20/07/2023
بەرزبوونەوەی تێچونی ژیان لە کینیا و بەرزکردنەوەی باج-یش (تەکس) لە لایەن حکومەتەوە بوونە هۆی هاتنە سەر شەقامی خەڵکانێکی زۆر لە نایرۆبی پایتەختی کینیا و چەند شارێکی دیکە. بیانوی حکومەت بۆ بەرزکردنەوەی تەکس ئەوەیە گوایە قەرزی کینیا زۆر بەرزە و هەروەها خەڵکی پیویستی بە هاوکارییە ، بۆیە دەبێت تەکسی بەرزکردۆتەوە.
بە گوێرەی ڕاپۆتێك دوێنێ ، ڕۆژی 4شەمە 2 کەس لە خۆپیشاندەران بە دەستی پۆلیس کوژراون و زیاتریش لە 14 بریندار گەیەنداراونەتە خەستەخانەکان . هاوکاتیش زیاد لە 300 کەس لە لایەن پۆلیسەوە دەسگیر کراون .


پێویستە لە ژوورەوە بیت تا سەرنج بنێریت.