13/09/2025
پاش چەند ڕۆژێک هاتنە سەر شەقام لەلایەن سەدەها هەزار لە گەنجانی نیپاڵ کە زۆرینەیان تەمەنیان لە خوار ٣٠ ساڵەوە بوو و قوربانیدانی زیاتر لە ٢٥ کەس و برینداربوونی زیاتر لە ٣٠٠ کەس کە داوای دەست لەکارکێشانەوەی سەرەک وەزیران و هەڵوەشاندنەوەی پەڕلەمان وەزیرەکان و ڕادەستکردنیان بە دادگە بۆ داماڵینیان لەو سەروەت و سامانەی کە بە گەندەڵێ دەستیان کەوتووە و لەسەر حسابی خەڵکە ئاساییەکەی ئەوێ توانییان ئەوانەی کە دەیاویست بەدەستی بهێنن.
دوێنێ ڕۆژی هەینی، ١٢ی مانگ درەنگانێك گروپی جێنڕاڵ Z [زێت] ، کە گروپی خۆپیشاندەران و ناڕەزاییکەرانە لەگەڵ جینراڵە عەسکەرییەکان و هەندێک لە پاشماوەکانی حکومەت بە ڕەزامەندی هەموو لایەك ڕێکەوتوون لەسەر هەڵووەشاندنەوی پەڕلەمان و دادگاییکردنی گەندەڵان ئەوانەشی کە دەستیان بەخوێنی خەڵك سوورە وەك سەرەک وەزیرانی لێکەوتوو و وەزیری سوپا و پۆلیس ئاسایش. لە کۆبوونەوی هەمە لایەنەی دوێنێدا هەموو ڕێکەوتن کە Sushila Karki ، سوسیالە کارکی ، ببێتە سەرەك وەزیرانی کاتی و لە مانگی ئازاری ساڵی ئایندەدا هەڵبژاردنی گشتی ئەنجام بدرێت.
ڕازیبوونی گروپی جێنڕال زێت بە دانانی ‘کارکی’ ، لای ئەوان کەسایەتییەکی بەڕێز و بە هەڵوێستی توندڕەوی دژی گەندەڵی ناسراوە، لەلایەن گروپێکەوە کاندید کرابوو کە دەیانگوت ئەوان نوێنەرایەتی ئەو خۆپیشاندەرانە دەکەن کە خۆیان بە gen Z ناودەبەن و Z لەسەر شەقامەکان ئاهەنگیان گێڕا.،
پێشتر وەک یەکەم ژنە سەرۆکی دادوەری نیپاڵ دەستنیشانکرابوو و بە پێشکەشکردنی چەندین بڕیاری باڵا لە دژی وەزیرەکان و پۆلیسی باڵا لە دۆسیەکانی گەندەڵیدا ناسرابوو، لە ئەنجامدا دأە گەندەڵی و بە دادگایی گەیاندن گەیشتە ناو چەقی لایەنە سیاسییە گەورەکانەوە. . دوای خانەنشین بوونی خۆی وەک کەسایەتییەکی دیار لە کۆمەڵگەی مەدەنیدا جێگیر کردبوو، لەسەر پرسەکانی گەندەڵی و خراپەکاری سیاسی لە نیپاڵ قسەی دەکرد
بێ گومان ئەوەی کە دەکرێت ئامانج و هیوای هەموو کەسێك نییە هاوکاتیش چاوەڕوانی ئەوە ناکرێت کە حکومەتی ئایندە زۆر باشتر بێت لەمەی پێشتر کە لە ٢٠١٦دا هەڵبژێرراوە.
لەگەڵ وتنی ئەوەشدا چەند خاڵێکی ئەرێنی لەم ڕاپەڕینەی خەڵکیدا هەبوو:
یەك: خەڵکی نیپاڵ ئەوەیان کرد کە لەئیمکانی کردندا بوو ، واتە نەدەبوو شتێکی نەکردە و ئایدۆلۆجی بسەپێنرێت و دواتر تێشکانێکی گەورەی بە دووادا بێت.
دوو: نیشانی هەموو دەسەڵاتدارە دیکتارۆر و دیمۆکراتەکانی جیهانیان دا کە ناتوانن بە ئارەزوی خۆیان ئەوەی دەیانەوێت بیکەن و بە زۆر بیسەپێنن بەسەر گەلدا، پشوو و چاوەڕوانی سنور و حەدی خۆی هەیە.
سێ: خەڵکی دەکرێت چی تر زوڵم و زۆر و گەندەڵی و خراپی حکومەتێك، دەوڵەتێك قەبوڵ نەکەن و بە خۆیان گۆڕانکاری بکەن داخوازییەکانیان دەستەبەر بکەن. ئەزموونی ڕاپەڕینیان لا دەوڵەمەند دەکات ، قۆناخێکی گەورە تێدەپەڕێنن و ئەمە هەنگاوی یەکەم دەبێت و فێریان دەکات کە سەراپای حکومەتەکان لەژێر هەر ناوێک و دەسەڵاتی هەر چێنێکدا بێت هەمان شت دەبێت و گۆڕانکاری ڕیشەیی دروست نابێت. ئەمە هەنگاوی یەکەم دەبێت بۆ بێ متمانە بوون بە سەراپای دەسەڵاتەکان و دواتر دامەزراندنی دامەزراوەکان کە خەكی خۆی بڕیاری لەسەر دەدا و ئەوەشی کە خۆیان دەیانەێت لە ڕێگای دیمۆکراسی ڕاستەخۆوە بڕیاری لەسەر دەدەن کۆلێکتیڤانە دروستی دەکەن.
