کردنی چالاکی ڕاستەوخۆ بۆ داخوازییە رەواکان لە بەریتانیا مەترسی گەورەی لەسەر  ژیانی چالاکوانانەوە دروست کردووە

زاهیر باهیر

02/06/2023

گۆڕینی بەرەدەوامی یاساکان سەبارەت بە تەسكبوونەوەی ئازادییەکان و بەهێزی هەژموونی میدیا لەسەر خەڵکی ژیانی چالاکوانانی کە لەسەر شەقامەکان چالاکی ئەنجامدەدەن وەکو Just Stop Oil و Extiniction Rebellion  و  ئەوانی دیکە لە مەترسییەکی گەورەدایە .

مەترسییەکە لە پۆلیس نییە بەڵکو مەترسییەکە لە خودی کرێکاران و خەڵکەکەیە کە چۆن دەچن بە گژ خۆپیشاندەران و چالاکوانەکاندا و ئەوەی کە پۆلیس لە هەقەتدا ناتوانێت بیکات و بۆی ناکرێت ئەمان بێ سێ و دوو دەیکەن و ئامادەشن باجەکەشی بدەن .  من چەند جارێک وێنە و ئەو دیمەنانەم لیرەد داناوە .

دوێنێ 5 شەمە ، گروپی Just Stop Oil  لەسەر شەقامێکی لەندەن چالاکییان ئەنجام دا بە ڕاگرنتی سەیارە و ڕێپێوانی زۆر هێواش. بەڵام وەکو لە وێنەکەدا دەیانبینین کە چۆن پاس و ئەوانی دیکە دەیانەوێت چالاکییەکەیان تێکبشکێنن و تەنانەت ئازاریشیان پێبەگەینن بە پاڵپێوەنانیان . ئەمە لە کاتێکدا کە هیچ لە سایەقی ئەو پاسانە ئەو شاحنانە پابەند نین بەوەی کە هەر دەبێت لە وەختدا بگەن شوێنی مەبەست ، دەتوانن بە کەیفی خۆیان ڕاوەستن و تەنانەت سەرخەوێکیش بشکێنن لەبری ئەوەی کە ئازار بە چالاکوانەکان بگەیەنن و خۆشیان بخەنە بەردەم یاسا و دانی  سزا و بەندیکردن . 

گرفتەکە ئێمە خۆمانین نەك سەرمایەداریی ، سەرمایەداری بە بێ کرێکاران ناتوانن یەك ڕؤژ بەردەوامی بدەن بە ژیانیان ، ئەوە کرێکاران کە قازانج دروستدەکەن، پۆلیسن ، سەربازن شوێن داگیردەکەن و خەڵکانی بێتاوان دەکوژن و لەگەڵ برا کرێکارەکانیان دەجەنگن ، ئەوە کرێکارانن پاسەوانی بەندیخانەکانن، ئەوە ئەوانن بەرگری لە زوڵم و زۆر و نادادپەروەری کۆمەڵایەتی و نایەکسانی دەکەن بە پاسەوانیکردنی سیستەمەکە لە هەموو لایەکەوە و بەردەوامیدان پێی .

نەمان بۆ کرێکار و کرێکاریی و  سەرمایەداریی، روخان بۆ هەموو دەسەڵاتێك بە دەسەڵات و دەوڵەتی دیکتاتۆری پڕۆلیاتیارشەوە.

  

May be an image of 2 people, tram, street and text that says "BUILD WAREH N20 YKB"