بزوتنەوەی یاخیبوون لە لەناوچوون لە دوێنیوە ، هەینی، 21/04، دەستیان کردەوە بە کردنی چالاکییە ڕاستەوخۆییەکان بۆ ماوەی 4 ڕۆژ . ئەم بزوتنەوەیە بە هاوکاری 200 گروپی دیکە توانی بە هەزاران کەس بخاتە سەر شەقامەکانی لەندەن. ئەمجارەیان تاکتیکیان گۆڕیوە هەر کۆمەڵێک لەبەردەمیی یەكێك لە ئۆفیسی یا بارەگای وەزارەتەکاندا وەکو بەشی ژینگە و هاتووچۆو کێڵگەوان و ئاژەڵداری و وەستانی پرۆژەی HS2 کە ڕاکێشانی هێڵی ئاسنینە بۆ شەمەندەفەری زۆر خێرا لە نێوانی چەند شارێکدا کە بووەتە هۆی بڕینەوەی سەدەها درەختی بە تەمەن و چۆڵکرنی چەند گوندێك و وێرانکردنی چەند پارك و پارچە زەوەییەك. ئەمە جگە لە گردبوونەوە لەبەردەمی شوێنی نیشتەجێبوونی سەرۆکوەزیران و بەرانبەر پەڕلەمان و شوێنەکانی دیکە .بزوتنەوەکە لەم چالاکییەیاندا دوو داخوازی گرنگیان هەیە و ئینزاری حکومەتیان کردووە کە ئەگەر هەتا ڕۆژی دووشەمە ، 24/04، سەعات 5ی پاشنیوەڕۆ داخوازییەکانیان جێ بەجێینەکات ئەوە چالاکی نادیاری چاوەڕوننەکراوی دیکە دەکەن . ئەو دوو داخوازییەش : یەك : وەستانی دانی مۆڵەتی نوێ بە کۆمپانیاکان لە پرۆسەی پشکنین بۆ نەوت و غاز . دوو: دروستکردنی ئەنجومەنی هاووڵاتیان بۆ ئمێرجنسی .





پێویستە لە ژوورەوە بیت تا سەرنج بنێریت.