15/09/2025
حوکمی دیکتاتەریانەی حکومەتی ئاکەپە و نەبوونی ئازادییەکان و دابەزینی نرخی دراوی تورکی ، لیرە، و هەڵئاوسانی پارە و بێ کاری و پرسی ژنان و فێمێنیزم ببێتە هۆی ئەوەی کە بۆ جارێکی دیکەش شەپۆلێکی خۆپیشاندان و ناڕەزایی جەماوەریانە لە تورکیا ڕووبدات.
دوێنێ، یەکشەمە، بە دەیان هەزار کەس لە بەرەی پارتە ئۆپۆزۆسیوێنییەکانی حکومەتی تورکیا و کەسانی دیکە لەبەر ئەو هۆیانە ڕژانە سەر شەقامەکانی ئەنقەڕە.
بڕیاری دادگا لە ڕۆژی دووشەممەدا کە کۆنگرەی ساڵی ٢٠٢٣ی پارتی کۆماریخوازی گەل (جەهەپە) هەڵبوەشێنێتەوە بەهۆی ناڕێکییە گوماناوییەکانی ڕێکارەکانەوە، دەتوانێت پارتەکە لە قاڵب بداتەوە و بازاڕە داراییەکان بشێوێنێت و کاریگەری لەسەر کاتی هەڵبژاردنی گشتی هەبێت کە بۆ ساڵی ٢٠٢٨ دیاری کراوە. هەروەها دادگا دەتوانێت بڕیارەکە دوابخات.
لە ساڵی پارەکەوە زیاتر لە ٥٠٠ کەس لە جەماعەتی ئۆپۆزۆسوێن کە ١٧ کەسیا سەرۆک شارەوانیین دەستگیر کراون. لەگەڵ نزیكبونەوەی هەڵبژاردنی گشتی کە لە ساڵی ٢٠٠٢٨دایە هێڕشەکانی حکومەتی تورکیا بۆ سەر پارتە موعاریزەکان لەژێر ناوی بنەبڕکردنی گەندەڵی لە زیاد بووندایە.
ئەم هێڕشانە بۆسەر ئەندامانی حیزبە موعاریزەکان و هەر کەسێکی دیکە کە دژ بە حکومەت دەنگ هەڵبڕێت لە فراوانبووندایە. ئەمەش شەپۆلی ناڕەزاییەکانی زیاد کردووە و پێدەچێت ببێتە هۆی دروستبوونی شەپۆلی ناڕەزایی گەورەی جەماوەرییانە .
هۆکارێکی دیکەی بێزاری خەڵکی لە تورکیا جگە لە ئەوانەی کە لە سەرەوە باس کران هۆکاری سیاسەتی دەرەوەی تورکیایە بە دەستوەردان لە سوریا و وڵاتانی دیکە و پشتگیریکردنی هەندێک لە گروپە تیرۆریستییەکان ناڕەزاییەکانی خەڵکی چڕ و پڕ تر دەکات .
بێزاری و ڕك و کینەی ناڕەزاییەکان تا ئەو ڕادەیە کە دەکرێت گۆڕانکاری لە تورکیادا ڕووبدات، ئیتر لە ڕێگەی هەڵبژاردنەوە بێت یا خود لە ڕێگەی دیکەوە، بەڵام ئەوەی ئاشکرایە گۆڕانکاری ڕیشەیی لەڕێگەی هەڵبژاردن و کودەتای جێنڕاڵەکانی سوپاوە ڕوو نادات. گۆڕانکاری ڕیشيیی لە ڕێگای خودی خەڵکەکەوە ڕوودەدات لە ڕێگەی خەباتی ڕاستەوخۆ و دیمۆکراتی ڕاستەوخۆوە سەرهەڵدەدات کە تاکە ڕێگەیەکە کە کۆتایی بە زوڵم و زۆر و نایەکسانی و نادادپەروەری کۆمەڵایەتی و حوکڕانی دەستەبژێر دەهێنێت.
