18/05/2024
دوێنێ هەینی، 17/05 ، بۆ جاری دووهەم پۆلیس ویستی کە هەندێکی تر لە پەنابەران کە لە ئوتێلێکی خواروی لەندەن نیشتەجێکرابوون ببرێن بۆ کۆنە کەشتییەك بەناوی ” Bibby Stockholm ” بۆ ئامادەکردنیان بۆ ناردنیان بۆ ڕواندە و هاوکاتیش کەمکردنەوەی کولفەیان کە ئوتێلەکە هەیەتی .
بیبی ستۆکهۆڵم لە مانگی ئابی ساڵی ڕابردووەوە شوێنی نیشتەجێبوونە، چونکە وەزیرەکان هەوڵیان دەدا بەدیلێک بۆ هۆتێلە کولفە گرانەکان بدۆزنەوە لەکاتێکدا پەنابەران چاوەڕێی بڕیاردانن لەسەر داواکارییەکانیان بۆ پەنابەری.. بەڵام کەشتییەکە تووشی کێشە بووە، لەوانە بڵاوبوونەوەی بەکتریای لیجیۆنێلا لەناو کەشتییەکەدا. لە مانگی کانوونی دووەمدا بوو کە پەنابەرێکی نێو کەشتییەکە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا بەهۆی نەبوونی وەڵام و خراپی بارودۆخی ژیان لەناو کەشتییەکەدا تا ئەو رادەیەی کە هەندێك لە پەڕلەمانتارەکان بە پێشێلکردنی مافە مرۆییەکانی پەناخوازانی دەیبینن.
لەو چالاکییەی خەڵکی کە کردیان کە لە سەعات 7ی سەر لەبەیانییەوە دەستی پێکرد و گردبوونەوە لەبەردەم ئوتێلەکەدا باجی خۆیان دا. لە کۆتاییدا پۆلیس 10 کەسیانی دەستگیر کرد. پاش ماوەیەکی زۆر دەکەوت کە پۆلیس توانیوێتی 5 پەنابەر بگوێزێتەوە بۆ ناو کەشتیەکە.
خۆپیشادەران هاواریان دەکرد “لێرە بمێننەوە، لێرە هەوڵی کەیسەکانتان بدەن “ “پەنابەران لێرە بەخێرهاتن دەکرێن”.



پێویستە لە ژوورەوە بیت تا سەرنج بنێریت.