29/02/2024
نزیکەی هەفتەیەکە کە سێ بەش لە چوار بەشی دکتۆرەکانی کۆریای باشوور لە مانگرتندا . ئەو پزیشکە ڕاهێنراوانە ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بە پلانەکانی حکومەت بۆ وەرگرتنی خوێندکاری پزیشکی زیاتر لە زانکۆکان، بۆ زیادکردنی ژمارەی پزیشکان لە سیستەمەکەدا.
کۆریای باشوور یەکێکە لە کەمترین ڕێژەی پزیشک و نەخۆش لە نێوان وڵاتانی پێشکەوتوودا و لەگەڵ پیربوونی خێرای دانیشتووان.
حکومەتی کۆریای باشوور هەڕەشەی ئەوە دەکات کە ڕێکاری یاسایی بەرامبەر بە هەزاران پزیشکی مانگرتوو دەگرنەبەر و مۆڵەتی پزیشکییان هەڵدەوەشێنێتەوە ئەگەر ڕۆژی پێنجشەممە نەگەڕێنەوە سەر کارەکانیان، واتە ئەمڕۆ نەگەڕێنەوە سەر کارەکانیان.
ژمارەی ئەو خوێندکارە پزیشکییانەی لە ساڵی داهاتوودا لە زانکۆ وەردەگیرێن ، لە سێ هەزارەوە بۆ پێنج هەزار بەرزدەبێتەوە. پزیشکە مانگرتووەکان دەڵێن کە ڕاهێنانی پزیشکی زیاتر دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی کوالیتی چاودێری، چونکە بە مانای پێدانی مۆڵەتی پزیشکی بە پزیشکانی کەمتر لێهاتوو دێت.
بە کورتی دووهۆکار هایە بۆ مانگرتنیان یەکەم کەمی مووچەیان کە بۆ ماوەی کارکردنی درێژ ، کە جاری واهەی 40 سەعات کار دەکەن بێ خەوتن و هەفتانەش نزیکەی 100 سەعات کار دەکەن . هۆکاری دووەم : حکومەت دەیەوێت ساڵانە لە 3000 بۆ 5000 قوتابی لە زانکۆی پزیشی وەربگیرێت . دکتۆرە مانگرتووەکان دەڵێن وەرگرتنی ئەم ژمارە زۆرە کەمکردنەوەی کواڵەتی دکتۆرە تا ئەو ئاستە بەرزەی زانیارییان نابێت و بە پەلە پێیاندەگەیەنن تاکو خەستەخانەکانیان پێ پڕ بکەنەوە کە ئەمەش هەم موچە دەهێنێت خوارەوە و هەم مەترسی لەسەر ژیانی نەخۆشیش دروست دەکات.


پێویستە لە ژوورەوە بیت تا سەرنج بنێریت.