27/06/2024
بۆ یازدەهەمین جار دکتۆرەکانی کە لە ژێر چاودێری دکتۆرە خاوەنئەزموونەکاندا کار دەکەن لە ئەمڕۆوە کە 25 هەزار دکتۆرن بۆ 6 ڕۆژ مانگرتنیان لە سەعات 7 ی ئەم بەیانییەوە، ڕۆژی 5شەمە، دەست پێکرد. مانگرتنەکەیان بەردەوام دەبێت تاکو 02/07 سەعات 7ی سەر لەبەیانی . بە کردنی ئەم 6 ڕۆژە ئەم دکتۆرانە 44 ڕۆژ لە مانگی ئازاری ساڵی 2023 وە تا ئێستا مانیان گرتووە.
مانگرتنی ئەمان بۆ زیادکردنی موچەکەیانە بە بڕی لە سەدا 35 کە لەم ڕێژەیە لەسەدا 26.2 بۆ قەرەبووکردنەوەی زیادنەبوونی موچەکەیانە کە لە ساڵی 2008 وە موچەیاب بۆ زیاد نەکراوە.



پێویستە لە ژوورەوە بیت تا سەرنج بنێریت.