31/03/2023
ئەمڕۆ، 4شەمە، 31/0/2023 سایەقی بەشێکی زۆر لە قیتارەکانی ئینگلتەرە کە ئەندامی نقابەی ئەسلیف-ن بۆ جارێکی دیکە بۆ 24 کاتژمێر مانگرتنەکەیان دەستپێکرد .
هۆکاری مانگرتنەکەیان داخوازی بەرزکردنەوەی مووچە و کری و مەرجەکانی سەرکار و دەرنەکردن و هێڵانەوەی کرێکارانە . کێشەی نێوانی نقابە و کۆمپانیاکانی قیتارەکان بۆ ماوەی ساڵێكە بەردەوامە ، دواجار حکومەت و ئیدارەی کۆمپانیاکان ڕازیبوون بە بەرزکردنەوە موچە بە ڕێژەی لەسەدا 5 بۆ ئەمساڵ و ساڵی داهاتوش بە ڕێژەی لەسەد 4 . ئەم ڕیژەیە کە لە کاتێکدا ڕێژەی هەڵئاوسانی پارە بە ڕێژەی سەرو لە سەدا 10 یە زۆر کەمە لەمەش زیاتر حکومەت و کۆمپانیاکان پابەند نەبوون بە داخوازییەکانی دیکەی نقابەوە بۆیە نقابە ئەو بڕە زیادەیەی مووچەی ڕەتکردەوە.
ڕۆژی هەینی و شەمە دووبارە مانگرتنی بەشی دیکەی کرێکارانی قیتارەکان دەستپێدەکاتەوە.


پێویستە لە ژوورەوە بیت تا سەرنج بنێریت.