30/07/2023
خۆ پیشاندان و پرۆتێستەکان دژ بە سەرەوکوەزیرانی ئیسرائیل بەردەوەمە و لە ئێستادا شێوەیەکی دیکەی وەرگرتووە کە ئەویش یاخیبوونە لە بڕیارەکانی نەتەنیاهو و هاوحوکمڕانانی.
“هیچ بژاردەیەکی تر نییە جگە لە ڕەتکردنەوەی خزمەتگوزاری. تا ئێستا خۆپیشاندانەکان شکستیان هێناوە: حکومەت بەبێ گوێدانە ئەوە، ئەوەی ویستی کردی . دەبێت ڕێوشوێنی توندتر بگرینەبەر”، یایر گۆڵان، جەنەڕاڵێکی ئیحتیات و جێگری پێشووی وەزیری ئابووری پارتی مێرێتزی چەپ وای وت. ئاماژەی بەوەشکردووە، “خەڵک دەزانن چۆن ئەولەویەتەکان دابنێن. چی ڕوودەدات ئەگەر هەڕەشەیەکی دەرەکی بێتە پێشەوە، پێشبینیکردنی ئەوە قورسە، بەڵام لە ئێستادا ئەولەویەتی یەکەم ئەوەیە کە ئیسرائیل وەک دەوڵەتێکی دیموکراسی بمێنێتەوە و شەڕی ئەم حکومەتە بکات”.
ئیسرائیل نزیکەی 465 هەزار ئیحتیاتی هەیە کە ئەم هێزە بە هیزی خەڵك ناوزەدکراوە لە سەردەمی دروستبوونی دەوڵەتی ئیسرائیلەوە لە لایەن دەیڤد بێن گیورونەوە دروست کراوە. ئیحتیاتەکان ساڵانە هەتا لە سەردەمی ” ئاشتیشدا” لانی کەم دوو مانگ بانگ دەکرێنەوە بۆ خزمەتکردن لە سووپادا. فەلەستینییەکان لەم ” خزمەتە” بەخشراون .
لەم مانگەدا زیاتر لە 10 هەزار ئیحتیات نامەیەکی گشتییان واژۆ کرد و دەڵێن داوای ئازادکردنیان لە خزمەت دەکەن ئەگەر هاوپەیمانییەکە یەکەم توخمە سەرەکییەکەی یاساکە بخاتە پێشەوە – کە ڕۆژی دووشەممە لە کنێست بە ئەنجامی 64 بۆ سفر پەسەندکرا دوای هەموو ئەندامێکی حکومەت دەنگی پێدا و ئۆپۆزسیۆن وەک ناڕەزایەتییەک بایکۆتی دەنگدانی کرد.
چەند سەد ئیحتیاتێکی دیکە پێشتر فەرماندەکانیان ئاگادار کردووەتەوە کە چیتر نایانەوێت بانگهێشت بکرێن بۆ خزمەتکردن.
هاوکاتیش هەندێك لە فڕۆکەوانەکان ڕایانگەیاندووە کە بۆیکۆتی کارەکەیان دەکەن تاکو حکومەت لە بڕیارەکەی پەشیمان دەبێتەوە .



پێویستە لە ژوورەوە بیت تا سەرنج بنێریت.