ڕاگەیاندنی کۆمیسیۆنی پەیوەندییەکانی فیدراسیۆنی نێونەتەوەیی ئەنارکیست CRIFA

نە جەنگ لە نێوان گەلان، نە ئاشتی لە نێوان چینەکان

کۆمیسیۆنی پەیوەندییەکانی فیدراسیۆنی نێونەتەوەیی ئەنارکیست ڕێکەوتی ٤٥ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٣ لە ئەسینا بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی بیرکردنەوە و چالاکیییە کردەییەکانی فیدراسیۆنەکانی خۆمان کۆبووەوە. ئێمە لە ئێستا بەتایبەتی لەبواری ڕامیارییە دژە میلیتاریستییەکان (دژە سەربازییگەرییەکان) چالاکی دەکەین، لەوانە توندبوونەوەی جەنگەکانی ئەم سەردەمە، کە ناسراوترینیان پێکدادانە سەربازییەکانی غەززە و ئۆکرانیا و سودان دەبن. ئەوە کێشەیەکی جیهانییە و نابێت لەبیربکرێت.

جەنگ هەرگیز چارەسەر نەبوە، بەڵکو ئامرازێکی دەستی سەرمایەداری و دەوڵەتە بۆ بەرهەمهێنانەوەی شێوازەکانی دەسەڵاتداریی و بەهرەکێشیی و پیاوسالاریی و چەوساندنەوە. جەنگ هۆکاری بەهێزبوونی دەسەڵات و پلەبەندییە. کەسانێکی زۆر لەبارەی تاوانەکانی جەنگ دەدوێن، بەڵام ئێمە دەڵێین جەنگ هەمیشە تاوانە. هەموو جەنگەکان تاوانن دژی مرۆڤەکان و هەردەم بۆ پاساودانەکان و ڕەواجدان و ڕەواکردنی لە دەرىرینەکانی وەک ناسیۆنالیزم کەڵک وەردەگیردرێت، ئەوە لە بارێکدا کە مرۆڤەکان لەلایەن کەمینەیەک بەهرەکێشیی دەکرێن. سەرمایەداریی و دەوڵەت بۆ شێواندن و شاردنەوەی ململانێیە کۆمەڵایەتییەکان، هەوڵدەدەن لە ڕێگەی ئەو پڕوپاگەندە جەنگییانەوە بە دژکردنی دژی هێندێکی دیکە، بە خۆشباوەڕیی بەرژەوەندی هاوبەشی هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵ پەرەبدەن.

ئێمەی ئەنارکیستەکان دژی هەموو سنوورەکان و دەوڵەتەکان و سوپاکان و بنەمای سەروەریی وڵاتیی هەین. ئێمە بیرۆکەکانی خۆمان لەبارەی هاوپشتی نێونەتەوەییانە پێشنیار دەکەین و چالاکانە لە هەموو قوربانیانی جەنگ و گشت کەسانێک کە لە هەموو لایەکەوە جەنگ ڕەتدەکەنەوە، پشتگیری دەکەین: ناڕازیان، کەسانی هەڵهاتوان، تێکدەران و کەسانێک کە خۆیان لە جەنگ ڕزگار دەکەن.

ئێمە لە هەموو ئەو هەنگاوە دژەمیلیتێرییانە پشتیوانی دەکەین، کە لەتەک بنەما ئەنارشیستییەکانی ئێمە تەبا هەن، هەر وەها لەو گرووپ و کەس و کۆمەڵانە پشتیوانی دەکەین، کە بەرەنگاری جەنگ دەبنەوە و سەرەڕای هەبوونی جەنگ، بە چالاکی کۆمەڵایەتییەکانی خۆیان بە یارمەتیدانی خەڵک و بەرجەستەکردنی خەباتی کۆمەڵایەتیی و پەرەدان بە کولتوورەکانی دژی سەرکوتگەریی بەردەوامیی دەدەن.

فێدراسیۆنەکانی ئێمە بێجگە لە بڵاوکردنەوەی زانیاری لەبارەی چالاکییەکان دژی میلیتاریزم لە ئاستی نێونەتەوەیی بۆ بەرەنگاربوونەوەی پڕۆپاگەندە جەنگییەکان لە ڕێگەی گۆڤار و ڕادیۆ و میدیا خۆییەکانەوە، خوازیاری پەرەدان بەم چالاکییانە هەین:

– ‘ڕۆژانی جیهانیی چالاکیی دژی هەر جەنگ و میلیتاریزمێکلە ڕۆژانی ١٧٢٥ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٣ https://de.indymedia.org/node/306630

هەفتەکانی دژەمیلیتێریی پۆبلیکۆ لە پاریس ڕۆژانی ٥ تا ٢٦ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٣

http://www.librairie-publico.info/?p=8835

هەڵمەتی دژەمیلیتێریی لە ئیتاڵیا https://umanitanova.org/event/milano-assemblea-antimilitarista-4

ئەوانە بەس چەند نموونەیەکن.

نە جەنگ لەنێوان مرۆڤەکان، نە ئاشتی لەنێوان چینەکان

کۆمیسیۆنی پەیوەندییە نێونەتەوەییەکانی فیدراسیۆنی نێونەتەوەیی ئەنارکیست – CRIFA

ئەسینای٥ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٣

[Original Text publish on 20 novembre 2023 , IFA]
https://i-f-a.org/2023/11/20/ifa-statement-from-crifa-athens-5-nov-2023

COMMUNIQUÉ IFA issu du CRIFA Athènes du 5 Novembre 2023

Nessuna guerra tra i popoli, nessuna pace tra le classi – Comunicato CRIFA

DECLARAÇÃO DA INTERNACIONAL DE FEDERAÇÕES ANARQUISTAS – ATENAS, 5 DE NOVEMBRO DE 2023

Призив за действие срещу войната и милитаризма

Kurdî/Sorani: IFA-Statement-from-CRIFA-Athens-5-Nov-2023_kurdish_Sorsni.pdf

Persian: IFA-Statement-from-CRIFA-Athens-5-Nov-2023_persian.pdf

Atény: Prohlášení Internacionály anarchistických federací

IFA Statement from CRIFA Athens 5 Nov 2023