27/04/2023
ئەمڕۆ ، 5شەمە، 27/04 مانگرتنی مامۆستایان لە ئینگلتەرە و ئیرلەندەی باکور دەستی پێکرد . تا ئێستا ئەمە پێنجەم ڕۆژی مانگرتنە لەگەڵ ئەوەشدا ئەو مامۆستایانەی کە وانە بە قوتابیانێك کەا گرفتی تایبەتییان هەیە هەروەها بۆ قوتابییانی کە لە ساڵی خوێندنی 6 و 11 و 13 دان بە هۆی ئامادەکارییانەوە بۆ تاقیکردنەوە، مانگرتنەکە نایانگرێتەوە.
مامۆستایان هەر گرفتی زیادکردنی مووچەیان نییە بەڵکو گرفتی نەبوونی مامۆستاشیان هەیە، واتە شاغیرێکی زۆر کە بە ڕێژەی لە سەدا 37 زیاترە لە ساڵی پار و هەروە بەڕێژەی لە سەدا 93 لە ساڵی 2019 شاغیرەکان زیاترن ، بە واتایەکی دیکە دەبێت ئەم شوێنانە پڕبکرێنەوە کە کارایی فشاری زۆی هەیە لەسەر مامۆستایان و ئاستی زانیاری و پێشکەوتنی قوتابیانیش کە زۆر جار قوتابخانە ناچارە بەوەی کە مامۆستا بە پارەی زیاتر بهێنیت کە خاوانبروانامەی وتنەوەی وانەکان نییە .
لە ئێستادا وەزیری ڕۆشنبیری تەنها ئامادەیە کە 1000 پاوەند بدات بە مامۆستایان و ڕێژەی موچەشیان بە لە سەدا 4.3 بەرزببێتەوە . هەروەها بەڵێنە کە موچەی مامۆستا لە مانگی سێبتەمبەرەوە 30 هەزر پاوەند [ پێش دانشکاندنی باج] بێت . ئەمە لە کاتێکدا کە ئەم ڕێژەیە زۆر نزمە کە بڕی تێچوی ژیان بە ڕێژەی لەسەدا 19.1 سەرکەوتووە .
ئەمان داوای وتووێژ لەگەڵ وەزیردا دەکەن لەو بارەوە ، بەڵام وەزیر و حکومەت ئامادی وتووێژ نین بۆیە مامۆستتایان ماندەگرن تاکو لێدوان لەسەر بەرزکردنەوەی موچەیان بکرێت .


پێویستە لە ژوورەوە بیت تا سەرنج بنێریت.