30/01/2024
ئەمڕۆ ، سێ شەمە ، 30/01 سایەقەکانی شەمەنەفەرەکان کە سەر بە نقابەی ئەسلیفن بۆ ماوەی 24 کاتژمێر ماندەگرن لەسەر پرسی مووچە کە بۆ ماوەی 5 ساڵە کرێیان بۆ زیاد نەکراوە .
ئەم مانگرتنە یەکەم مانگرتنە کە بریارە لەم مانگەوە یاسای نوێی دژە نقابە بەسەر ئەم بەشانەی خوارەوەدا بسەپێنرێت : کرێکارانی هەموو بەشەکانی هاتووچۆ، پۆلیس و کارمەندی سەر سنورەکان ، کرێکارانی ئاگرکوژانەوە ، کارمەندان و سایەقەکانی ئیسعافەکانن ، مامۆستایان و کارمەندانی بەشی پەروەردە و پێگەیاندن ، کارمەندانی کە لە بەشی نووەویدا کاردەکەن .
بەگوێرەی یاسای نوێی دژە نقابە ، ئەو نقابانە دەبێت پابەند بن بەوەی کە لە کاتی مانگرتندا دەبێت لە سەدا 40 ی خزمەت پێشکەش بکەن ، ئەمەش یانی تێشکانی مەبەستی مانگرتن ، ئەگەر ئەمە نەکەن دەوڵەت بۆی هەیە بە یاسا بوجەی نقابەکە هەڵپەسێررێت ، ئەو کرێکارانەی کە ئامادە نین فرمانەکە یا یاساکە بەجێبگەیەنن ئەوە دەکرێت زیندانییان بکەن .
ئەمە جگە لەوە کە نقابە دەبێت پێش مانگرتنەکە بە 2 هەفتە ئاگەداری خاوەنکار یا دەوڵەت لە مانگرتنەکەی بکات .


پێویستە لە ژوورەوە بیت تا سەرنج بنێریت.