09/06/2024
ئەگەر سیاسەتمەداران و سامانداران جەنگیان دەوێت، با خۆیان پۆشاکی جەنگ لەبەر بکەن و بچنە پێشەوە!
کۆمەڵەی ئەنارکیستی چیکۆسلۆڤاکیا (CAS) هاودەنگی و شتگیری خۆیان بۆ هەموو ئەوانەی کە نایانەوێت بە زۆر بنێررێن بۆ جەنگی ئۆکرانیا و ڕوسیا دەربڕیوە.
کۆمەڵەی ئەنارکستانی چیکۆسلۆفاکیا لەم ڕۆژانەدا ڕاگەیاندنێکی گرنگیان بڵاوکردەوە سەبارەت بە هاوکاری ئەوانەی کە دژ بەجەنگن و نایانەوێت لە جەنگی سەرمایەداراند ببنە قوربانی . هەر وەها دژ بەو دەوڵەتانەن کە بە زۆر دەیانەوێت ئۆکرانییانی هەڵهاتوو لە جەنگ ، بنێرنەوە بۆ ئۆکرانیا بۆ بە بەشداریکردنیان لە جەنگەکەدا.
کورتەی ڕاگەیاندنەکە دەڵێت :
وا خەمڵێنراوە کە 750 هەزار ئۆکراینی لە دەرەوەی ئۆکرانیا هەن کە ڕەتیدەکەنەوە بەشداری لە جەنگدا بکەن تەنانەت ناوی خۆشیان وەکو هاونیشتمانی یەکێتی ئەوروپا تۆمار بکەن . هەر لە وڵاتی چیکدا 94 هەزار و 643 پیاوی تەمەن 18 بۆ 65 ساڵ-ی ئۆکرانی هەن کە مافی پاراستنی کاتییان پیدراوە کە لەوێ بمێننەوە.
ئێمە وەک ئەنارکیستەکان زۆر باش تێدەگەین کە ئەم سوپا زەبەلاحەی نکوڵی پیشەی سەربازی دەکەن لەو شەڕەدا کە زلهێزەکان بۆ پێشخستنی بەرژەوەندییە ئیمپریالیستەکانی ڕۆژئاوا (ئەمریکا و یەکێتی ئەوروپا) لە لایەک و ڕۆژهەڵات (ڕووسیا و چین) لە لایەکی تر تاویان بدەن بۆ جەنگ. نابێت هیچ کام لە ئێمە بە پێچەوانەی ویستی خۆمان ناچار بکرێت چەک هەڵبگرین و بە زۆر بکرێینە خواردنی لولەی تۆپەکان .
سیاسەتمەدارانی ئۆکرانیا و حکومەتی ئۆکرانیا قورربانییەکانی تۆپەکانیان کۆتایی دێت، لەبەر ئەوە وەزیری دەرەوەی وڵات، دیمیترۆ کولێب، حەزی لێ نییە چەند پیاوی شەڕکەر کە دەتوانن شەر بکەن لە دەرەوەی وڵاتن. بەڵام ئەوە راستییە کە ئامادەنەبوون بۆ شەڕکردن زیاتر و زیاتر لە نێو خەڵکی کرێکار و لە ئۆکرانیادا دەبێتە باو.
دەوڵەتمەدارانی پۆڵەندا و لیتوانیا پێشتر ئەوەیان ڕاگەیاندووە ئامادەن یارمەتی ئۆکرانیا بدەن لە گەڕانەوەی ئەم کەسانە بۆ ئۆکرانیا. ئەوان ڕایانگەیاند ، لەوانەش کۆماری چیک پشتگیری ئەو کەسانە ناکات کە هەوڵدەدەن خۆیان لە پابەندبوونی یاسایی بدزنەوە و باجی جەنگ نەدەن، کەواتە ئەوانە ئۆکرانییەکانن بێ لە ویستی خۆیان بگەڕێنەوە ئۆکرانیا بۆ بەشداریکردنی جەنگ.
وەزیری ناوخۆ Vít Rakushan دووپاتیکردەوە کە هاوپەیمانی لەگەڵ لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکاندا هەیە گفتوگۆ لەسەر هەموارکردنەوەی ڕێسایەک بە ناوی لێکس ئۆکرانیا وە بکەن. بەڵام ئەمانە بە گوێرەی یاسای یەکێتی ئەوروپا ئەم ئۆکرانیانەی ئەوێ تاوانێکیان لەو وڵاتانەدی کە کاتیی لێی دەژین ئەنجام نەداوە لەبەر ئەوە ئەگەری ناردنەوەیان یا گەڕانەوەیان بۆ ئۆکرانیا ئاسان نییە بە وتەی نەمساوییەکان ” گەر ئەمانە پێش ناردنەوەیان کە لە یەکێتی ئەوروپادان و تاوانێکیان لەوێ ئەنجام نەداوە، ئەگەری… گەڕانەوەیان لاوازە . لەم ساتەدا، گەڕاندنەوەیان بۆ وڵات بەهۆی پێشێلکردنی خزمەتکردنی سەربازییەوە کە لە وڵاتێکی تردان ، بریتییە لە سادەیی بینینی کەیسەکە و ناتوانرێت.”
ئێمە وەک ئەنارکیستەکان ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بە کردەوەکانی چیک و جیهان ئەو سیاسەتمەدارانەی کە هەوڵی درێژکردنەوەی شەڕ دەدەن لەبری ئەوەی هەوڵی کۆتاییهێنانی بدەن مردنی هەزارانی دیکە لە شەڕێکی جیۆپۆلەتیکی بێمانایە و ئەوان فەرامۆشی دەکەن لەبری دانوستان بۆ ئاگربەستی و ئاشتی!
ئێمە ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بەو کارانەی حکومەتی ئۆکرانیا کە هەرگیز گرنگی بە کرێکاران نەداوە و ئێستاش بە پێچەوانەی ویستی خۆیان دەیاننێرن بۆ کوشتارگەی هێڵی پێشەوە.
با پشتگیری هەموو وازهێنەران (ڕووسی و ئۆکراینی) و ئەوانەی جەنگ و بەشداری لە جەنگدا ڕەتدەکەنەوە بکەین .
با ڕێز لە ویژدانی هەرکەسێک بگرین کە نایانەوێت بە خۆیان چەک هەڵبگرن و شەڕ بکەن و دەیانەوێت ژیانی خۆیان و خێزانیان ڕزگار بکەن.
ژیانی ئێمە زیاتر و گرنگترە لە بەرژەوەندی دەوڵەتەکان، لە نیشتمان لە زێدی خۆمان .
ئەگەر سیاسەتمەداران و دەوڵەمەندەکان دەیانەوێت بچنە شەڕەوە، با خۆیان پۆشاکی جەنگ لەبەر بکەن و بچنە پێشەوە!
نە پارە و نە مرۆڤ بۆ عەسکەرتاری و شەڕ!
