پزیشکە مقیمەکانی ئینگلتەرە لە ئەمڕۆوە بۆ 5 ڕۆژ دەستیان بە مانگرتن کرد

14/11/2028

مانگرتنی ئەم هەزاران پزیشکە لە ئینگلتەرە بۆ زیادکردنی مووچەکەیانە بە ڕێژەی لە سەدا 26 کە کرێی سەعاتێکی کارکردنیان لە ئێستادا پێش داشکانی باج تەنها 18 پاوەندە. 

گەرچی ئەم ڕێژەیە بەچاو بەرز دەنوێنێت بەلام لەبەر ئەوەی کە هەڵئاوسانی دراو بەرزە و نرخی پێداویستییەکانی ژیان زۆر هەڵکشاوە و لە مانگی یەکەمی ساڵی داهاتووەوە بەرزتریش دەبێتەوە، داواکردنی بڕی ئەم پارەیە بەو شێوەیە بەرز نییە.  

 مانگرتنەکە لە سەعات 7 ی ئەم بەیانییەوە، ڕۆژی چوارشەمە،  دەستی پێکردووە، ئەمەش لە مانگی ئازاری ساڵی 2023 وە سیازدەهەمین مانگرتنیانە ، دوا مانگرتنیان مانگی تەموزی ئەمساڵ بوو.