23/11/2022
سبەینێ، 5شەمە، 24/11، زیاتر لە 10 هەزار مامۆستا لە سکۆتلەندە ماندەگرن بۆ زیادکردنی مووچەیان . دەزسگای ڕۆشنبیری و پەروەردەی سکۆتلەندە تەنها بە لە سەدا 6.85 ڕازی بووە ، ئەمەش دوای وتووێژێکی زۆر کە لە سەدا 5 وە بۆ ئەو ڕێژەیە کراوەتە لە سەدا 6.85 . مامۆستایان و نقابەکەیان ئەم بڕە پارەیەیان ڕەتکردەوە و پێداگری لەسەر بەرزبوونەوەی مووچەکەیان بە ڕێژەی لە سەدا 10 دەکەن .
هەروەها دەنگیشیان بەوە داوە کە لە 9/12 وە بە هیچ شێوەیەك پۆل و وانە شاغیرەکانی مامۆستایانی هاوەڵیان کە بە هۆکارێك بزر دەبن لە دەوام پڕناکەنەوە لەمەش زیاتر ئامادە نابن کە زیاتر لە یەک کۆبوونەوەیان لە هەفتەیەکدا هەبێت لە دەرەوەی وانە و پۆلەکانیان.
لە سای ئەو بڕە پارەیەی کە پەروەردەی سکۆتلەندە بڕیاری داوە ئەو مامۆستایانەی کە موچەکەیان 40 هەزار و 107 پاوەندە ، موچەکەیان بە بڕی 1926 پاوەند لە ساڵێکدا دەچێتە سەرەوە . ئەوانەشی کە مووچەیان 60 هەزار یا زیاترە ئەوە 3000 پاوەند زیاتر وەردەگرن لە ساڵێکدا.
مامۆستایانی قوتابخانەکانی ئامادەیی کە بڕیارە ڕۆژی 7 و 8 ی مانگی داهاتوو مانگرن ئەوانیش ئاماژەیان بەوە کرد کە ئەو برە پارەی بۆ مامۆستایان زیادکراوە کەمە و مایەی بێ ئومێدییە.


پێویستە لە ژوورەوە بیت تا سەرنج بنێریت.