆشیال میدیا دا بۆ ناو تۆمارکردن و پابەندبوون بە ڕێسا نوێیەکان. جگە لە پێنج کەس، هەموویان نەیانتوانی لە کاتی خۆیدا ناویان تۆمار بکەن و لە ئەنجامدا فەیسبووک، ئینستاگرام و واتسئەپی مێتا، یوتیوبی ئەلفابێت، تێنسێنت و سناپچاتی چین، پینتەرسێت و ئێکس تا نیوەی شەوی پێنجشەممە بلۆک کران. بڕیارەکەی حکومەت توڕەیی گەنجانی نیپاڵ لێکەوتەوە، زۆرێک لەوانە وەک هەوڵێک بۆ سەرکوتکردنی ڕەخنەکانیان لە حکومەت زانی.. ڕاکشا بام، تەمەن 26 ساڵ، دەڵێت: “ئەو گەندەڵییەی کە هەموو ئاستێکی وڵاتی گرتۆتەوە، دەبێت کۆتایی بێت، بەڵام لەبری ئەوەی ئەو گەندەڵییە ڕابگرن، فەزای مەدەنیی نەوەی ئێمەیان داخست، هەر بۆیەش ژەنەڕاڵ ز لە یەک شوێن کۆبووەوە”.
پشتبەستنی حکومەتی نیپاڵ بە حەواڵەی پارە و ناردنی پارەی دوو ملێوێن کەسی کە لە وڵاتانی دیکەن بۆ کەس و کاریان تا ڕادەیەك باش بووە بۆ ئابووری نیپاڵ .
نیپاڵ زۆر پشت بەو حەواڵە دەبەستێت کە ئەو کرێکارانە لە دەرەوەی وڵات دەینێرن بۆ ماڵەوە. لە ساڵی ٢٠٢٤دا ئەو ١١ ملیار دۆلارەی کە ناردوویانە زیاتر لە ٢٦%ی ئابووری وڵاتەکەی پێکهێناوە. بەو پارەیە خواردن و دەرمان دەکڕرێت و منداڵان دەنێررێتە قوتابخانە لە نیپاڵ.
لەگەڵ دەست لەکارکێشانەوەی سەرەك وەزیران و چەندوەزیرێکی هێشتا خۆپیشاندان و ناڕيزاییەکانی ئەوێ هەر بەردەوامە تا ڕادەی ئاگربەردانە پەڕلەمان و فەرمانگەکانی حکومەت و ماڵی سیاسەتمەداران.
لە دەرفەتی نەبوونی کاردا ڕۆژانە زیاتر لە هەزار گەنج لە پیاو و ژن وڵات بەجێدەهێڵن بۆ خزمەتکردنی گرێبەستە درێژخایەنەکان لە وڵاتانی دەوڵەمەند بە نەوتی کەنداوی فارس و مالیزیو دەیان هەزار کەس لە هیندستان وەک کرێکاری کۆچبەری وەرزیی کاردەکەن. داتاکانی حکومەت دەریدەخەن کە ساڵی ڕابردوو زیاتر لە ٧٤١ هەزار کەس وڵاتەکەیان بەجێهێشتووە، بە شێوەیەکی سەرەکی بۆ دۆزینەوەی کار لە بواری بیناسازی یان کشتوکاڵدا.
تا دوێنی ٣شەمە 19 خۆپیشاندەری دژە گەندەڵی لە تێکهەڵچوونەکانی ڕۆژی دووشەممە لەگەڵ پۆلیسدا گیانیان بەخت کردووە، هاوکاتیش بەرپرسانی زیندانەکە ڕایانگەیاندووە، 900 زیندانی توانیویانە لە دوو زیندان لە ناوچەکانی ڕۆژئاوای نیپاڵ هەڵبێن. خۆپیشاندانەکان بەهۆی قەدەغەکردنی پلاتفۆرمی سۆشیال میدیاوە دەستیپێکرد.
پێدەچێت نزیکەی 200 کەس لە پێکدادان لەگەڵ پۆلیس برینداربووبن، کە گازی فرمێسکڕێژ و تۆپی ئاو و گوللەی زیندوویان بەکارهێناوە، لە کاتێک خۆپیشاندەران بەسەر دیوارەکانی پەرلەمان و باڵەخانە فەرمییەکانی دیکەدا ڕۆیشتوون.
لە شاری کاتماندۆش ژمارەی خۆپیشاندەران لە زیادبووندایە. زۆرێک لافیتەیان هەڵگرتووە و دروشم دەڵێنەوە و داوای گۆڕانکاری دەکەن. دوو داواکاری سەرەکییان ڕوون بووە: لابردنی قەدەغەکردنی سۆشیال میدیا لەلایەن حکومەتەوە کە ئێستا ڕوویداوە و بەرپرسان کۆتایی بەو شتانە بهێنن کە پێی دەڵێن “کارە گەندەڵییەکان”. خۆپیشاندەران کە زۆربەیان خوێندکاری کۆلێژن، گەمارۆی سۆشیال میدیایان بەستەوە بە کەمکردنەوەی ئازادی قسەکردن، هەروەها تۆمەتە بەرفراوانەکانی گەندەڵی لەنێو سیاسەتمەداران.
پارێش ڕەوال تەمەن 27 ساڵ ڕایگەیاند، ناڕەزایەتییەکان تاکە ڕێگا بووە بۆ ناچارکردنی گۆڕانکاری. ڕەوال وتی: گەندەڵی ئەوەندە ڕۆشتووە کە سەرکردەکان لاند ڕۆڤەر و فیشەک و ملیۆنان ڕوپیەیان لە ماڵەکانیاندا کۆکردۆتەوە. “ئەوان ئاوی ئاسایی ناخۆنەوە، کارتۆنی ئاوی هاوردەیان هەیە. ئەو هەموو لوکسە لە کوێوە سەرچاوە دەگرێت؟ ئەم سامانە لە کوێوە هاتووە؟ منداڵەکانیان مانگانە پارەیان لە کوێوە بۆ گەشتە گرانبەهاکان دەستدەکەوێت؟ هەر ئەمەش بووە هۆی ئەوەی کە ئەمە کارێکی پێویست بوو. ئێستا وڵات دەتوانێت لەسەر ڕێگای چاکسازی بەرەو پێشەوە بڕوات.” تانۆجا پاندی تەمەن 24 ساڵ، لەنێو ئەو کەسانەدا بوو کە داوای کرد ئۆلی سەرەك وەزیران و وەزیرەکانی ڕووبەڕووی لێکۆڵینەوەی تاوانکاری ببنەوە بەهۆی بەکارهێنانی هێزێکی کوشندە دژی خۆپیشاندەران . ئاماژەی بەوەشکردووە، “ئەمە تەنها مردنی ١٩ گەنج نییە – کوشتنە.” “دەستی حکومەت بە خوێن پەڵە پەڵە سوورە، حکومەت ئەمجارە ناتوانێت لە لێپرسینەوە ڕزگاری بێت.”
