28/07/2023
گروپی جەست ستۆپ ئۆیل لە بریتانیا Just Stop Oil دوای ڕەخنەی پۆلیس لەسەر تێچووی پۆلیسی سەبارەت بە خۆپیشاندانەکانییان وەڵامەکەیان ‘ئێمە بە هێمنی نامرین’، .
پۆلیس دەڵێت هەڵمەتێکی 13 هەفتەیی لەلایەن گروپی جەست ستۆپ ئۆیلەوە زیاتر لە 7.7 ملیۆن پاوەندی تێچووە، لەکاتێکدا ئەفسەرێکی باڵای پۆلیس چالاکییەکانی ئەم گروپەی بە تاوان زیاتر لە ناڕەزایەتی دەربڕیوە.
. بەڵام گروپی چالاکیی کەشوهەوای دژە سووتەمەنی بەردینی بەرپەرچی داوەتەوە وتیان ” لێدوانەکانی پۆلیس ئاماژەیەکی ڕوونن کە ئێستا ناڕەزایەتی شەرعی وەک تاوانێک مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت”
ئەم گروپە لە ماوەی ئەم 13 هەفتەیەدا 515 ناڕەزایەتییان ئەنجام داوە و لە کەناڵی LBC بڵاویکردەوە، لەنێویاندا 13 هەفتە ڕێپێوانی بەردەوامی خاو لە زۆرێک لە ڕێگا سەرەکییەکانی لەندەن، هەروەها وەرزشی گەورەی باڵایان لەگەڵ ڕووداوە کولتوورییەکاندا پەكخستووە.
تا ئێستا زیاتر لە 270 کەس لەم گروپە دەستگیرکراون و هێشتا ش هیچ نیشانەیەکی خاوبوونەوە نیشان نادات، لەگەڵ کارە بەرزەکانی ئەم دواییە کە چالاکوانەکانی تێدا بەشداربوون کۆڵیان نەداوە.
هەر لەو ڕاگەیاندنەدا پۆلیس دەڵیت ” هەموو ڕؤژێك ئێمە زیاتر لە 150 ئەفسەرمان هەیە کە بە شێوەیەکی ئاسایی پۆلیسی کۆمۆنێتییە ناوخۆییەکان لە لەندەن ناوچەکانی دەوروبەریدا دەکەن”. پۆلیس ئاماژەشی بەوە کردوە و دەڵێت ” یەکێک لەو تەحەددایانەی لەگەڵ گروپی جەست ستۆپ ئۆیلدا هەمانە ئەوەیە کە پێمان ناڵێن لە کوێ ناڕەزایەتی دەردەبڕن، پێمان ناڵێن کەی ئەم کارە ئەنجام دەدەن، بەشداری ناکەن لەگەڵماندا………. کردەوەکانی ئەم گروپە بەڕاستی ناوازەن لەڕووی ناڕەزایەتییەوە” هاوکایش ڕاگەیاندنەکەی پۆلیس ڕەخنە دەگرێت لە گروپەکە و چالاکییەکانیان و دەڵێت “لە هەر کۆمەڵگایەکی دیموکراسیدا، مافی ناڕەزایەتی دەربڕین بەڕاستی و بە قورسی پارێزراوە… بەڵام ئەمە ناڕەزایەتی نییە، ئەمە تاوانە و جیاوازی هەیە.”
لەوەڵامی پۆلیسیشدا لیدوانی گروپ دەڵێت ” ‘ئێمە بە هێمنی نامرین'”


پێویستە لە ژوورەوە بیت تا سەرنج بنێریت.