تەحەدا و بەرپەرچدانەوەی بڕیاری حکومەتی بەنگلادش لە قەدەکردنی هاتووچۆ  

05/08/2024

دوای بەرزبوونەوەی ژمارەی قوربانییەکانی خۆپیشاندەران و ناڕەزاییکەرانی بەنگلادش بۆ زیاتر لە 100 کەس هەر بە تەنها لە دوو ڕۆژدا، خۆپیشاندەران بڕیاریان داو بانگەشەی هەموو خەڵکی دەکەن بۆ ڕێپێوان لە هەمو شارەکانەوە بەرەو دەکای پایتەخت بۆ شکاندنی یاسای قەدەخەکردنی هاتووچۆ و بەدیهێنانی داخوازییەکانیان کە لە ناویشیدا دەست لەکارکێشانەوەی سەرەكوەزیران ، شێخ حەسینەیە کە لە چوار خولی هەڵبژاردندا، هەڵبژاردنەکەی بردۆتەوە  خۆی سەپاندووە بەسەر میللەتی بەنگلادشیدا.

 “حکومەت چەندین خوێندکاری کوشتووە. کاتی وەڵامی کۆتایی هاتووە”، ئەسیف مەحمود ڕێکخەری ناڕەزایەتییەکان درەنگانی ڕۆژی یەکشەممە لە بەیاننامەیەکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک وتی. ئاماژەی بەوەشکردووە، “هەموو کەسێک بە تایبەتی لە قەزاکانی دەوروبەریەوە دێنە دەکا. وەرە بۆ دەکا و لەسەر شەقامەکان هەڵوێستت هەبێت”.