18/08/2024
ەفتەی ڕابردوو لەناو کۆلێژێکی پزیشکی لە شاری کەلکەتا
دەستدرێژی سێکسی کراوەتە سەر پزیشکێکی کە لە قۆناخی ڕاهیناندا بوە و تەمەنی 31 ساڵ
بووە و کوژراوە. .
ئەم پزیشکە لە دوای شفتێکی درێژەی کارکردنیا چووبووە ئەوێ بۆ ئەوەی شەوانە پشوو بدات. سەبارەت بە ڕوودانی کارەساتەکە خۆبەخشێکی
پۆلیس، کە بۆ یارمەتیدانی ئەفسەرانی پۆلیس و خێزانەکانیان دەستنیشانکراوە کە
پێویستیان بە خەواندنەوە بوو لە نەخۆشخانە تۆمەتبارکراوە بەو تاوانە و
دەستگیرکراوە. ئەمەش
ناڕەزایەتی سەرتاسەری لە نێوان پزیشکەکاندا لێکەوتەوە و هاوتەریبی لەگەڵ دەستدرێژی
بەکۆمەڵ و کوشتنی خوێندکارێکی تەمەن 23
ساڵ لەسەر گواستنەوەی پاس لە نیودەلهی لە ساڵی 2012 دا. ڕۆژی پێنجشەممەی
ڕابوردوو ڕاگەیەندرا کە لە 8ی مانگدا پۆلیسی ئۆتاراکاند تەرمی پەرستارێکی گەنجیان
دۆزیەوە کە 9 ڕۆژ پێشتر دەستدرێژی سێکسی کراوەتە سەر و کوژراوە، لەکاتێکدا لە
شوێنی کارەکەی دەگەڕایەوە ماڵەوە. لە ڕاستیدا بەو هۆیەوە ناڕەزاییەکان لە 9ی مانگەوە
دەستی پێکردووە و ناڕەزاییەکان پەرەی سەند و فروانتر کران، ئەمەش کاتێک پۆلیس تەرمی خوێناوی پزیشکە ڕاهێنراوەکەی
لە هۆڵی سیمیناری کولێژی پزیشکی و نەخۆشخانەی
RG Kar کە لەلایەن
دەوڵەتەوە بەڕێوەدەبرێت لە شاری کەلکەتا دۆزیەوە توندوتیژی
سێکسی دژی ژنان کێشەیەکی بەربڵاوە لە هیندستان.
لە ساڵی 2022، پۆلیس 31516 ڕاپۆرتی
دەستدرێژی تۆمارکردووە – کە بە بەراورد بە ساڵی 2021 بە ڕێژەی 20% زیادیکردووە،
بەپێی نووسینگەی نیشتمانی تۆمارەکانی تاوان. بە هۆی توندوتیژی
و دەستدرێژی سێکسی و کوشتنەوە زۆرێك لە خەستەخانەکانی ئەوێ کە زیاتر لە یەك ملیۆن
دکتۆر کاریان تێدا دەکات دوێنێ ، شەمە، لە سەعات 6 ی بەیانییەوە دکتۆرەکان
بڕیاریان دا کە بۆ ماوەی 24 سەعار مان بگرن و نەچنەوە خەستەخانەکان مەگەر بۆ
حاڵەتی زۆر خراپ و چارەسەری کتوپڕ.



پێویستە لە ژوورەوە بیت تا سەرنج بنێریت.