08/09/2025
دەهەزار کرێکار لە کرێکارانی سەندیکایRMT لە ئەمڕۆوە ، دووشەمە ، ٨ی مانگ بۆ ماوەی ٤ ڕۆژ دەستیان بە مانگرتن کرد تاکو سەعاتی کارکردن کەم ببێتەوە کە لە ئێستادا ٣٥ سەعات لە هەفتەیەکدا کار دەکەن ، هەروەها بۆ زیادکردنی موچەکەشیان. ئەم زنجیرە مانگرتنە کە تا ڕۆژی هەینی، ١٢ی مانگ دەخایەنێت نزیکەی هیچ شەمەندەفەرێکی ئەندەرگراوند ناڕوات و کار ناکات ئەمەش کاریگەری لەسەر هاتووچۆ لە ناو شاری لەندەندا زۆر بە جددی دادەنێت .
هاوکاتیش شەمەندەفەرەکانی هێڵی ئاسنی سوکی دۆکلاندز [ ئەوانەی بە بێ شۆفێر کار دەکەن ] لە ڕۆژی سێشەممە و پێنجشەممەدا کارناکەن بەهۆی ئەو مانگرتنانەی کە بە هۆکاری جیاواز دەیکەن .
یەکێک لە خەمڵاندنەکان کاریگەرییە ئابوورییە ئەگەرییەکانی مانگرتنەکان لەسەر ئابووری بەریتانیا زیاتر لە ٢٣٠ ملیۆن پاوەند دەخاتە ڕوو.
کارمەندانیش کە لەسەر شەمەندەفەر و وێستگەکان کاردەکەن ڕۆژانی دووشەممە و چوارشەممە، هەروەها کرێکارانی کە لە سەر سیگناڵەکان و کۆنترۆڵکەرانی خزمەتگوزاری کار دەکەن لە ڕۆژانی سێشەممە و پێنجشەممە ماندەگرن، بەمەش مانگرتینی کرێکارانی قیتارەکان تا کاتژمێر ٨ی بەیانی ڕۆژی هەینی ١٢ی ئەیلول بەردەوام دەبێت.
وتەبێژی سەندیکای RMT وتی: “ئێمە پێمان وایە هەفتەی کارکردنی کورتتر دادپەروەرانە و گونجاوە بە تایبەتی کاتێک لەبەرچاو دەگریت کە هاتووچۆی ساڵی ڕابردوو لە لەندەن زیادەیەکی 166 ملیۆن پاوەندی هەبووە و بودجەی ساڵانەی کارکردنی ساڵانە 10 ملیار پاوەند بووە. .
دوایین مانگرتنی کرێکارانی قیتارەکانی ژێرزەمین کە پلانی بۆ دانرابوو، لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٤، هەڵوەشایەوە، دوای ئەوەی سەرۆکی شارەوانی لەندەن، سدیق خان، کەوتە نێوانەوە بۆ دانوستانەکانی نێوان کۆمپانیاکان سەندیکاکەدا کە توانی ٣٠ ملیۆن پاوەندی زیادە بۆ زیادکردنی مووچە مسۆگەر بکات
لە لایەکی دیکەوە بڕیارە شۆفێرانی پاسەکان کە لە کۆمپانیای ‘فەرست پاس’ لە ڕۆژئاوای لەندەن کاردەکەن لە ڕۆژی هەینیەوە بۆ ماوەی سێ ڕۆژ مانبگرن و ئەمەش نەبوونی هاتووچۆ لە هەندێک ڕێگادا بەدوای خۆیدا دەهێنێت.
