ناڕەزاییەکانی خوێندکارانی زانکۆکان لە ئێران پێی نایە ڕۆژی چوارامەوە

25/02/2026

خوێندکارانی زانکۆ جارێکی دیکە ورە و هیوایان لە دڵی خەڵکی لە ئێراندا چاندەوە . ئەوە بۆ چوارەم ڕۆژ دەچیت کە ناڕەزاییەکان بەردەوامە .  لە سەرەتادا لە زانکۆی مەشهەد دەستی پێکردو ڕۆژی دووشەمەش تەنییەوە بۆ زانکۆی ئەل زەهرە بەشی داخلییەکەی ، زانکۆی ئەل زەهرە  تایبەتە بە خوێندکارانی کچان .

خوێنداکاران چاونەترسانە دروشمەکانی وەکو ” مەرگ بۆ دیکتاتۆر ” ” بۆ هەر یەكێك دەکوژرێت ، هەزاری دیکە جێیدەگرێتەوە”  ئەو خوێنەی کە رژێنراوە  هەرگیز  وشك نابێتەوە و ناشٶرێتەوە” ” شەڕ دەکەین تاکو ئێران وەردەگرینەوە ”  ” دەبێت بەندییە سیاسییەکان ئازاد بکرێن” خامەنەیی، ئەی زوحاك، ئێمە بە زیندوویی دەتنێژین “

لە دوێنێوە  دەرنگێك بەسیج دەورەی زانکۆکەی داوە ، لەوە ناکات کە هەر ئاوا تەماشاکار بن ، بێ ئەوەی هێڕشیان بکەنە سەر. لە ئێستادا ئەو خوێندکارانەی کە لە خۆپیشاندان و ناڕەزاییەکانی مانگی پێشوودا بەشدارییان کردوەو ناسراون، ڕێگەیان پێنادرێت کە لەسەر خوێندنەکانیان بەردەوام بن .