19/12/2025
هەزاران خۆپیشاندەر ڕژانە سەر شەقامەکانی دەکای پایتەخت و چەند شارێکی دیکە بۆ دەسگیرکردنی بکوژەکانی شەریف عوسمان هادی لە لایەن دەستدرێژکارانی دەمامکدارەوە تەقەی لێکرا.
شەریف عوسمان هادی، سەرکردەی گەنجان بوو لە ڕاپەڕینەکەی ساڵی پارەکەدا کە بووە هۆی کۆتاییهێنان بە حوکمی دیکتاتۆریانەی شیخ حەسینە. تیرۆرکردنی شەریف لە 12ی ئەم مانگەدا بوو لەکاتی دەرچوونی لە مزگەوتێک، لەلایەن دەستدرێژکارانی دەمامکدارەوە تەقەی لێکرا یەکسەر بە کۆپتەر گوێزرایەوە بۆ نەخۆشخانەیەك لە سنگاپوور بەڵام دوێنێ بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لە دەست دا.
بەهۆی ئەوەوە بە هەزاران کەس هاتوونەتە سەر شەقامەکان و چەند بیانیەکی حکومەتیان ئاگر تێبەردا لەگەڵ بارەگەی سەرەکی دوو ڕۆژنامەی پێشەنگی وڵاتەکەیان بە پاساوی ئەوەی کە ئەم دوو ڕٶژنامە سەرەکەییە سەر بە حکەومەتی هیندستانن کە سەرۆکوەزیرانە کۆنەکەی بەنگلادشی ، شێخ حەسینەی ، پاراستووە
شەریف عوسمان -ی 32 ساڵ کەسایەتییەکی سەرەکی بوو لە ڕاپەڕینی ساڵی ڕابردوودا کە کۆتایی بە دەسەڵاتی خۆسەپێنانەی سەرۆکوەزیران شێخ حەسینە هێنا و ڕەوانەی هیندستان کرد. لە هەڵبژاردنی نیشتمانیی شوباتی 2026 خۆی بۆ کورسی پەرلەمان کاندید دەکرد .
ئەوەی ڕوودەدات ئەو ڕاستییە دەسەلمێنێت کە خەڵکی لە بەنگلادش ڕازی نابن بەوەی ناهەقی و تیرۆر بەرابەریان بکرێت ، ئەوان هێشتا ڕۆحی یاخیبوون و بەرەنگاربوونەوەی زوڵم زۆر و کوشتار تێیاندا زیندووە و وا بەئاسانی دانامرکێتەوە .
