ئیمتیازێکی جوولەکە ئەرسەدۆکسەکانی ئیسرائیل هەڵوەشێنرایەوە  

زاهیر باهیر

01/07/2024

ئەرسەدۆکسەکان کە توێژاڵێکی دەسەڵاتدارن ، لە لایەن حکومەتی ئیسرائیلەوە حسابێکی تایبەتییان بۆ دەکرێت و خاوەنی  چەند ئیمتیازێکن.  لە کاتێکدا تەواوی ژنان و پیاوانی ئیسرائیلی مەگەر بیانوویەکی تەندروستی یا یاساییان هەبێت دەنا هەموویان بۆ خزمەتی سەربازی بانگدەکرێن و دەبێت دواتریش بۆ فەترەی ئیحتیاتیش گەر پێویستی کرد بگەڕێنەوە ناو سووپا .  بەڵام ئەرسەدۆکسەکان وەکو شەخس و حیزبە سیاسییەکانیشیان و شوێنکەوتوانیشیان  لەم خزمەتە بەخشراون ، لەبری خزمەتی سەربازیی دەتوانن لە مەدرەسە دینییەکاندا بخوێنن.

پاش ئەوەی کە شەرەکە پێی نایە مانگی نۆیەمییەوە حکومەتی ئیسرائیلی ئەو بڕیارەی هەڵوەشاندەوە و ئیتر لەمەو دوا ئەوانیش وەکو هەموو کەسێکی دیکە دەبێت لەو خزمەتەدا بەشداری بکەن .  هەر لەبەر ئەمە ئەمانیش خۆپیشاندان و ناڕەزاییان ڕێکخست دژ بە بڕیارەکەی حکومەت.

لەکاتی خۆپیشاندان و ناڕەزاییەکاندا بەیەکادان و هەڵپرژان لە نیوانی پۆلیس و ئەواندا دروست بوو پۆلیس بە غازی فرمێسكرێژ و فشاری ئاو و ئەسپەوە هێڕشی کردە سەریان و بە سپرەی بۆیاخی کردن وەکو لە وێنەکەدا دەیبینن.