
دوێنێ شەمە، 06ی مانگ بۆ جارێکی دیکەش بە سەدەها هەزار کەس چوونە سەر شەقامەکان و داوای دەست لەکارکێشانەوە نێتەناهویان کرد .
ڕك و کینەی خەڵکی لە ئیسرائیل ڕۆژ بە ڕۆژ لە حکومەتەکەی بە گشتی و لە نێتەنیاهو و هاوکارە نزیکەکانی لە زیادبووندایە بە تایبەت دوێنێ کە هەواڵی تەرمی یەكێك لە دیلەکان لە غەزە ئاشکرا بوو کە باوکیشی لە ڕووداوەکەی 7ی ئۆکتۆبەردا کوژار و دایکیشی بە دیل گیرا بەڵام لە ئاگربەستی یەکەمدا بەرەڵا کرا.
خەڵکی لەوێ دەزانێت کە بەشێکی کارەساتەکەیان خەتای نێتەنیاهو و حکومەتەکەیەتی کە ئامادەی ئاگربەستی و ئاڵوگۆڕکردنی دیلەکان بە هەندێك لە فەلەستینییە بەندکراوەکان نییە . ئەمان لۆژژکانە دەڕواننە کێشەکە و دەزانن هەتا زیاتر شەڕەکە بەردەوام بێت زیاتر لە دیلەکان دەبنە قوربانی بە هۆکاری خراپی تەندروستی و تەمەن و نەخۆشی و خراپی خۆراك و خواردن و ڕاگرتنیان لە شوێنی ناتەندروستدا.
ئاشکرایە گەر جەنگیش بوەستێت گەر چارەسەرێکی بنەڕەتی بۆ ئەو کێشەیە نەکرێت ئەوە چەندەها جاری دیکە بە جۆری دیکە و جیا جیا ئەم ڕووداوانە دروست دەبنەوە .



پێویستە لە ژوورەوە بیت تا سەرنج بنێریت.