25/05/2024
خۆپیشاندەران لە دەرەوەی پاریس کۆبوونەوەکانی کۆمپانیای زەبەلاحی وزە کە لە ئۆفیسی سەرەکی ئەموندی بەڕیوە دەچوو تێکدا . ئەمە لە کاتێکدا ڕووی دا کە دەیان خۆپیشاندەر خۆیان گەیاندە ناو تاوەر بلۆکی ئەموندی ، Amundi ، کە ئۆفیسی سەرەکی یەکێکە لە گەورەترین بەڕێوەبەرانی وەبەرهێنانی وزەی جیهان جیهان و خاوەن پشکێکی سەرەکی کۆمپانیای TotalEnergies و هەشت لە و چالاکییەدا 8 لە کارمەندە ئەمنییەکانی ئەوێ برینداربوون، لەم پرۆتێستەشدا 175 کەس لە لایەن پۆلیسەوە دەستگیرکران.
ئەو چالاکوانانە دەڵێن کۆمپانیای تۆتال ئینێرجی لە ڕێگەی چالاکییە گاز و نەوتییەکانییەوە بەشداری لە گەرمبوونی جیهان و لەناوبردنی جۆراوجۆری زیندەوەر دەکات.



پێویستە لە ژوورەوە بیت تا سەرنج بنێریت.