زاهیر باهیر
18/07/2023
کاتێك کە کیری ستارمەر هەڵبژێرراو بە سەرۆکی پارتی کرێکاران گەلێک بەڵینی دا کە لە مانیفێستۆی سەرۆکی پێشوودا ، جێرمی کۆربن ، بوون ، کە بەردەوام دەبێت لەسەر ئەوانە.
بەڵام ئێستا هەر جارە و لە یەکێکیان بە بیانوویەك پەشیمان دەبێتەوە . چەند هەفتەیەك لەمەوبەر لە بەڵێنی دانی مەنحە بە قوتابیانی زانکۆ پەشیمان بوەو ئەگەر بێنە سەر حوکم . لەم ڕۆژانەشدا لە بەڵێنی هەڵوەشاندنەوەی سیاسەتێکی حیزبی موحافیزینی حوكمڕان پاشەکشەی کرد .
پێش ساڵی 2017 خێزانەکانی بریتانیا پارەی بیمەی منداڵانیان بۆ منداڵەکانیان وەردەگرت چەندێك منداڵیان بوایە . بەڵام لە ساڵی 2017 دەدا وەزیری دارایی بریاری دا کە تەنها بۆ 2 منداڵ لە خێزانەکەدا پارە سەرفبکرێت . ئەم سیاسەتەش بوەتە هۆی ئەوەی کە 250 هەزار منداڵ بخاتە حاڵەتی زۆر هەژارییەوە و 850 هەزاری دیکە بەرەو هەژاری بەرێت.
بیانوی سەرۆکی حیزبی کرێکاران و وەزیری دارایی سێبەر ئەوەیە کە پارەیان نابێت و ئەو کاتەی کە ئەو بەڵینەیان دا باری ئابووریی بریتانیا زۆر باشتر بوو لە ئێستا .
ئەوەی کە پێشبینی دەکرێت ئەوەیە کە ئەمان کە هێشتا حیزبی موعارەزەن بەڵێنەکانیان دەشکێنن ئەی کە دێنە سەر حوکم ؟ پێشبینی ئەوە دەکرێت کە کاتێك دێنە سەر حوکم ئەو کاتە ڕەنگە هێڵێکی سەرەکی جیاکەرەوە لە نێوانی خۆیان و حیزبی موحافزین دا نەمێنێت .


پێویستە لە ژوورەوە بیت تا سەرنج بنێریت.